riklam

شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی خزمەتی هەموو ناوچەکان دەکات

ی ن ک 05:23 PM - 2024-09-07
کۆبوونەوەی وەفدێکی یەکێتی لەگەڵ خزمانی گوندی چیوە PUKMEDIA

کۆبوونەوەی وەفدێکی یەکێتی لەگەڵ خزمانی گوندی چیوە

نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە ٧/٩/٢٠٢٤ لە گوندی چیوە، شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ لە دۆڵی بالیسان سەردانی گوندی چیوەی کرد و لەگەڵ خزمانی عەشیرەتی خۆشناوی سنوورەکە کۆبووەوە.

لەمیانی وتەیەکی بۆ ئامادەبووان شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ باسی لە رۆڵی مێژوویی دۆڵی بالیسان و گوندەکانی ئەو سنوورەو خزمانی عەشیرەتی خۆشناو کرد، کە هەمیشە لانکەی شۆڕش و شوێنی حەوانەوەی پێشمەرگە بوونەو خزمەتیان کردووە.

شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ وتیشی: "بەداخەوە بە مەبەست خزمەتی ئەو ناوچانە نەکراوەو هەوڵدراوە وەک پێویست خزمەت نەکرێن، ئێمە لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەمانەوێ بەبێ جیاوازی خزمەتی سەرجەم گوندو ناوچەکان، شارو شارۆچکەکان بکەین".

هاوکات ئاسۆ مامەند وتەیەکی پێشکەشی ئامادەبووان کردو باسی لە سیاسەتی یەکێتیی کرد بۆ داهاتوو و رایگەیاند: "ئامانجمانە وەک چۆن لە کەرکووک سەرکەوتنمان بەدەست هێنا، بە هەمان شێوە لە هەولێریش سەربکەوین".

سەردانەکەی شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بە هاوڕێیەتی هەڤاڵان ئاسۆ مامەند ئەندامی مەکتەبی سیاسی و فەیسەڵ کەریم خان ئەندامی سەرکردایەتی بوو.
PUKMEDIA

Riklam

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket