riklam

شێخ جه‌عفه‌ر: پێشمه‌رگه‌ خاوه‌نی ده‌ستكه‌وته‌كانن

کوردستان 06:05 PM - 2024-09-07
کۆبوونەوەی وەفدێکی باڵای یەکێتی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ تێكۆشه‌رانی هێزی یه‌ده‌كی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان PUKMEDIA

کۆبوونەوەی وەفدێکی باڵای یەکێتی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ تێكۆشه‌رانی هێزی یه‌ده‌كی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان

لێپرسراوی ئه‌نجومه‌نی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ باڵاكانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ستایشی رۆڵ و كاریگه‌ریی پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كانی هێزی یه‌ده‌كی كردو پێی راگه‌یاندن: "ئێوه‌ی شه‌هیدی زیندوو كه‌ ئه‌وپه‌ڕ‌ی فیداكاریتان نواند، خاوه‌نی ده‌ستكه‌وته‌كانی پاش راپه‌ڕ‌ینن".

رۆژی شه‌ممه‌ 7ی ئه‌یلول، شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا لێپرسراوی ئه‌نجومه‌نی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ باڵاكانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و قوباد تاڵه‌بانی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و لێپرسراوی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی سه‌رۆك مام جه‌لال، له‌باره‌گای ئه‌نجومه‌ن، به‌ ئاماده‌بوونی وه‌ستا ره‌سوڵ لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی پێشمه‌رگه‌و سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و هه‌ڤاڵان مامۆستا جوامێر و جوتیار نوری، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ تێكۆشه‌رانی هێزی یه‌ده‌كی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كۆبوونه‌وه‌.

پاشان، لێپرسراوی ئه‌نجومه‌ن، ته‌ئكیدی له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی نه‌گۆڕ‌و مه‌بده‌ئیی سه‌رۆك و سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی كرده‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ زه‌روره‌تی یه‌كخستنی پێشمه‌رگه‌و دامه‌زراندنی سو‌پایه‌كی یه‌كگرتووی كورستان كرد كه‌ ئه‌ركی سه‌ره‌كی پاراستنی هه‌رێم بێت له‌هه‌ر هه‌ڕ‌ه‌شه‌ و مه‌ترسییه‌ك، دووپاتیشیكرده‌وه‌ كه‌ هێزو سوپای حزبی یه‌كێكه‌ له‌ هه‌ڕ‌ه‌شه‌كانی سه‌ر هه‌رێم.

دواتر قوباد تاڵه‌بانی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی سه‌رباری ده‌ربڕ‌ینی خۆشحاڵی خۆی سه‌باره‌ت به‌ دیداری له‌گه‌ڵ تێكۆشه‌رانی هێزی یه‌ده‌ك و ئاماژه‌دان به‌پێگه‌ی گرنگی ئه‌و هێزه‌ له‌ به‌رگریكردن له‌دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێم، دواپێشهاته‌كانی بارودۆخی هه‌رێمی كوردستانی بۆ باسكردن و رۆڵی گه‌وره‌و كاریگه‌ری یه‌كێتی له‌و نێوه‌نده‌دا بۆ ئاماده‌بووان شیكرده‌وه‌.

قوباد تاڵه‌بانی جه‌ختیكرده‌وه‌:" ئه‌مڕ‌ۆ یه‌كێتی له‌هه‌موو كاتێكی تر زیاتر یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك هه‌ڵوێست و یه‌ك وتاره‌، ئه‌وه‌ش بووه‌ته‌ مایه‌ی پته‌وتركردنی پێگه‌كه‌ی له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی هه‌رێم و عیراق كه‌ سه‌ره‌نجام به‌ قازانج و به‌رژه‌وه‌ندی میلله‌تی كورد ده‌شكێته‌وه‌، سه‌ركه‌وتنه‌ یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی یه‌كێتی له‌موسڵ و كه‌ركوك و به‌غدای به‌به‌رجه‌سته‌بوونی ئه‌و یه‌كریزییه‌ی ناو یه‌كێتی له‌قه‌ڵه‌مدا، كه‌ ئومێد ده‌كرێت ئه‌و زنجیره‌ سه‌ركه‌وتنانه‌، ره‌نگدانه‌وه‌یان له‌هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستاندا هه‌بێت".

PUKMEDIA

Riklam

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket