riklam

فەهمی بورهان: سەرژمێری دوردەبێت لەمەرامی سیاسی

کوردستان 02:56 PM - 2024-09-19
فەهمی بورهان سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکان PUKMEDIA

فەهمی بورهان سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکان

سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکان لەبارەی ئەنجامدانی سەرژمێری گشتی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم دەڵێت: "سەرژمێری دوردەبێت لەمەرامی سیاسی و هاوکاری ئاوارەکان دەکرێت بۆ گەڕانەوەیان بۆ زێدی خۆیان".


فەهمی بورهان سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "لەگەڵ نوێنەری لایەنەکان کۆبوینەتەوەو باسمان لە ئامادەکاری کردووە بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و بیر و بۆچونی هەموو هێزە سیاسییەکان بۆ ئەنجومەنی وەزیران بەرزدەکرێتەوە".


"بەگشتی هێزە سیاسییەکان نیگەران بوون کەلەرابردوودا سەرژمێری بۆ مەرامی سیاسی بووە، بۆیە بۆ ئەمجارە هەوڵدراوە سەرژمێری دوربێت لەو مەترسیانە و بۆ مەرامی سیاسی بەکارنەهێنرێت، هەموومان پێکەوە کاردەکەین تا بتوانرێت مەترسییەکان تێبپەڕێنین"، فەهمی بورهان وای وت.


سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکان ئەوەش دەڵێت: "لە کۆبونەوەکەدا باسمان لە گەڕاندنەوەی ئاوارەکان کرد بۆ ناوچەکانی خۆیان و بەجۆرێک حکومەتی هەرێمی کوردستان کارئاسانی بکات بۆ ئاوارەکان".

 

PUKMEDIA


Riklam

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket