پێکەوە بۆ یەکێتی، هەڵبژاردن تا سەرکەوتن
بیروڕا 10:57 AM - 2024-09-18عیماد ئەحمەد
عیماد ئەحمەد*
گومانی تێدانییە كە خەباتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە رۆژی دامەزراندنییەوە تا ئەمڕۆ، لە پێناوی دیموکراسی بۆ سەرتاسەری عیراق و مافی چارەی خۆنووسین بۆ گەلی کوردستان بووە. بێگومان سیستەمی پەرلەمانییش لە حوکمڕانیدا، کۆڵەکەیەکی سەرەکیی دیموکراسی و بنیاتنانی حوکمڕانیی باش و دادپەروەرە. بۆ بەدیهێنانی ئەم ئامانجەش یەکێتی وەک هێزێکی سۆشیال دیموکرات، لەسەرەتاکانی ئەم ئەزموونەوە بۆ ئێستا هەردەم پێشەنگی کاروانی ئەو خەباتە بووە.
ئاشکرایە خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لە زۆر رووەوە لە خولەکانی تر جیاوازە، چ لە رووی گۆڕان لە تەرازووی هێزی لایەنە سیاسییەکانی سەر گۆڕەپانی کوردستان، چ لە رووی گۆڕانکاری لە شێوە و شێوازی هەڵبژاردن، بەتایبەتی کە ئەمجارە فۆڕمی هەڵبژاردنەکە بە چەشنێکە لە قازانجی بەشداریی زیاتری خەڵکدا دەبێت و رەنگە جۆرێک لە یەکسانی لە دابەشکردنی کورسییەکانی پەرلەمان بەسەر ناوچەکانی کوردستاندا بهێنێتە کایەوە. هەروەک چۆن کەمبوونی دەرفەتی دەستێوەردان لە ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن و زۆریی لیست و گەرموگوڕیی بانگەشەی هەڵبژاردن، هەستکردنی هەمووانیش بە بوونی مەترسیی راستەقینە لە سەر قەوارەی هەرێم چ لە ناوخۆ چ لە دەرەوە، رۆڵیان دەبێت.
ئەرکی قورسی ئەم خولەی پەرلەمان، ئەنجامدانی گۆڕانکاریی بنەڕەتییە لە سیستەمی حوکمڕانی لە هەرێم و بەگژداچوونی راستەقینەی پەتای گەندەڵییە کە بووەتە هەڕەشەی جددی لەسەر ئەزموونی هەرێمی کوردستان. بێگومان ئەرکێکی دیکە چاککردنی ریشەیی پەیوەندییەکانی هەرێم و بەغدا دەبێت لەسەر بناغەی دەستوور و بەرژەوەندیی هاوبەش. لەپاڵ ئەمانەشدا ئەرکێکی تری سەرەکیی پەرلەمان بریتی دەبێت لە دۆزینەوەی میکانیزمێکی نیشتمانی بۆ رێگریکردن لە دەستێوەردانی دەوروبەر لە کاروبارەکانی هەرێمدا.
رەنگە ئەرکی لە هەموو ئەوانەش گرنگتر زامنکردن و شەفافکردنی داهات بێت لە سەرانسەری ھەرێمی کوردستاندا و نەهێشتنی تەخشان و پەخشان بێت لە رێی رێگریکردن لەو زیادەڕۆییانەی لە خەرجییەکاندا دەکرێن، ئەوەش بە ئامانجی مسۆگەرکردنی مووچەی کارمەندان و فەرمانبەرانی هەرێم و خانەنشینان و دەسپێکردنەوەی ھەڵمەتەکانی بووژاندنەوە و ئاوەدانی و بیناسازیی ژێرخانی کوردستان.
لێرەدا پێویستە هەموو لایەنە سیاسییەکانی بەشداربوو لەم پرۆسەیەدا لە ئاستی بەرپرسیارێتیی نیشتمانی و ئەخلاقی ئەم ئەرکە دیموکراسییەدا بن و بنەماکانی کامپەینێکی نەرم و ھاوچەرخانە پەیڕەو بکەن و دووربکەونەوە لە زمانی زبر و ختوکەدانی سۆزی خەڵک و تەخوینکردنی یەکتری.
بێگومان یەکێتی خاوەن دید و روانگە و بەرنامەی نیشتمانیی تایبەت بە خۆیەتی، بەتایبەتی بۆ دوای دەرئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی ئەمجارە، کە ئەمەش پشت ئەستوورە بە رێبازی مام جەلال و بە پشتیوانیی کەسوکاری شەھیدان و تێکۆشەرانی دێرین و گەنجان و لاوان و ژنان و جەماوەری قووربانیدەر کە ھێزی ھەردەم و نەگۆڕی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانن.
لەم روانگەیەوە، ئەرکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان قورستربووە، چونکە ھێزێکە خاوەنی خەباتێکی دوورو درێژە، رووبارێک خوێنی لەپێناوی بنیاتنانی قەوارەی هەرێمدا بەخشیوە، بەکردەوەش نزیکەی لە سێ دەیە و نیوی رابردوودا ئەرکی پاراستنیشی لە ئەستۆ گرتووە، کە ئەمەش وا دەخوازێت یەکێتییەکان لە هەموو ئاست و بوارو ناوچەکاندا قۆڵی ھیمەت و مەردایەتی لێ هەڵکەن بە ئامانجی سەرخستنی یەکێتی کە سەرکەوتنی کوردستانە لەم هەڵبژاردنە چارەنووسسازەدا، لەپێناوی بەدیهێنانی گۆڕانکاریی بنەڕەتییش لەجۆری حوکمڕانی و سیستەمی بەڕێوەبردنی هەرێمی کوردستاندا، کە داخوازیی تاک بەتاکی خەڵکی کوردستان و جەماوەری یەکێتیشە.
• لێپرسراوی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
پەیامەكان بۆ ساڵیادی شكۆی نەتەوەو نیشتمان
11:21 AM - 2024-10-03 -
ژمارهو ناوی كاندیدانی یهكێتی بۆ ههڵبژاردنی پهرلهمانی كوردستان
12:50 PM - 2024-09-25 -
کاندیدێکی لیستی ١٢٩: رووداوەکەی هەولێر شایەنی قبوڵکردن نییە
07:30 PM - 2024-10-04 -
شێخ جەعفەر: یەکێتی بەپشتیوانی دەنگدەران هاوسەنگی هێز دەگۆڕێت
01:11 PM - 2024-10-04
ئەمانەش ببینە
بە هەوڵی قوباد تاڵەبانی لەڕووی وەبەرهێنانەوە سلێمانی یەکەمی عیراقە
02:45 PM - 2024-10-04
یەکێتی حکومەتی جیاکارو خۆسەپێن دەڕوخێنێت
09:58 AM - 2024-10-04
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی نزیکەی 12 ملیار دینارە
09:15 AM - 2024-10-04
رێوڕەسمی حەوتەمین ساڵیادی کۆچی دوایی سەرۆک مام جەلال لەکەرکوک دەستیپێکرد
04:58 PM - 2024-10-03
زۆرترین خوێنراو
-
کاندیدێکی لیستی ١٢٩: رووداوەکەی هەولێر شایەنی قبوڵکردن نییە
کوردستان 07:30 PM - 2024-10-04 -
سێهەمین كەرنەڤاڵی لیستی ١٢٩ لە کۆیە دەبێت
کوردستان 05:27 PM - 2024-10-04 -
بە هەوڵی قوباد تاڵەبانی لەڕووی وەبەرهێنانەوە سلێمانی یەکەمی عیراقە
کوردستان 02:45 PM - 2024-10-04 -
شێخ جەعفەر: یەکێتی بەپشتیوانی دەنگدەران هاوسەنگی هێز دەگۆڕێت
کوردستان 01:11 PM - 2024-10-04 -
سەرۆکی فراکسیۆنی DEM پارتی لە پەرلەمانی تورکیا: مام جەلال هۆکاری ئاشتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوو
کوردستان 11:37 AM - 2024-10-04 -
یەکێتی حکومەتی جیاکارو خۆسەپێن دەڕوخێنێت
کوردستان 09:58 AM - 2024-10-04 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی نزیکەی 12 ملیار دینارە
کوردستان 09:15 AM - 2024-10-04