riklam

سەرکەوت زەکی لە بادینان: باشکردنی گوزەرانی خەڵک ئەرکی یەکێتیە

ی ن ک 11:04 PM - 2024-09-10
کۆبوونەوەی وەفدێکی یەکێتی لە مەڵبەندی ٤ـی دهۆک PUKMEDIA

کۆبوونەوەی وەفدێکی یەکێتی لە مەڵبەندی ٤ـی دهۆک

سەرلەبەیانی رۆژی ٩/١٠/ ٢٠٢٤ سەرکەوت زەکی لێپرسراوی مەکتەبی رێکخستن و ژمارەیەک لە هەڤاڵانی مەکتەبی ڕێکخستن سەردانی مەڵبەندی ٤ـی دهۆکیان کرد و لەلایەن جەمال یوسف لێپرسراوی مەڵبەندی چواری دهۆك و ئاراس محەمەد ئاغا لێپرسراوی مەڵبەندی حەوتی نەینەوا و داود شێخ جوندی لێپرسراوی مەڵبەندی شەنگال پێشوازی گەرمیان لێکرا.

‎لەو سەردانەدا زنجیرەیەک کۆبوونەوەی رێکخراوەیی کرا  سەرکەوت زەکی لێپرسراوی مەکتەبی رێکخستن رایگەیاند: "باشکردنی ژیان و گوزەرانی ھاووڵاتییان لە پێشینەی کارەکانی یەکێتییە." هەروەک ئاماژەی بەوەشکرد دەبێت لە رێگەی حوکمرانییەکی تەندروستەوە ژیان و گوزەرانیی ھاوڵاتییان باش بکەن، ئەوەش بە بەشداریکردنی "ھاوڵاتییان لە ھەڵبژاردن بەدی دێت". 

 

‎سەرکەوت زەکی دووپاتیکردەوە کە یەکێتی لەوپەڕی ئامادەباشیدایە بۆ هەڵبژاردن و سورە لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەوادەی خۆیدا، هەروەها وا بڕیارە بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک لە دەڤەری بادینان درێژە بە کۆبوونەوەکانی بدات.

PUKMEDIA

Riklam

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket