riklam

سەرۆك بافڵ تێچووی پڕۆژەیەك بۆ خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی دەگرێتە ئەستۆ

کوردستان 01:33 PM - 2024-09-10
توانا سەعید بەڕێوەبەری تەكنەلۆجیای زانیاری لەزانكۆی سلێمانی  PUKMEDIA

توانا سەعید بەڕێوەبەری تەكنەلۆجیای زانیاری لەزانكۆی سلێمانی

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

زانكۆی سلێمانی بە ئەلكترۆنكردنی سیستمی بەڕ‌ێوەبردنی بەشەناوخۆییەكانی راگەیاند، كە تێچوو پڕۆژەكە لەلایەن سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە دابینكراوە.

توانا سەعید بەڕێوەبەری تەكنەلۆجیای زانیاری لەزانكۆی سلێمانی بەوێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "تێچووی پڕۆژەكە لەلایەن بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە دابینكراوە، كە سوودی زۆر بەخوێندكارانی زانكۆكەمان دەگەیەنێت و رۆتین كەمدەكاتەوەو ئامادەكاریی تەواو دەكات بۆ بەڕێوەبەبردنی بەشە ناوخۆییەكان بەشێوەی ئۆنلاین و ئەلكترۆنی".

" سەرۆكی یەكێتی وەك چۆن لەڕابردوودا هاوكاری خوێندكاران بووەو لەسەر ئەركی ئەو سەرجەم بەشە ناوخۆییەكانی نۆژەنكردنەوە، لەئێستاشدا بەگرتنەئەستۆی دارایی پڕۆژەكان پشتیوانی خوێندكارانەو ئەم پڕۆژەیەش بەشێكە لەخزمەتەكانی سەرۆك بافڵ بەخوێندكاران". توانا سەعید وایوت.

سیستمەكە كارئاسانی بۆ خوێندكاران دەكات كە لەهەر شوێنێك بن، بەشە ناوخۆییەكەی دیاریی بكات و بەبێ هاتنی بۆ زانكۆ بتوانێت بەشەكەی دیاریی بكات، هاوكات هەر لەسەر ئەركی سەرۆكی یەكێتی چەندین پڕۆژەی دیكە لەناو بەشە ناوخۆییەكان و لەناو كۆلێجەكانی پزیشكی و پزیشكی ددان و دەرمانسازی بەئەنجام گەیشتوون.

PUKMEDIA

Riklam

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket