riklam

د. بڕیار رەشید: یاسای دامەزراوەی شەهیدانی عیراق هەموارکرایەوە

کوردستان 05:52 PM - 2024-09-17
دەنگدان بۆ هەموارکردنەوەی یاسایی دامەزراوەی شەهیدانی عیراق PUKMEDIA

دەنگدان بۆ هەموارکردنەوەی یاسایی دامەزراوەی شەهیدانی عیراق

ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق یاسایی دامەزراوەی شەهیدانی عیراقی هەموارکردەوە، بەوپێیەش هەموو ئەو پێشمەرگانەی لەناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم شەهیدبوون بەفەرمی وەک شەهید لە دامەزراوەی شەهیدان ناسێندران و کەسوکارەکانیان هاوشێوەی تەواوی شەهیدانی عیراق هەموو ئیمتیازاتێک دەیانگرێتەوە.

 

کەسوکارەکانیان هەموو ئیمتیازاتێک دەیانگرێتەوە

د. بڕیار رەشید ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە وێبسایتی رەسمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "لەهەموارە نوێیەکە تەواوی ئەو پێشمەرگانەی لەناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم شەهیدبوون بەفەرمی وەک شەهید لە دامەزراوەی شەهیدان ناسێندران".

"پێشوتر کەسوکاری شەهیدای لە ناوچەکانی دەروەی ئیدارەی هەرێم سودمەند نەبوون لە هیچ ئیمتازێک دوای ئەم هەموارە تەواوی ئیمتیازاتی کەسوکارێکی شەهید هاوشێوەی تەواوی شەهیدانی عێراق دەیانگرێتەوە"، د. بڕیار رەشید وای وت.

 

هەزار و 285 شەهیدی شەڕی داعش سودمەند دەبن

چرۆ حەمە شەریف ئەندامی لیژنەی شەهیدان و زیندانی سیاسی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق پێشتر بە وێبسایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاندبوو: "بەهەوڵی فراکسیۆنی یەکێتی توانرا مووچە و ئیمتیازاتی شەهیدانی شەڕی داعش بخرێتە پرۆژەکەوە بۆ ئەوەی مووچە و ئیمتیازاتیان بخرێتە سەر بەغدا، لەم هەوڵەی یەکێتی دا هەزار و 285 شەهیدی شەڕی داعش کە لە وەزارەتی پێشمەرگە بوون سودمەند دەبن".

"ئەمە جگە لەوەی نزیکەی 800 شەهیدی شەڕی داعش لەهەرێمی کوردستان هەیە، کەسەر بەهێزە ئەمنییەکانن و تا ئێستا دۆسیەکانیان یەکلا نەبووەتەوە، هاوکات حکومەتی عیراق رەزامەندی دەربڕیوە کە مووچەی زیندانیانی سیاسیش بخرێتە سەر بەغدا"، چرۆ حەمە شەریف وای وت.

ونبوانی شەڕی داعشیش دەگرێتەوە

 بە هەوڵی یەکێتی خوێندنەوەی یەکەم و دووەم بۆ هەموارکردنەوەی پڕۆژە یاساکە کرابوو، ئەمڕۆش خوێندنەوەی سێهەمی بۆکراو یاساکە هەموارکرایەوە.

پێشتر سروە محەمەد ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە وێبسایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاندبوو: "پڕۆژە یاسای دەزگای شەهیدان چەندجارێکی دیکە خراوەتە دانیشتنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە، بەڵام بەمەبەستی گۆڕانکاری نێردراوەتە بۆ حکومەت، کە ونبوانی شەڕی داعشیش دەگرێتەوە".

"حکومەتی عیراق دوای گۆرانکاری لە پرۆژەیاساکەدا و جێبەجێکردنی داواکەی فراکسیۆنی یەکێتی بۆ تەواوکردنی رێکارەکانی مووچەی شەهیدانی شەڕی داعش بۆ سەر بەغدا، جارێکیدیکە پرۆژەکەی ناردەوە پەرلەمان و توانرا خوێندنەوەی یەکەمی بۆ بکرێت"، سروە محەمەد وایووت.

یەکێتی خاوەنی 26 هەزار شەهیدە

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کە بە حزبی شەهیدان ناسێنراوە، لەسەرەتای دامەزراندنیەوە هەتا ئێستا خاوەنی 26 هەزار شەهیدە، کەلەو ژمارەیە زیاتر لە هەزار شەهیدی لەبەرەنگاربونەوەی تیرۆرستان شەهیدبوون، کەبەشێکی زۆریان سەرکردە و فەرماندەکانی هێزی پێشمەرگەی بوون و لەناوچەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان شەهیدبوون.
PUKMEDIA

Riklam

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket