riklam

كۆمسیۆن بۆ دیاریكردنی وادەی دەستپێكردنی بانگەشە كۆدەبێتەوە

کوردستان 01:50 PM - 2024-09-19
جومانە غەلای وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق PUKMEDIA

جومانە غەلای وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق

هەڵبژاردن

ئەنجومەنی كۆمسیاران لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق بۆ پەسندكردنی ناوی كاندیدان و دیاریكردنی وادەی بانگەشە كۆدەبێتەوە.

جومانە غەلای وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق بە وێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "هەفتەی داهاتوو ئەنجومەنی كۆمسیاران لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق، بۆ پەسندكردنی ناوی كاندیدان كۆدەبێتەوە، لەهەمان كۆبونەوەشدا ئەنجومەنەكە كاتی دەستپێكردنی بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان دیاریدەكات".

" كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق سزای بۆ ئەو كاندیدو لیست و لایەنانەش دیاریكردووە كە پێشێلكاری دەكەن" جومانە غەلای وایوت.

 

بڕیارە رۆژی 20ـی 10ـی 2024 هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەبچێت، كە 139 لیست لە نێوانیاندا 2 هاوپەیمانی و 13 حزب ناویان تۆماركردووە بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردنەكەدا.

 

PUKMEDIA 

Riklam

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket