سهرۆك بافڵ: ههرێمهكهمان پێویستی به گۆڕانكارییه لهپڕۆسهی حوكمڕانی
کوردستان 06:28 PM - 2024-09-09سەرۆک بافڵ و باڵیۆزی ئەمریکا
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە هەولێر پێشوازی لە ئەلینا رۆمانۆسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عیراق کرد, لە دیدارێکدا کە دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکان ئامادەبوو، دۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان تاوتوێکرا و هەنگاوەکان بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی بێگەرد گفتوگۆیان لەبارەوەکرا.
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی لەبارەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن و دۆخی هەرێمی کوردستان بەرچاوڕوونیدا و ئاماژەی بەوەکرد، بەرەو هەڵبژاردنێکی گرنگ و چارەنووسساز هەنگاودەنێین، هەرێمەکەمان پێویستی بە گۆڕانکارییە لە پڕۆسەی حوکمڕانی و بەڕێوەبردن و پێویستە شەرعییەت بۆ دامەزراوە یاساییەکان بگەڕێتەوە. هیوادارین هەموولایەک هاوکاربن لە سەرخستنی پڕۆسەکە و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی بێگەرد کە ببێتە مایەی سەقامگیری و بەهێزتربوونی هەرێمەکەمان.
لەبارەی دۆخی هەرێمی کوردستان و ژیانی خەڵکەکەیەوە، سەرۆک بافڵ رایگەیاند، هەمیشە لەگەڵ گفتوگۆ و لێکتێگەیشتنی هاوبەش بووین لەگەڵ سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەکاندا، ئامانجی ئێمە بەدیهێنانی ژیانێکی دادپەروەرانە و داهاتوویەکی سەقامگیرە، هەوڵەکانیشمان لەو پێناوەدا بووە، دەمانەوێت حکومەت لەخزمەت هاوڵاتییاندا بێت و جیاوازیی لەپێشکەشکردنی خزمەتگوزاریدا نەکات، وەکئەوەی بەداخەوە لەرابردوودا بینیوومانە و ژیانی خەڵک تێکەڵی ململانێ سیاسی و حزبییەکان دەکرا و حکومەت دەخرایە خزمەت بەرژەوەندییە حزبییەکانەوە.
پرسی پێشمەرگە و یەکگرتنەوەی هێزەکان تەوەرێکیتری کۆبوونەوەکە بوو و لەوبارەیەوە سەرۆک بافڵ وتی، هەڵوێستمان روونە و دووپاتیدەکەینەوە؛ دەمانەوێت هێزێکی نیشتمانیی تۆکمە و دوور لە دەستتێوەردانی حزب بونیادبنێین، بۆ ئەمەش لە هەوڵەکانمان بەردەوامین و نامانەوێت هیچ بەربەستێک لەبەردەم ئەم پڕۆسە نیشتمانییەدا دروستبکرێت، هاوکارییەکانی هاوپەیمانانیش لەو پێناوەدا بەرز دەنرخێنین.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
پەیامەكان بۆ ساڵیادی شكۆی نەتەوەو نیشتمان
11:21 AM - 2024-10-03 -
ژمارهو ناوی كاندیدانی یهكێتی بۆ ههڵبژاردنی پهرلهمانی كوردستان
12:50 PM - 2024-09-25 -
کاندیدێکی لیستی ١٢٩: رووداوەکەی هەولێر شایەنی قبوڵکردن نییە
07:30 PM - 2024-10-04 -
شێخ جەعفەر: یەکێتی بەپشتیوانی دەنگدەران هاوسەنگی هێز دەگۆڕێت
01:11 PM - 2024-10-04
ئەمانەش ببینە
کوردستان 09:06 AM - 2024-10-05 لیستی ١٢٩ی یەکێتی: بەپێی دەستور پرسی ناوچە دابڕێنراوەکان یەکلایی دەکەینەوە
سێهەمین كەرنەڤاڵی لیستی ١٢٩ لە کۆیە دەبێت
05:27 PM - 2024-10-04
بە هەوڵی قوباد تاڵەبانی لەڕووی وەبەرهێنانەوە سلێمانی یەکەمی عیراقە
02:45 PM - 2024-10-04
یەکێتی حکومەتی جیاکارو خۆسەپێن دەڕوخێنێت
09:58 AM - 2024-10-04
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی نزیکەی 12 ملیار دینارە
09:15 AM - 2024-10-04
زۆرترین خوێنراو
-
لیستی ١٢٩ی یەکێتی: بەپێی دەستور پرسی ناوچە دابڕێنراوەکان یەکلایی دەکەینەوە
کوردستان 09:06 AM - 2024-10-05 -
کاندیدێکی لیستی ١٢٩: رووداوەکەی هەولێر شایەنی قبوڵکردن نییە
کوردستان 07:30 PM - 2024-10-04 -
سێهەمین كەرنەڤاڵی لیستی ١٢٩ لە کۆیە دەبێت
کوردستان 05:27 PM - 2024-10-04 -
بە هەوڵی قوباد تاڵەبانی لەڕووی وەبەرهێنانەوە سلێمانی یەکەمی عیراقە
کوردستان 02:45 PM - 2024-10-04 -
شێخ جەعفەر: یەکێتی بەپشتیوانی دەنگدەران هاوسەنگی هێز دەگۆڕێت
کوردستان 01:11 PM - 2024-10-04 -
سەرۆکی فراکسیۆنی DEM پارتی لە پەرلەمانی تورکیا: مام جەلال هۆکاری ئاشتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوو
کوردستان 11:37 AM - 2024-10-04 -
یەکێتی حکومەتی جیاکارو خۆسەپێن دەڕوخێنێت
کوردستان 09:58 AM - 2024-10-04 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی نزیکەی 12 ملیار دینارە
کوردستان 09:15 AM - 2024-10-04