riklam

مەسعود پزیشکیان: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ هەرێم باشتردەکەین

کوردستان 11:36 AM - 2024-09-11
سەرۆککۆماری عیراق و سەرۆککۆماری ئێران سەرۆکایەتی کۆماری عیراق

سەرۆککۆماری عیراق و سەرۆککۆماری ئێران

ئەمڕۆ چوارشەممە 11ـی 9ـی 2024 مەسعود پزیشکیان سەرۆککۆماری ئێران و وەفدێکی هاوڕێی گەیشتە بەغدا و لەلایەن محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عیراق و بەڵیۆزی ئێران لە عیراق پێشوازی لێکرا، ئەمەش لەکاتێکدایە سەردانەکەی پزیشکیان لەدوای دەستبەکاربوونیەوە وەک سەرۆککۆماری ئێران، یەکەم سەردانی رەسمییە کە بۆ دەرەوەی وڵاتەکەی ئەنجامی بدات، بۆ کەناڵەکانی راگەیاندنیش پزیشکیان رایگەیاند: "سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەین و هەوڵی باشترکردنی پەریوەندییەکانمان دەدەین".

لە یەکەم کۆبوونەوەیدا مەسعود پزیشکیان سەرۆککۆماری ئێران لەگەڵ د. لەتیف جەمال رەشید سەرۆککۆماری عیراق کۆبووەوە و تاوتوێی چەند پرسێکی گرنگیان کرد.

 

له‌دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك كۆمار جه‌ختیكرده‌وه‌، كه‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵاتی دۆست، پته‌و و مێژوویین. رونیشیكرده‌وه‌، "ئێران دراوسێیه‌كی گرنگی عیراقه‌ و پێگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ناوچه‌یی هه‌یه‌ بۆ پشتیوانیكردنی سه‌قامگیریی ناوچه‌كه‌، عیراقیش به‌ ته‌واوی و به‌هێزییه‌وه‌ پاڵپشتی هاریكاریه‌كی هاوبه‌ش ده‌كات له‌پێناو به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تیرۆر و توندڕ‌ه‌وی و چه‌سپاندنی ئاسایشی سنوره‌كان و كاركردن بۆ كۆتاییهێنان به‌ گرژییه‌كان له‌ ناوچه‌كه‌دا".

هه‌روه‌ها سه‌رۆك كۆمار جه‌ختیكرده‌وه‌:" له‌پێویستی كاراكردنی بڕ‌گه‌كانی رێككه‌وتننامه‌ و یاداشته‌كانی لێكتێگه‌یشتنی نێوان هه‌ردوو وڵات و پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌ دۆستانه‌كان له‌پێناو خزمه‌تكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ هاوبه‌شه‌كانی نێوان هه‌ردوولا".

بەپێی ئاژانسەکانی ئێران، سەردانەکەی سەرۆککۆماری ئەو وڵاتە بۆ عیراق خۆی لە باشترکردنی پەیوەندییە دیپلۆماسیەکان و بەهێزکردنی پەیوەندییە سیاسی و ئەمنی و ئابووری و کلتوری و هیتر دەبینێتەوە.

لەپاش کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆککۆماری عیراق، مەسعود پزیشکیان بۆ کەناڵەکانی راگەیاندن رایگەیاند: "سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەین و ئامانجمانە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ هەرێم باشتر بکەین".

بەپێی زانیارییەکان جگە لە سەردانی هەولێر و سلێمانی سەرۆککۆماری ئێران بڕیارە سەردانی شارەکانی نەجەف و کەربەلا و بەسڕە و چەند شارێکی دیکەی عیراق بکات، هاوکات بڕیاریشە چاوی بە بازرگانانی ئێرانی لە عیراق بکەوێت، ئەمەش لەپێناو بەهێزکردنی پەیوەندییە ئابورییەکانی نێوان هەردوو وڵات.

 

هاوكات به‌ سه‌رپه‌رشتی محه‌ممه‌د شیاع سودانی و مه‌سعود پزیشكیان، عیراق و ئێران 14 لێكتێگه‌یشتنیان له‌بواره‌كانی ئابووری، كشتوكاڵ، وه‌رزش و لاوان، په‌روه‌رده‌، مێژوو و گه‌شتوگوزارو چه‌ند بوارێكی دیكه‌ ئیمزا كرد

PUKMEDIA

Riklam

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket