سەرۆککۆماری ئێران لەسلێمانی: پەیوەندییە سیاسییەکانمان لەگەڵ هەرێم پەرەپێدەدەین
کوردستان 03:02 PM - 2024-09-12قوباد تاڵەبانی و مەسعود پزیشکیان
لەسەردانەکەیدا بۆ پارێزگای سلێمانی و بۆ سەر مەزاری سەرۆک مام جەلال سەرۆککۆماری ئێران وتی: "هاتووین پەیوەندییە سیاسی و ئابووری و زانستییەکانمان پەرە پێبدەین".
مەسعود پزیشکیان سەرۆککۆماری ئێران لەسەردانەکەیدا بۆ سەر مەزاری سەرۆک مام جەلال بۆ کەناڵەکانی راگەیاندن پەیامێکی بە زمانی کوردی پێشکەش کردو وتی: "سەردان و چاوپێکەوتنەکانمان لە سلێمانی سەرکەوتووبوەو من خۆم لە سابڵاخ لەدایک بوم و پێم خۆشە لەگەڵ خەڵکی ئەم دەڤەرە و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاشنا بم، هەوڵدەدەین پێکەوە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ هەموو پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان پەرە پێبدەین لەرووی ئابوری و سیاسی و ئەمنی و زانستییەوە".
هاوکات قوباد تاڵەبانی ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند: "هاتنی سەرۆککۆماری ئێران و وەفدی یاوەری بۆ هەرێمی کوردستان و عیراق و بەتایبەت پارێزگای سلێمانی شەرەفێکی گەورەیە و بەخۆشحاڵییەوە پێشوازیمان لێکردون".
پزیشکیان بۆ سەرۆک مام جەلال: رێز لە فیداکاریت دەگرین بۆ گەیشتن بە سەربەخۆیی و ئازادی
هەر لە میانەی سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلالدا مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران لە دەفتەری یادەوەریی مەزاری مام جەلال، کە وێنەیەکی بۆ وێبسایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA نێردراوە، یاداشتێکی نووسی و تیایدا ئاماژەی بەوەکرد، "ئەمڕۆ پێنجشەممە 12-9-2024 بە یاوەریی وەفدێکی باڵا لە وەزیرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گەیشتینە سلێمانی و هەلێکمان بۆ هەڵکەوت، کە لەسەر مەزاری جەلال تاڵەبانی خۆشەویست و بەڕێز فاتیحا بخوێنین و سڵاو لە رۆحی بڵند و دیدی کراوە و روانینی قوڵی ئەم خۆشەویستە بکەین، رێز لە فیداکاریی و چالاکییەکانی ئەم گەورەپیاوە لە پێش شۆڕش تاوەکو پاش شۆڕش بە ئامانجی گەیشتن بە سەربەخۆیی و ئازادیی خاکە خۆشەویستەکەی و هەوڵە بێکۆتاکانی بۆ بەدیهێنانی یەکگرتوویی و یەکڕیزی لە ناوخۆی وڵات و باوەڕی بە هاوکاریی لەگەڵ ئێرانی خۆشەویست، بگرین، خودا رۆحی شاد و یاد و بیرەوەرییەکانی بۆ هەمیشە لەلای شۆڕشگێڕان و ئازادیخوازانی دنیا بە زیندوویی بهێڵێتەوە".
ئەمڕۆ پێنج شەممە 12-9-2024 مهسعود پزیشكیان سهرۆككۆماری ئیسلامی ئێران گهیشته فڕۆكهخانهی نێودهوڵهتی سلێمانی و لهلایهن وهفدێكی باڵای یهكێتی بهسهرۆكایهتی بافڵ جهلال تاڵهبانی سهرۆكی یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان و ژمارهیهك لێپرسراوی حزبی و حكومی عیراقهوه پێشوازی لێكرا و پاش سەردانکردنی مەزاری سەرۆک مام جەلال و دانانی تاجەگوڵینە، سەردانی دەباشانی کرد و لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆبوەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
پەیامەكان بۆ ساڵیادی شكۆی نەتەوەو نیشتمان
11:21 AM - 2024-10-03 -
ژمارهو ناوی كاندیدانی یهكێتی بۆ ههڵبژاردنی پهرلهمانی كوردستان
12:50 PM - 2024-09-25 -
کاندیدێکی لیستی ١٢٩: رووداوەکەی هەولێر شایەنی قبوڵکردن نییە
07:30 PM - 2024-10-04 -
شێخ جەعفەر: یەکێتی بەپشتیوانی دەنگدەران هاوسەنگی هێز دەگۆڕێت
01:11 PM - 2024-10-04
ئەمانەش ببینە
بە هەوڵی قوباد تاڵەبانی لەڕووی وەبەرهێنانەوە سلێمانی یەکەمی عیراقە
02:45 PM - 2024-10-04
یەکێتی حکومەتی جیاکارو خۆسەپێن دەڕوخێنێت
09:58 AM - 2024-10-04
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی نزیکەی 12 ملیار دینارە
09:15 AM - 2024-10-04
رێوڕەسمی حەوتەمین ساڵیادی کۆچی دوایی سەرۆک مام جەلال لەکەرکوک دەستیپێکرد
04:58 PM - 2024-10-03
زۆرترین خوێنراو
-
کاندیدێکی لیستی ١٢٩: رووداوەکەی هەولێر شایەنی قبوڵکردن نییە
کوردستان 07:30 PM - 2024-10-04 -
سێهەمین كەرنەڤاڵی لیستی ١٢٩ لە کۆیە دەبێت
کوردستان 05:27 PM - 2024-10-04 -
بە هەوڵی قوباد تاڵەبانی لەڕووی وەبەرهێنانەوە سلێمانی یەکەمی عیراقە
کوردستان 02:45 PM - 2024-10-04 -
شێخ جەعفەر: یەکێتی بەپشتیوانی دەنگدەران هاوسەنگی هێز دەگۆڕێت
کوردستان 01:11 PM - 2024-10-04 -
سەرۆکی فراکسیۆنی DEM پارتی لە پەرلەمانی تورکیا: مام جەلال هۆکاری ئاشتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوو
کوردستان 11:37 AM - 2024-10-04 -
یەکێتی حکومەتی جیاکارو خۆسەپێن دەڕوخێنێت
کوردستان 09:58 AM - 2024-10-04 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی نزیکەی 12 ملیار دینارە
کوردستان 09:15 AM - 2024-10-04