riklam

زاهیر شکور نوسەر و روناکبیر کۆچی دواییکرد

پرسەنامە 11:35 PM - 2024-09-11
نوسەر و روناکبیر زاهیر شوکور PUKMEDIA

نوسەر و روناکبیر زاهیر شوکور

ئەمڕۆ 12ی9ی2024 زاهیر شکور نووسەر و روناکبیرو بەڕێوەبەری سەنتەری دیالۆگی  کەرکوک کۆچی دواییکرد.

بەو بۆنە خەمناکەوە ژمارەیەك پرسەنامەو پەیامی هاوخەمی ئاڕاستەی خانەوادەكەی كراون.

 

دەقی پرسەنامەكان:

 

سەرۆك بافڵ: كۆچی دوایی روناكبیر زاهیر شوكر نیگەرانیكردین
كۆچی دوایی كاك زاهیر شوكر، رووناكبیر، تێكۆشەری ریزەكانی یەكێتی و بەڕێوەبەری ناوەندی رۆشنبیری و هونەریی دیالۆگ لە كەركوك، لە دڵەوە نیگەرانیكردین.

‎بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی كەسوكارە سەربەرزەكەی، نووسەران و رووناكبیرانی كەركوك دەكەم و هاوبەشی ماتەمیانم.

‎لەخوای گەورە داواكارم كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرین شادبكات و سەبووری بەهەموولایەك ببەخشێت.


‎بافڵ جەلال تاڵەبانی 
‎سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

مەكتەبی سیاسی سەرەخۆشی لەخانەوادەی دەكات

پرسە و سەرەخۆشی 

کەسوکاری هەڤاڵ و روناکبیر کاک زاهیر شوکر

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی روناکبیر و تێکۆشەری ريزەکانی یەکێتیی و بەرێوەبەری سەنتەری دیالۆگی کەرکوکمان پێگەیشت
بەم بۆنە خەمناکەوە سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوە و هەڤاڵان و روناکبیرانی شاری کەرکوک دەکەین. 

لە خوای گەورە داواکارین سەبوری هەمووان بدات و رۆحی کۆچکردوو کاکە زاهیریش بە بەهەشتی بەرین شاد بکات

مەکتەبی سیاسیی 
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان 
١١-٩-٢٠٢٤

 

د. یوسف گۆران: زاهیر شکور هەڤاڵی بەئەمەک بوو

بۆ بەڕێزان لە بنەماڵەى کۆچکردو و هاوڕێی خۆشەویستم کاک زاهیر شوکر
لەناخەوە دڵگران و خەمبار بووم بە بیستنى هەواڵى کۆچی دوایی هاوڕێی خۆشەویست و نوسەر و رۆژنامەنوس کاک زاهیر شوکر، کە ئێوارەی ئەمڕۆ لە شارى کەرکوک کۆچى دوایی کرد.
کاک زاهیر هەڤاڵ و هاوڕێی خۆشەویست و بە ئەمەکى گەڕەکەکەمان بوو لە شارى کەرکوک و ئاوارەییم لە دهۆک و سلێمانی، خوێنەرێکی باش و قسەخۆش و خەمخۆری نیشتمان و کەرکوک و کوردستان بوو.
بەم بۆنە خەمناکەوە پرسەو سەرەخۆشى خۆم ئاراستەى کەسوکار و بنەماڵەو خانەوادەکەیان دەکەم لێرەوەش سڵاو و درود بۆ گیانى پاکی کاکە زاهیر دەنێرم.
انا للە وانا الیە راجعون
د. یوسف گۆران
ئەندامى مەکتەبى سیاسى و لێپرسراوى مەڵبەندى دیراساتى گشتى (ی.ن.ک)

رەفعەت عەبدوڵا: کاکە زاهیر کادرێکی دڵسۆز و چالاکی یەکێتی بووە

بەرێز خانەوادەی هەڤاڵ و روناکبیر زاهیر شوکر
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی نوسەروروناکبیر و تێکۆشەری ريزەکانی یەکێتیی و بەرێوەبەری سەنتەری دیالۆگی کەرکوکمان پێگەیشت
بەم بۆنە خەمناکەوە سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی خانەوادە بەرێزەکەتان دەکەم خوازیارم دواکۆستی خانەوادەکەتان بێت و رۆحی کاکە زاهیری تێکۆشەریش بەبەهەشتی بەرین شادبێت
کاکە زاهیر کادرێکی دڵسۆز و چالاکی یەکێتی بوەو نوسەروروناکبیریەکی بەتوانای یەکێتی وکەرکوکیەکان بوە بۆیە لەدەستدانی خەسارەتێکی گەورەیە لەکەرکوک ویەکێتی 
خوای گەورەسەبوری هەموولایەک بدات 
اناللە واناالیە راجعون
رەفعەت عەبدوڵا


ئاسۆ مامەند: زاهیر شکور کادیر و رۆڵەیەکی بە ئەمەکی یەکێتیی و کەرکوک بوو

پرسەنامە
بەڕێزان/ مامۆستا جوامێر و کاک کارزان و کاک کاروان، کەسوکار و بنەماڵەی کۆچکردوو هەڤاڵ (زاهیر شکور)
بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵى کۆچی دوایی هەڤاڵ (زاهیر شکور) جێگری مەڵبەندی رێکخستنی دووی کەرکوک-م بیست.
کۆچکردوو هەڤاڵ (زاهیر شکور) کادیر و رۆڵەیەکی بە ئەمەکی یەکێتیی و کەرکوک بوو، یەکێک بوو لە نووسەر و رووناکبیرە دیارەکانی کەرکوک، دەوری باڵای هەبوو لە پێشخستنی کایەی رووناکبیری و ئەدەبی، لە دەستەی دامەزرێنەرانیی کەناڵی ئاسمانیی کەرکوک بوو، کۆچی دوایی لە ناخەوە هەموومانی دڵتەنگ و خەمبار کرد.
بۆ ئەم کۆستە دڵتەزێنە، پرسەو هاوخەمی خۆم ئاڕاستەی کەسوکار و هەڤاڵانی و بنەماڵە بەڕێزەکەیان دەکەم، لە خواى گەورە داواکارم کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بکات، و ئارامی و سەبورى بە هەموو لایەکمان ببەخشێت. 
انا لله و انا الیه راجعون 
ئاسۆ مامەند 
سەرپەرشتیاری کەرکوک-سەڵاحەدینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

PUKMEDIA

Riklam

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket