riklam

ئەندامێکی فراکسیۆنی یەکێتی: توانیمان مووچەی خانەوادەی شەهیدان زیادبکەین

کوردستان 09:48 PM - 2024-09-17
چرۆ حەمەشەریف ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق PUKMEDIA

چرۆ حەمەشەریف ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق

یاسای دامەزراوەی شەهیدانی عیراق هەموارکرایەوە و ئەندامێکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەڵێت: "هەموو شەهیدانی پێشمەرگەو هێزە ئەمنیەکان كە لە دەرەوەی هەرێم شەهید بوون موچەكانیان دەخرێتە سەر عیراق و بەمەش دوو هێندە و نیو مووچەکانیان زیاد دەکات".

چرۆ حەمەشەریف ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە وێبسایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA راگەیاند: "پاش هەوڵ و ماندوو بوونێکی زۆر یاسای دامەزراوەی شەهیدانی عێڕاق ژمارە (٢)ی ساڵی ٢٠١٦ دەنگی لەسەر درا و هەموارکرایەوە".

"سوپاس بۆخوای گەورە دوای هەوڵێکی زۆر توانیمان شەهیدانەی شەهیدەكانی هەرێم بخەینە ناو ئەم پڕۆژەیە یاسایەو دەنگی ڕەهای بەدەست هێنا، لەمەودوا كاری پێویست ئەنجام دەدرێت بۆ گواستنەوەی خشتەی مووچەی هەموو شەهیدانی پێشمەرگەو هێزە ئەمنیەکان كە لە دەرەوەی هەرێم شەهید بوون تا موچەكانیان بخرێتە سەر عیراق"، چرۆ حەمەشەریف وای وت.

ئاماژەی بەوەشدا: "شەهیدەکان گۆڕانكاری بەسەر مووچەکانیاندا دێت و لە (٥٠٠) هەزارەوە بۆ (١،٢٠٠٠٠٠) یەك ملیۆن و دوو سەد هەزار دینار زیاد دەکات".
PUKMEDIA

Riklam

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket