پیرۆزباییەکان بۆ ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵی گەلی کوردستان
هەواڵ 11:44 AM - 2024-09-11لۆگۆی کەناڵی گەلی کوردستان
ئەمڕۆ 33 تێپەڕدەبێت بەسەر دامەزراندنی کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان، کە
وەک یەکەمین کەناڵی بینراوی کوردی لە رۆژی 11ـی 9ـی 1991 بە وتارێکی سەرۆک مام جەلال
دەستی بە خش کرد و تائێستا بەردەوامە.
لە ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵەکەشدا چەندین پیرۆزبایی ئاڕاستەی بەڕێوەبەری گشتی و
ستافی کارمەندانی کەناڵی گەلی کوردستان کراوە کە ئەمانە دەقەکانیانە...
پیرۆزبایی سەرۆک بافڵ
بەڕێزان لە کەناڵی گەلی کوردستان
یادی ٣٣ ساڵەی دامەزراندنی
كەناڵەكەتان پیرۆزبێت و لە دڵەوە هیوای بەردەوامی و سەركەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم.
گەلی كوردستان وەك یەكەمین كەناڵی
كوردیی دوای راپەڕین و ناوەندێك بۆ پێگەیاندنی دەیان رۆژنامەنووسی لێهاتوو،
دەستپێشخەری و شانازییەكی گەورەیە بۆ یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و مێژوویەكی
لەبیرنەكراوە لە كاروانی رۆژنامەگەریی كوردیدا.
هیوادارم لە ساڵی نوێی كاركردنتاندا
بە پابەندبوون بە بنەما رۆژنامەوانییەكان و سوودوەرگرتن لە داهێنانەكان، هەنگاوی
گەورەتر بنێن و مێژوویەكی درەوشاوەتر بۆ خۆتان بنووسنەوە، بۆ ئەمەش هاوكار و
پشتیوانتان دەبین.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
کۆسرەت رەسوڵ پیرۆزبایی لەکەناڵی گەلی کوردستان دەکات
بەڕێزان لە کەناڵی گەلی کوردستان
بەڕێوەبەری گشتی و کارمەندو میدیاکارانی کەناڵی گەلی کوردستان
ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵی گەلی کوردستان لە سەرجەم کارمەندو میدیاکارانی کەناڵەکەتان پیرۆز دەکەم، ئاواتەخوازم لە پێشکەوتن و سەرکەوتنی بەردەوامدا بن.
(٣٣) ساڵە کەناڵی گەلی کوردستان، وەک کەناڵی دایک و یەکەم کەناڵی کوردی، سەرەڕای ئەرکە میدیاییەکانی فێرگەو خوێندنگەیەکی گەورەی پێگەیاندنی میدیاکارو رۆژنامەنووسان بووەو خزمەتێکی بەرچاوی کردووە، کەناڵی پێشمەرگەو گەیاندنی دەنگی حەق بووە.
ئومێد دەکەم ئەم یادە ببێتە هەوێنی سەرکەوتنی زیاتر، وەک رابردوو کەناڵی گەلی کوردستان پیشەییانە و راستگۆیانە کاربکات و لەخزمەت گەیاندنی دەنگی خەڵک بێت و لەپێناو مافەکانی تێبکۆشێت، پردی گەیاندنی دەنگ و داوا رەکانی بێت.
کۆسرەت رەسوڵ عەلی
قوباد تاڵەبانی: گەلی كوردستان قوتابخانەی پێگەیاندنی رۆژنامەنووسانە
بەڕێزان بەڕێوەبەرو رۆژنامەنووسان و كارمەندانی كەناڵی گەلی كوردستان بەبۆنەی یادی ٣٣ ساڵەی دامەزراندنی كەناڵی گەلی كوردستان، گەرمترین پیرۆزباییتان ئاڕاستە دەكەم و هیوای بەردەوامی و سەركەوتنی زیاتریان بۆ دەخوازم.
كەناڵی گەلی كوردستان وەك یەكەمین كەناڵی تەلەفزیۆنی دوای راپەڕین مێژوویەكی درەوشاوە و پڕشنگداری هەیە.
قوتابخانەیەكی گەورەی پەروەردەكردن و پێگەیاندنی رۆژنامەنووسان بووە و ئەمەش شانازییەكی گەورەیە كە بۆ هەمیشە لە بەرۆكی كەناڵەكەتان دراوە.
ئەوەی كە گرنگە كەناڵی گەلی كوردستان بە درێژایی تەمەنی وەفادار بووە بەو پەیامەی كە لەپێناویدا دامەزراوە، لەم بۆنەیەدا پشتگیری تەواوی خۆمان بۆ كەناڵە جوان و سەنگینەكەتان دووپات دەكەینەوەو هیوادارین بە گوڕوتین تر لەهەمیشە هەوڵی باشتركردن و بەرەوپێشبردنی زیاتر كەناڵە بدەن و وەك لە ناوەكەیدا روونە، بەردەوام بن لە گەیاندنی راستییەكان بە گەلی كوردستان.
قوباد تاڵەبانی لێپرسراوی
مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال
پیرۆزبایی
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ
بەڕێزان: بەڕێوەبەری
گشتی و ستافی کارمەندانی کەناڵی گەلی کوردستان
(٣٣)هەمین ساڵیادی
دامەزراندنی کەناڵی گەلی کوردستان لە ئێوەو سەرجەم کارمەندان و میدیاکاران پیرۆز دەکەم
و ئومێد دەکەم کەناڵی گەلی کوردستان وەک هەمیشە پێشەنگ بن.
کەناڵی گەلی کوردستان
وەک کەناڵی دایک و یەکەم کەناڵی کوردی لەدوای راپەڕین لەلایەن یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان بە ئامانجی خزمەتکردنی کۆمەڵانی خەڵک و گەیاندنی دەنگ و رەنگی هەق و
راستبێژ دامەزرێنرا، لەوساوە تا ئەمڕۆ بەردەوامەو دەگەشێتەوە.
هیوادارم ئەم یادە ببێتە
دەرفەت تا کەناڵەکە پێشکەوتنی زیاتر بەخۆوە ببینێ و دەنگ و رەنگی چین و توێژە جیاوازەکان
بێ، بە پابەندبوون بە ئیتیکی کاری میدیایی کاربکەن و ببنە سەکۆی گەیاندنی حەق.
جارێکی تر پیرۆزبایی خۆم
لە ئێوەو سەرجەم میدیاکاران و رۆژنامەنووسانی کەناڵی گەلی کوردستان دەکەم.
براتان
شاڵاو کۆسرەت رەسول
مەکتەبی ڕیکخستن: هەمیشە راستگۆ لەگەیاندنی زانیاریەکان
بەڕێزبەڕێوەبەری گشتی
بەڕێزان. کادروکارمەندانی کەناڵی گەلی کوردستان
ئەمرۆ ٣٣ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر دامەزراندنی ئەم کەناڵە ئازیزەدا لەدڵەڵەوە بەناوی لێپرسراوو تەواوی هەڤاڵانی مەکتەبەکەمانەوە گەرمترین پیرۆزبایتان لێدەکەین وئومێددەکەین ئەم کەناڵەئازیزە لەداهێنان وکاری میدیای پرۆفیشماڵ بەردەوام بێت
گەلی کوردستانیەکێکە لەشانازیەگەورەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ویەکەمین کەناڵی کوردی دوای ڕاپەرینە هەرلەسەرەتای دروستبونیەوە وەک ئەرکێکی میدیای وپاراستنی یاساکانی ڕۆژنامەوانی توانیویەتی خەسڵەتی راستگۆی وبەرپرسیارێتی بکاتە پێناسەوسەرمەشقی کارەکانی و هەمیشەش راستگۆ لەگەیاندنی زانیاریەکان بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان پاراستنی داب ونەریتی کوردەواری بەهاپیرۆزەکانی کۆمەڵایەتی وهەمەڕەنگی لەبەرنامە هونەری وزانستی ووەرزشی وپەروەردەی یەکان رەمگدانەوەی کارەکانی بوە بۆیە ئەم کەناڵە بەکەناڵی خەڵک ناسراوە سەرکەوتن وڕێبەرایەتی سەرەکی ئەم ئەکەناڵە ئەگەرێتەوە بۆپشتیوانیە گەورەکانی سەرۆک مام جەلال بۆیە جارتکی تر پیرۆزباتیان لێدەکەین وهیوای سەرکەوتنی زیاترتان بۆدەخوازین
مەکتەبی ڕێکخستن
گەلی كوردستان شانازییەكی گەورەی یەكێتییە
بەرێزان بەرێوبەری گشتی گەلی كوردستان و تەواوی كادر و كارمەندانی كەناڵی پێشمەرگە
بەبۆنەی ٣٣هەمین ساڵەی دامەزراندنی كەناڵی گەلی كوردستان، كەناڵی دایك گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی ئێوەی بەڕێز دەكەین.
(٣٣) ساڵ لەمەوبەر یەكێتیی لەسەر بنەمای بڕوابوون بە پێشكەوتن لەهەموو بوارەكاندا، بڕیاری دامەزراندنی تەلەفزیۆنێكی دا كە ئەویش (تەلەفزیۆنی گەلی كوردستان) بوو، دامەزراندنی ئەو كەناڵە شانازییەكی نەبڕاوەیە بۆ یەكێتی و گەلی كوردستانیش بووە كەناڵی دایك و بەهەزاران كادر و رۆژنامەنووسی پێگەیاند كە ئێستا لەكەناڵەكانی تر بوونەتە ئەستێرە.
كەناڵی گەلی كوردستان وەك یەكەمین كەناڵی كوردیی بینراو دوای راپەڕین لەنێو كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان دامەزرا و لەو روانگەیەوە كارە میدیاییەكانی بەردەوامە بۆ خزمەتی هاوڵاتییان و سەكۆیەكە بۆ دەنگی خەڵك.
دووبارە پیرۆزبایی لەخۆمان و ئێوە و كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان دەكەین و هیوا خوازین گەلی كوردستان بۆ هەموو گەلی كوردستان بەردەوام بێت لەخزمەت و گەشەكردن.
رەفعەت عەبدوڵڵا
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
پەیامەكان بۆ ساڵیادی شكۆی نەتەوەو نیشتمان
11:21 AM - 2024-10-03 -
ژمارهو ناوی كاندیدانی یهكێتی بۆ ههڵبژاردنی پهرلهمانی كوردستان
12:50 PM - 2024-09-25 -
کاندیدێکی لیستی ١٢٩: رووداوەکەی هەولێر شایەنی قبوڵکردن نییە
07:30 PM - 2024-10-04 -
شێخ جەعفەر: یەکێتی بەپشتیوانی دەنگدەران هاوسەنگی هێز دەگۆڕێت
01:11 PM - 2024-10-04
ئەمانەش ببینە
کوردستان 09:06 AM - 2024-10-05 لیستی ١٢٩ی یەکێتی: بەپێی دەستور پرسی ناوچە دابڕێنراوەکان یەکلایی دەکەینەوە
سێهەمین كەرنەڤاڵی لیستی ١٢٩ لە کۆیە دەبێت
05:27 PM - 2024-10-04
بە هەوڵی قوباد تاڵەبانی لەڕووی وەبەرهێنانەوە سلێمانی یەکەمی عیراقە
02:45 PM - 2024-10-04
یەکێتی حکومەتی جیاکارو خۆسەپێن دەڕوخێنێت
09:58 AM - 2024-10-04
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی نزیکەی 12 ملیار دینارە
09:15 AM - 2024-10-04
زۆرترین خوێنراو
-
لیستی ١٢٩ی یەکێتی: بەپێی دەستور پرسی ناوچە دابڕێنراوەکان یەکلایی دەکەینەوە
کوردستان 09:06 AM - 2024-10-05 -
کاندیدێکی لیستی ١٢٩: رووداوەکەی هەولێر شایەنی قبوڵکردن نییە
کوردستان 07:30 PM - 2024-10-04 -
سێهەمین كەرنەڤاڵی لیستی ١٢٩ لە کۆیە دەبێت
کوردستان 05:27 PM - 2024-10-04 -
بە هەوڵی قوباد تاڵەبانی لەڕووی وەبەرهێنانەوە سلێمانی یەکەمی عیراقە
کوردستان 02:45 PM - 2024-10-04 -
شێخ جەعفەر: یەکێتی بەپشتیوانی دەنگدەران هاوسەنگی هێز دەگۆڕێت
کوردستان 01:11 PM - 2024-10-04 -
سەرۆکی فراکسیۆنی DEM پارتی لە پەرلەمانی تورکیا: مام جەلال هۆکاری ئاشتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوو
کوردستان 11:37 AM - 2024-10-04 -
یەکێتی حکومەتی جیاکارو خۆسەپێن دەڕوخێنێت
کوردستان 09:58 AM - 2024-10-04 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی نزیکەی 12 ملیار دینارە
کوردستان 09:15 AM - 2024-10-04