riklam

سەرۆكی بافڵ: هەرێم پێویستی بە ‌حوكمڕانییەكی دادپەروەرو خزمەتگوزارە

ی ن ک 02:51 PM - 2024-09-18
پێشوازی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی لە ستیڤن هیچن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عیراق. نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك بافڵ

پێشوازی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی لە ستیڤن هیچن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عیراق.

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەرۆک بافڵ

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان پێشوازیی لە ستیڤن هیچن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عیراق كرد.

لەدیدارەكەدا دوایین گۆڕانكارییە سیاسییەكان، پرسی هەڵبژاردن و هێنانەكایەی حوكمڕانییەكی تەندروست كە وەڵامدەرەوەی خواستی هاوڵاتییان و پارێزەری مافەكانیان بێت، گفتوگۆیان لەبارەوەكرا. 

سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە گرنگیی پڕۆسەی هەڵبژاردن لەبەرەوپێشچوونی هەرێمەكەمان و رەوتی دیموكراسی لەناوچەكە كردو راشیگەیاند، "هەرێمی كوردستان پێویستی بە ‌حوكمڕانییەكی دادپەروەرو خزمەتگوزارە، هەوڵەكانی لەپێناو باشتركردنی ژیانی خەڵك و بونیادنانی داهاتوویەكی سەقامگیردا بێت، بۆیە یەكێتی لەو پێناوەدا هەموو هەنگاوێك دەنێت و دەمانەوێت ئەو حوكمڕانییەی دێتەكایەوە خزمەتكاری خەڵكەكەمان بێت نەك جیاكارییان لەنێواندا بكات".

PUKMEDIA

Riklam

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket