riklam

رەفعەت عەبدوڵڵا: خەڵك لەحكومەت نیگەرانەو یەكێتی راستی دەكاتەوە

ی ن ک 11:38 PM - 2024-09-09
كۆبوونەوەی رەفعەت عەبدوڵڵاو سەركەوت زەكی لەگەڵ كادرانی یەكێتی PUKMEDIA

كۆبوونەوەی رەفعەت عەبدوڵڵاو سەركەوت زەكی لەگەڵ كادرانی یەكێتی

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

رەفعەت عەبدوڵڵا ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند: "خەڵك لەحكومەتی هەرێم و كارەكانی نیگەرانەو ئامانجێكی سەرەكی یەكێتیش راستكردنەوەی رێڕەوی حكومڕانییە". 

لەكۆبوونەوەیەكی رێكخراوەیی رەفعەت عەبدوڵڵاو سەركەوت زەكی ئەندامانی مەكتەبی سیاسی بە ئامادەبوونی د. میران لەگەڵ ژمارەیەك لەكادرانی یەكێتی، رەفعەت عەبدوڵڵا باسی لە پڕۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كردو وتی: "یەكێتی لەوپەری بەهێزیدایەو  هەڵوێستەكانی لەپێناو بەرژەوەندی خەڵكدایە".

" ئامانجێكی سەرەكی یەكێتی راستكردنەوەی رێڕەوی حكومڕانییە لەكوردستان، چونكە خەڵك دڵگران و نیگەرانە لەم حكومەتە و كارەكانی، حكومەتێكی قۆرغكار و خۆسەپێنە"  رەفعەت عەبدوڵڵا وادەڵێت.

  هەر لەو كۆبوونەوەیەدا سەركەوت زەكی  باسی لەسیاسەتی یەكێتی بۆ خزمەتی خەڵك كرد و رایگەیاند: "یەكێتی بەسیاسەتێكی نوێ و ستراتیژێكی نوێوە كاردەكات بۆ باشكردنی ژیان و گوزەرانی خەڵك". 

PUKMEDIA

Riklam

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket