riklam

سه‌رۆك بافڵ: سه‌ردانی سه‌رۆككۆماری ئێران درێژكراوه‌ی په‌یوه‌ندییه‌ له‌مێژینه‌كانمانه‌

کوردستان 06:58 PM - 2024-09-12
سەرۆک بافڵ و سەرۆککۆماری ئێران PUKMEDIA

سەرۆک بافڵ و سەرۆککۆماری ئێران

بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی:"ئه‌مڕ‌ۆ به‌خۆشحاڵییه‌كی زۆره‌وه‌ پێشوازیمان له‌ مه‌سعود پزیشكیان سه‌رۆككۆماری ئیسلامیی ئێران كردو سه‌ردانه‌ مێژووییه‌كه‌ی پزیشكیان گرنگییه‌كی تایبه‌تی هه‌یه‌ بۆ عیراق، هه‌رێمی كوردستان و به‌تایبه‌ت سلێمانی و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، ئه‌م سه‌ردانه‌ درێژكراوه‌ی په‌یوه‌ندییه‌ قووڵ و له‌مێژینه‌كه‌ی نێوان ئێمه‌ و گه‌لی كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌ كه‌ سه‌رۆك مام جه‌لال ئه‌ندازیار و بناغه‌دانه‌ری بووه‌".

 

سه‌رۆكی یه‌كێتی ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو:"له‌دیداره‌كه‌مان له‌گه‌ڵ پزیشكیان جه‌ختمان له‌پابه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه‌ به‌رامبه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیریی وڵاتانی دراوسێ به‌تایبه‌ت گه‌لی ئێرانی دۆست و دووپاتمانكرده‌وه‌، كه‌ رێگه‌ناده‌ین و نامانه‌وێت هه‌رێمی كوردستان ببێته‌ جێگه‌یه‌ك بۆ هێرشكردنه‌سه‌ر سه‌روه‌رییه‌كانی وڵاتانی دراوسێ به‌تایبه‌ت كۆماری ئیسلامیی ئێران، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی ئامانجمانه‌و هه‌نگاوی بۆ ده‌نێین فراوانتركردن و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌ دێرینه‌كه‌مانه‌ له‌چوارچێوه‌ی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ باڵا و نیشتمانییه‌كاندا".

 

سه‌رۆك بافڵ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات:"له‌درێژه‌ی دیداره‌كه‌دا سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاڕ‌استه‌ی سه‌ركردایه‌تی و گه‌لی ئێران كرد كه‌ له‌ سه‌رجه‌م قۆناغه‌ سه‌خته‌كاندا هاوكارو پشتیوانی خه‌ڵكی كوردستان بوون، هه‌روه‌ها له‌رووبه‌ڕ‌ووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و تێكشكاندنی داعشدا، رۆڵێكی گرنگ و به‌رچاویان گێڕ‌او هاوخه‌باتی كوردستان و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ بوون"، ئاماژه‌شمان به‌وه‌كرد، "ئێمه‌ هاوكاری و برایه‌تی دۆسته‌كانمان له‌یادناكه‌ین و درێژه‌پێده‌ری ئه‌و سیاسه‌ته‌ ده‌بین كه‌ سه‌رۆك مام جه‌لال په‌یڕ‌ه‌وی ده‌كردو ئامانجه‌كه‌ی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ باڵا و هاوبه‌شه‌كان بوو".

 

له‌به‌رامبه‌ردا مه‌سعود پزیشكیان سه‌رۆككۆماری ئێران ستایشی رۆڵ و پێگه‌ی كاریگه‌ری سه‌رۆك مام جه‌لالی كرد له‌ بونیادنانی عیراقی نوێ و داڕ‌شتنه‌وه‌ی سیاسه‌تێكی حه‌كیمانه‌ له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ به‌تایبه‌ت ئێران و ئاماژه‌یان به‌وه‌كرد،" ئێمه‌ رێز له‌و په‌یوه‌ندییه‌ مێژووییه‌ ده‌گرین و هیوادارین گه‌شه‌ی زیاتری پێبده‌ین، له‌به‌رامبه‌ر هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌ نیشتمانییه‌كانیشتاندا بۆ پاراستنی ئارامی و سه‌قامگیریی عیراق و هه‌رێمی كوردستان، هاوكار و پشتیوانتان ده‌بین".

 

PUKMEDIA

Riklam

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket