riklam

شێخ جەعفەر: لەم كابینەیەدا ئازادییەكان بەرتەسككرانەوە

ی ن ک 06:27 PM - 2024-09-11
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی یەكێتی PUKMEDIA

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی یەكێتی

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت: "لەم ساڵانەدا رێڕەویی دەسەڵاتدارێتی بەئاقارێكی نادروستدا ئاڕاستەكراوەو جیاوازییەكی بەرچاو لەنێوان ناوچە جیاجیاكانی هەرێم دەكرێت و بابەتی ئازادییەكان بەرتەسك كرانەوە".

لە میانی كۆبوونەوەیەكی جەماوەریدا لەگەل ژمارەیەكی زۆر لە كەسایەتییە كۆمەڵایەتی و تێكۆشەرو چین وتوێژەكانی سنووری شارباژێڕ كە زیاد  شەهید جەبار لێپرسراوی مەڵبەندی رێكخستنی سلێمانی و مامۆستا جوامێرو جوتیار نوری و ئاوات محەممەد ئامادەیبوون، وتی: "فیداكاریی و  خەباتی نەپساوەی رۆڵەكانی ئێوە، پێكهێنانی پەرلەمان و حكومەتی هەرێمی لێكەوتەوە كە لەسەرەتاوە تا كابینەی نۆیەم خزمەتگوزاریی باش پێشكەش كرا، بەڵام لەم ساڵانەی دواییدا رێڕەویی دەسەڵاتدارێتی بەئاقارێكی نادروستدا ئاراستەكراو جیاوازییەكی بەرچاو لەنێوان ناوچە جیاجیاكانی هەرێم دەكرێت و بابەتی ئازادییەكان بەرتەسك كرانەوە، جگە لەوەش قۆرغكردنی دەسەڵات هاتووەتە ئاراوە".

"ئەركی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و هێزە دەربەستەكانی سەر گۆڕەپانی سیاسی كوردستانە، پشت ئەستوور بە پاڵپشتی كۆمەڵانی خەڵك رێڕەوی دەسەڵاتدارێتی لە هەرێم بگۆڕن و بیهێنەوە سەر شاڕێگای كوردایەتی و خزمەتكردنی میللەتەكەمان".

هاوكات، جارێكی تریش جەختی لەسەر هەڵوێست و روئیای نیشتمانیی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی و سەركردایەتی یەكێتی كردەوە، سەبارەت بە پێویستی یەكخستنەوەی پێشمەرگەو دامەزراندنی سوپایەكی یەكگرتوو، لەپێناو پاراستنی خەڵكی كوردستان لەهەر هەڕەشە و مەترسییەك، سەرباری بایەخی پێكهێنانی هاوپەیمانێتییەكی پتەوی نێوان هێزو لایەنە سیاسییەكان و دەستەبەركردنی تەبایی و یەكڕیزی میللەتەكەمان و بەرەنگاربوونەوەی ئاڵنگارییە جۆراوجۆرەكان.

PUKMEDIA


Riklam

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket