سەرۆكی یەكێتی و سەرۆككۆماری ئێران لە دەباشان كۆدەبنەوە
جیهان 05:07 PM - 2024-09-11مەسعود پزیشكیان سەرۆككۆماری ئیسلامی ئێران و بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
سبەینێ پێنج شەممە، مەسعود پزیشكیان سەرۆككۆماری ئیسلامی ئێران لە رێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانییەوە سەردانی سلێمانی دەكات و لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان كۆدەبێتەوە.
محەمەد مەحمودیان سەركونسوڵی ئێران لەسلێمانی لەكۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "ئەم گەشتەی مەسعود پزیشكیان سەرۆككۆماری ئیسلامی ئێران وەك یەكەم بەرنامەی سەردانی دەبێت بۆ دەرەوەی ئێران لەدوای هەڵبژاردنی بەسەرۆككۆمار، لەسەر بنەمای سیاسەتی ئێران و فراوانكردنی پەیوەندییەكانی لەگەڵ وڵاتانی دیكەو دراوسێكان كە پلانی بۆ داڕێژراەوە".
یاداشتی لێكتێگەیشتن لەنێوان عیراق و ئێراندا ئیمزا دەكرێت
راشیگەیاند: "بەهۆی گرنگی وڵاتی عیراقەوە، وەفدی ئێران لەسەردانەكەیدا بۆ ئەو وڵاتە پلان و بەرنامەی چڕوپڕی دەبێت و یاداشتی لێكتێگەیشتن لەبوارەكانی سیاسی و ئابوری و رۆشنبری و ئەمنی و زانستی و ژینگەیی لەنێوان هەردوو وڵاتدا ئیمزا دەكرێت".
لەدرێژەی قسەكانیدا سەركونسوڵی ئێران لەسلێمانی رایگەیاند: "سەرباری گفتوگۆ چڕوپڕەكانی مەسعود پزیشكیان سەرۆككۆماری ئیسلامی ئێران لەبەغدا، سەردانی هەرێمی كوردستانیش دەكات و لەگەڵ لێپرسراوانی باڵای هەرێم لە هەولێرو سلێمانی كۆدەبێتەوە".
سەرۆككۆماری ئێران سەردانی مەزاری سەرۆك مام جەلال دەكات
وتیشی: "هەربەپێی پلانەكە سەرۆككۆماری ئیسلامی ئێران سەردانی سلێمانی شاری ئەدەب و رۆشنبیری و ماڵی كەسایەتی گەورە سەرۆك مام جەلال دەكات، هاوكات سەردانی مەزاری سەرۆك مام جەلال سەرۆككۆماری پێشووتری عیراق دەكات و لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی و لێپرسراوانی یەكێتی كۆدەبێتەوە".
سەردانەكەی پزیشكیان هەڵگری پەیامی گرنگە
محەمەد مەحمودیان ئەوەشی خستەڕوو: "سەردانەكەی سەرۆككۆماری ئیسلامی ئێران هەڵگری پەیامی گرنگە بۆ هەموو لایەك، چونكە پەیوەندییەكانی ئێران و هەرێمی كوردستان رەگوڕیشەی قوڵیان هەیەو دڵنیاین هەورازو نشێوی ناوبەناو زیان بەدۆستایەتییەكەمان ناگەیەنێت"، هەروەك مەسعود پزیشكیان بەڕوژنامەنووسانی وت: "پەیوەندییەكانمان لەگەڵ كوردستان باشەو باشتری دەكەین".
ئەمڕۆ چوار شەممە 11ـی 9ـی 2024 مەسعود پزیشكیان سەرۆككۆماری ئیسلامی ئێران و وەفدێكی هاوڕێی گەیشتە بەغداو لەلایەن محەمەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیرانی عیراق و بەڵیۆزی ئێران لە عیراق پێشوازی لێكرا، ئەمەش یەكەم سەردانی رەسمییە بۆ دەرەوەی وڵاتەكەی كە پزیشكیانە لەدوای دەستبەكاربوونی وەك سەرۆككۆماری ئێران ئەنجامی بدات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
پەیامەكان بۆ ساڵیادی شكۆی نەتەوەو نیشتمان
11:21 AM - 2024-10-03 -
ژمارهو ناوی كاندیدانی یهكێتی بۆ ههڵبژاردنی پهرلهمانی كوردستان
12:50 PM - 2024-09-25 -
کاندیدێکی لیستی ١٢٩: رووداوەکەی هەولێر شایەنی قبوڵکردن نییە
07:30 PM - 2024-10-04 -
شێخ جەعفەر: یەکێتی بەپشتیوانی دەنگدەران هاوسەنگی هێز دەگۆڕێت
01:11 PM - 2024-10-04
ئەمانەش ببینە
بە هەوڵی قوباد تاڵەبانی لەڕووی وەبەرهێنانەوە سلێمانی یەکەمی عیراقە
02:45 PM - 2024-10-04
یەکێتی حکومەتی جیاکارو خۆسەپێن دەڕوخێنێت
09:58 AM - 2024-10-04
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی نزیکەی 12 ملیار دینارە
09:15 AM - 2024-10-04
رێوڕەسمی حەوتەمین ساڵیادی کۆچی دوایی سەرۆک مام جەلال لەکەرکوک دەستیپێکرد
04:58 PM - 2024-10-03
زۆرترین خوێنراو
-
کاندیدێکی لیستی ١٢٩: رووداوەکەی هەولێر شایەنی قبوڵکردن نییە
کوردستان 07:30 PM - 2024-10-04 -
سێهەمین كەرنەڤاڵی لیستی ١٢٩ لە کۆیە دەبێت
کوردستان 05:27 PM - 2024-10-04 -
بە هەوڵی قوباد تاڵەبانی لەڕووی وەبەرهێنانەوە سلێمانی یەکەمی عیراقە
کوردستان 02:45 PM - 2024-10-04 -
شێخ جەعفەر: یەکێتی بەپشتیوانی دەنگدەران هاوسەنگی هێز دەگۆڕێت
کوردستان 01:11 PM - 2024-10-04 -
سەرۆکی فراکسیۆنی DEM پارتی لە پەرلەمانی تورکیا: مام جەلال هۆکاری ئاشتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوو
کوردستان 11:37 AM - 2024-10-04 -
یەکێتی حکومەتی جیاکارو خۆسەپێن دەڕوخێنێت
کوردستان 09:58 AM - 2024-10-04 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی نزیکەی 12 ملیار دینارە
کوردستان 09:15 AM - 2024-10-04