مەكتەبی هەڵبژاردن و یۆنامی: هەڵبژاردنێكی بێگەرد بۆ پەرلەمان بكرێت
جیهان 08:32 PM - 2024-09-08رزگار حاجی حەمە، حاكم سابیر، تیمی هاریكاری هەڵبژاردنی سەر بە نێردەی نەتەوەیەكگرتووەكان
سەر لە بەیانی 8-9-2024، رزگار حاجی حەمە لێپرسراوی مەكتەبی هەڵبژاردن، لە بارەگای مەكتەبی سیاسی لە هەولێر، بە ئامادەبوونی حاكم سابیر، لێپرسراوی بۆردی كارگێڕی هەڵبژاردن، لەگەڵ تیمی هاریكاری هەڵبژاردنی سەر بە نێردەی نەتەوەیەكگرتووەكان (یۆنامی) كۆبووەوە.
پڕۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و هەڵبژاردنێكی شەفاف و ئارام تەئكیدی لەسەر كرایەوە.
لەكۆبوونەوەكەدا لێپرسراوی مەكتەبی هەڵبژاردن جەختی لە گرنگی رۆڵی یۆنامی و تیمی هاریكاری هەڵبژاردن و بەڕێوچوونی پرۆسەی هەڵبژاردن لە كەشێكی ئارامدا كردەوە.
داواشی لە (یۆنامی) كرد، لە نزیكەوە رۆڵی خۆی بگێڕێت بۆ زامنكردنی بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەشێوەیەكی هێمنانە، هەروەك چۆن لە هەڵبژاردنەكانی ساڵانی 2021 و 2023 پشگیری و هاریكاری (یۆنامی) و ئامادەیی كاریگەر و چالاكانەی نوێنەرەكانی لەسەرجەم پارێزگاكاندا، دیاریترین رۆڵی هەبوو لە دەستەبەركردنی پاكوبێگەردی هەڵبژاردنەكان و قبووڵكردنی لەلایەن حزب و لایەنە كاریگەرەكانی پرۆسەی سیاسییەوە.
لای خۆیەوە تیمەكە ئامادەیی یۆنامی بۆ هاوكاریكردنی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەكانی عێراق دەربڕی لە پێناو سەركەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان .
جێگەی باسە وەفدەكەی نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان (یۆنامی) پێكهاتبوو لە ئەمیر ئارەین سەرۆكی تیمی هاریكاری هەڵبژاردن و ئاسۆ كاكەی راوێژكاری تیم .
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ژمارهو ناوی كاندیدانی یهكێتی بۆ ههڵبژاردنی پهرلهمانی كوردستان
12:50 PM - 2024-09-25 -
ئاساییش بکوژی هاووڵاتیەک دەستگیر دەکات
08:51 PM - 2024-10-05 -
شێخ جەعفەر: مامۆستایان رۆڵی خۆیان لە گۆڕانکاریی هەرێمدا ببینن
06:13 PM - 2024-10-05 -
قوباد تاڵەبانی: تەنها یەکێتی توانای گۆڕینی شێوازی حکومڕانی هەیە
02:25 PM - 2024-10-05
ئەمانەش ببینە
هەژماری من لەبەرژوەندی بنەماڵەیەک و دژی مووچەخۆرانە
05:08 PM - 2024-10-05
سەرۆک بافڵ: (هەژماری من) هی مەسرورە
03:30 PM - 2024-10-05
سەرۆک بافڵ لە کەرنەڤاڵی لیستی ١٢٩ لە کۆیە دەبێت
11:57 AM - 2024-10-05
لیستی ١٢٩ی یەکێتی: بەپێی دەستور پرسی ناوچە دابڕێنراوەکان یەکلایی دەکەینەوە
09:06 AM - 2024-10-05
زۆرترین خوێنراو
-
هەژماری من لەبەرژوەندی بنەماڵەیەک و دژی مووچەخۆرانە
کوردستان 05:08 PM - 2024-10-05 -
سەرۆک بافڵ: (هەژماری من) هی مەسرورە
کوردستان 03:30 PM - 2024-10-05 -
قوباد تاڵەبانی: تەنها یەکێتی توانای گۆڕینی شێوازی حکومڕانی هەیە
کوردستان 02:25 PM - 2024-10-05 -
پەیامی هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆ خانەوادەی مەلا حەمەئەمین کەلاری
پرسەنامە 02:19 PM - 2024-10-05 -
سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران: سەرۆک مام جەلال پارێزەری یەکێتی خاکی عیراق بوو
کوردستان 12:44 PM - 2024-10-05 -
بکوژانی گەنجەکەی هەولێر دەستگیرنەکراون
کوردستان 12:20 PM - 2024-10-05 -
سەرۆک بافڵ لە کەرنەڤاڵی لیستی ١٢٩ لە کۆیە دەبێت
کوردستان 11:57 AM - 2024-10-05 -
لەژێر سێبەری حکومەت ٧٠٠ کەس لەهەولێر بێکاردەکرێت
کوردستان 11:49 AM - 2024-10-05