قوباد تاڵهبانی: ههڵبژاردن بهدیهێنانی خواستی هاووڵاتیان بێت
کوردستان 04:44 PM - 2024-09-09قوباد تاڵەبانی و باڵیۆزی ئەمریکا
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران لەگەڵ ئەلینا رۆمانۆسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق کۆبووەوە و لەبارەی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان و پەیوەندییەکانی هەرێم و بەغدا و چەند پرسێکی دیکە گفتوگۆیان کرد.
لە تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکەدا کە ئەمڕۆ دووشەمە( ٩ی ئەیلولی ٢٠٢٤) لە هەولێر بە ئامادەبوونی ستێڤ بیتنەر، کونسوڵی گشتی ئەمریکا بەڕێوەچوو، بە گرنگییەوە باس لە هەڵبژاردنەکانی خولی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان کرا و جەختکرایەوە لەسەر ئەوەی پرۆسەی هەڵبژاردن دەبێت بەشێوەیەکی پاک و بێگەرد بەڕێوەبچێت و سەرکەوتووبێت لە بەدیهێنانی خواست و ئیرادەی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان، هەردوولاش هاوڕابوون کە دەبێت گروپی چاودێری نێودەوڵەتی لە نزیکەوە چاودێری پرۆسەی هەڵبژاردن بکەن.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا گفتوکۆکرا لەبارەی دۆخی ئەمنی عێراق و ناوچەکە و بە گرنگییەوە باس لە پێویستیی مانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان کرا لە عێراق، بەوپێیەی هێشتا تیرۆر هەڕەشەیەکی گەورەیە بۆسەر ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا. لەمبارەیەوە، قوباد تاڵەبانی بە گرنگییەوە ئاماژەی بە هاتنی وەفدەکەی حکومەتی فیدراڵ کرد بۆ هەرێمی کوردستان و رایگەیاند هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ رێککەوتن لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ و چارەسەرکردنی هەموو کێشەکان و لەناویشیاندا کێشەکانی پەیوەندیدار بە موچە و بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان.
قوباد تاڵەبانی لەگەڵ باڵیۆزی ئازەربایجان کۆبووەوە
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران، پێشوازیکرد لە نەسیر مەمەدۆڤ، باڵیۆزی کۆماری ئازەربایجان لە عێراق و پێکەوە گفتوگۆیان کرد لەبارەی چۆنیەتی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نیوان هەرێمی کورستان و وڵاتی ئازەربایجان.
لە تەوەرێکی کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی دووشەمە( ٩ی ئەیلولی ٢٠٢٤) لە هەولێر بەڕێوەچوو، باس لە پەیوەندیی مێژوویی نێوان هەردوو گەلی کوردستان و ئازەربایجان کرا و هەردوولا هیوایان خواست کاری هاوبەش بکرێت بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و ئازەربایجان لە بوارە جیاوازەکاندا و بە تایبەتیش لە بوارەکانی بازرگانی و وەبەرهێناندا.
لەم چوارچێوەیەدا باڵیۆزی ئازەربایجان باسی لەوەکرد کە وڵاتەکەی بە نیازە لە داهاتوویەکی نزیکدا نووسینگەیەکی کلتوری و هونەری لە هەرێمی کوردستان بکاتەوە و ئامادەیی وڵاتەکەشی دەربڕی بۆ هاوکاریکردنی هەرێمی کوردستان لە پەرەپێدانی پرۆگرامی خزمەت و پڕۆژەی گەشتوکاڵدا.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی، ئاماژەی بەوەدا کە هاوکاردەبێت لە دروستکردنی هەماهەنگی و کاری هاوبەش لەگەڵ باڵیۆزی ئازەربایجان بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان بە تایبەتیش لە بواری بازرگانیدا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
پەیامەكان بۆ ساڵیادی شكۆی نەتەوەو نیشتمان
11:21 AM - 2024-10-03 -
ژمارهو ناوی كاندیدانی یهكێتی بۆ ههڵبژاردنی پهرلهمانی كوردستان
12:50 PM - 2024-09-25 -
کاندیدێکی لیستی ١٢٩: رووداوەکەی هەولێر شایەنی قبوڵکردن نییە
07:30 PM - 2024-10-04 -
شێخ جەعفەر: یەکێتی بەپشتیوانی دەنگدەران هاوسەنگی هێز دەگۆڕێت
01:11 PM - 2024-10-04
ئەمانەش ببینە
بە هەوڵی قوباد تاڵەبانی لەڕووی وەبەرهێنانەوە سلێمانی یەکەمی عیراقە
02:45 PM - 2024-10-04
یەکێتی حکومەتی جیاکارو خۆسەپێن دەڕوخێنێت
09:58 AM - 2024-10-04
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی نزیکەی 12 ملیار دینارە
09:15 AM - 2024-10-04
رێوڕەسمی حەوتەمین ساڵیادی کۆچی دوایی سەرۆک مام جەلال لەکەرکوک دەستیپێکرد
04:58 PM - 2024-10-03
زۆرترین خوێنراو
-
کاندیدێکی لیستی ١٢٩: رووداوەکەی هەولێر شایەنی قبوڵکردن نییە
کوردستان 07:30 PM - 2024-10-04 -
سێهەمین كەرنەڤاڵی لیستی ١٢٩ لە کۆیە دەبێت
کوردستان 05:27 PM - 2024-10-04 -
بە هەوڵی قوباد تاڵەبانی لەڕووی وەبەرهێنانەوە سلێمانی یەکەمی عیراقە
کوردستان 02:45 PM - 2024-10-04 -
شێخ جەعفەر: یەکێتی بەپشتیوانی دەنگدەران هاوسەنگی هێز دەگۆڕێت
کوردستان 01:11 PM - 2024-10-04 -
سەرۆکی فراکسیۆنی DEM پارتی لە پەرلەمانی تورکیا: مام جەلال هۆکاری ئاشتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوو
کوردستان 11:37 AM - 2024-10-04 -
یەکێتی حکومەتی جیاکارو خۆسەپێن دەڕوخێنێت
کوردستان 09:58 AM - 2024-10-04 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی نزیکەی 12 ملیار دینارە
کوردستان 09:15 AM - 2024-10-04