'ههژماری من' كێشه گهورهكهی مووچهخۆرانی ههرێم و عیراق
کوردستان 02:03 PM - 2024-09-07سەرەگرتنی مووچەخۆران بۆ پرۆژەی هەژماری من
لەگەڵ ئەوەی ماوەی چەند رۆژێکە دابەشکردنی مووچەی مانگی 7ی مووچەخۆرانی هەرێم دەستیپێکردووە، بەڵام بەشێک لەو مووچەخۆرانەی کەلەڕێگەی پرۆژەی هەژماری منەوە مووچە وەردەگرن تا ئێستا بەهۆی کیشەی تەکنیکی لە ئامێرەکانی وەرگرتنی پارە و نەبوونی پارە تێیاندا نەیانتوانیوە مووچەکانیان وەربگرن، پسپۆڕێکی ئابووریش دەڵێت: "پرۆژەی هەژماری من شکستی هێناوەو مووچەخۆران بڕیارەکەی دادگای فیدراڵییان پێ باشترە".
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: مووچەخۆرانی هەرێم باجی هەژماری من دەدەن
پێشتریش شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبوک پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە کە تێیدا باس لە 'هەژماری من' دەکات و رەخنەی توندی لێدەگرێت و دەڵێت: "پێداگیری حکومەتی هەرێم لەسەر پڕۆسەی هەژماری من (سیستەمی قاصە و صەراف) لەئێستا ئەم کێشەیەی گەیاندۆتە دۆخێکی ناجۆر کە بەردەوام موچەخۆرانی ھەرێم دەبێت باجەکەی بدەن".
"پەیوەست بە کێشەی
موچەی فەرمانبەران، ئەکرێت حکومەتی هەرێم لە جیاتی پێشنیارکردنی پڕۆژەی هەژماری من
و زیاتر قوڵکردنەوەی کێشەکانی نێوان بەغدا و هەرێم پێشنیار و چارەسەرێکی گونجاوتری
هەبێت کە لەلایەک هەم مەرجەکانی حکومەتی فیدڕاڵی جێبەجێ بکات هەروەها ھەم لە خەمی
خزمەتی موچەخۆر و خەڵکی هەرێمی کوردستان بێت"، شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ وادەڵێت.
شارەزایەکی ئابووری: هەژماری من لەبەرژەوەندی چەند کەسێکە
جەبار گۆران شارەزای بواری ئابووری و دارایی بە وێبسایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "هەژماری من پرۆژەیەکی بازرگانییەو لەبەرژەوەندی چەند کەسێکە، بەڵام ئەگەر حکومەتی هەرێم بەرژەوەندی گشتی و مووچەخۆرانی دەوێت، پێویستە مووچە تەوطین بکرێت لەیەکێک لە بانکە حکومییەکان، کە ئەمە بڕیاری دادگای فیدراڵیشە".
"بانکە حکومییەکان کە لەناو پرۆژەی 'هەژماری من'دان بڕواپێکراوترن بەبەراورد
بە بانکە ئەهلییەکان، هاوکات بانکە حکومییەکان لەلایەن بانکی مەرکەزییەوە پشتیوانی
دەکرێت و زۆر بە ئەستەم ئیفلاس دەکەن، هاوکات بۆ بانکە ئەهلییەکان پێشبینی کراوە
کەلە کاتی قەیرانەکاندا مایەپووچبونی خۆیان رابگەیەنن"، جەبار گۆران وای وت.
شارەزاکەی بواری ئابووری و دارایی راشیگەیاند: "بانکە حکومییەکان
بەراورد بە بانکە ئەهلییەکان کەمتر تاکە کەس دەتوانێت کۆنترۆڵی بکات و بڕیاری
لەسەر بدات، ئەمەش وای کردووە مووچەخۆرانی هەرێم تەوطینیان لە هەژماری من پێ باشتر
بێت".
هەژماری من کۆت وبەندی مووچەخۆرانە
هەژماری من متمانەی نێوان حکومەتی هەرێم و هاووڵاتیانی نەهێشت و پسپۆڕانی
ئابوریش دژی ئەو پرۆژەیەن، چونکە کت و بەندی نایاسایی بۆ مووچەخۆران دروستکردووە.
د. لاڤە ئاراس پسپۆڕی دارایی و ئابووری بە وێبسایتی رەسمی یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "تەوطین
باشترە لە هەژماری من، چونکە شەفافیەتی زیاتر تێدایە و لە بەرژەوەندی تاکە کەس
نییە، هاوکات پەیوەندی بە حکومەتی عیراقەوە هەیە و ئێمەش کەبەشێکین لە عیراق زامنی
زیاتر دەداتە مووچەخۆران".
"حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ماوەی رابردوودا بە تایبەت لە کابینەی نۆدا
نەیتوانی ئەو بێ متمانەییەی لەنێوان هاووڵاتی و حکومەتدا هەبوو چارەسەر بکات، بەپێچەوانەوە
رێژەی بێ متمانەییەکی زیاد کردوو ئەو متمانەیەش کە پێشتر هەبوو بەتایبەت لە رووی
داراییەوە لەناوی برد، ئەمەش وایکردووە مووچەخۆران روو لە تەوطین بکەن و پشت لە
هەژماری من بکەن، بەمەش هەژماری من شکستی هێناوە"، د. لاڤە ئاراس وای وت.
پسپۆڕەکەی بواری دارایی و ئابوری وتیشی: "وەک پسپۆڕان لەگەڵ پرۆژەی
هەژماری مندا نین، چونکە هەندێ کۆت و بەندی بۆ مووچەخۆر داناوە کە نایاسایین و مووچەخۆر
پابەند دەکات بە هەندێک ڕێکارەوە کەبە خواستی خۆی نییە، هاوکات هەژماری من پێچەوانەی
بڕیارەکەی دادگای فیدراڵییەو ئەمەش هۆکارێکی سەرەکی بووە بۆ دواکەوتنی ناردنی
مووچە لەبەغداوە".
مووچەخۆرێک: هەژماری من شکستی هێناوە
مووچەخۆرێک
کەناوی لە پرۆژەی هەژماری من تۆمار کردوەو پێویستبوو مووچەی مانگی 7ی بە ئەلکترۆنی
وەربگرێت، بۆ PUKMEDIA وتی: "هەر لەسەرەتاوە
پرۆژەکە شکستی هێناوەو لەماوەی 3 رۆژی رابردوودا چەندین جار ویستوومە مووچەکەم بەپێی
سیستمەکە وەربگرم، بەڵام بەهۆکاری جیاجیا تا ئێستا مووچەی مانگی حەوتم
وەرنەگرتووە، لەکاتێکدا لە مانگەکانی رابردوودا بێ کێشە مووچەکەم وەردەگرت.
وەزارەتی دارایی و
ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رۆژی سێ شەممە
3-9-2024 خشتەی مووچەی مانگی تەمووزی 2024 ی بڵاوکردەوەو بەپێی خشتەکە پێویستە لە
ماوەی 3 رۆژدا سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێم مووچەیان پێبدرێت، بەڵام تا ئەمڕۆ یەک
شەممە 7-9-2024 بەشێک لە مووچەخۆران کە ناویان لە 'هەژماری من' تۆمارکردووە،
کێشەیان بۆ دروست بوەو هیچ بڕە پارەیەک نەهاتوەتە سەر حسابەکانیان، یاخوود بەهۆی
کیشەی تەکنیکی و نەبوونی پارە لە ئامێرەکانی پارە وەرگرتندا نەیانتوانیوە
مووچەکانیان وەربگرن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
پەیامەكان بۆ ساڵیادی شكۆی نەتەوەو نیشتمان
11:21 AM - 2024-10-03 -
ژمارهو ناوی كاندیدانی یهكێتی بۆ ههڵبژاردنی پهرلهمانی كوردستان
12:50 PM - 2024-09-25 -
کاندیدێکی لیستی ١٢٩: رووداوەکەی هەولێر شایەنی قبوڵکردن نییە
07:30 PM - 2024-10-04 -
شێخ جەعفەر: یەکێتی بەپشتیوانی دەنگدەران هاوسەنگی هێز دەگۆڕێت
01:11 PM - 2024-10-04
ئەمانەش ببینە
کوردستان 09:06 AM - 2024-10-05 لیستی ١٢٩ی یەکێتی: بەپێی دەستور پرسی ناوچە دابڕێنراوەکان یەکلایی دەکەینەوە
سێهەمین كەرنەڤاڵی لیستی ١٢٩ لە کۆیە دەبێت
05:27 PM - 2024-10-04
بە هەوڵی قوباد تاڵەبانی لەڕووی وەبەرهێنانەوە سلێمانی یەکەمی عیراقە
02:45 PM - 2024-10-04
یەکێتی حکومەتی جیاکارو خۆسەپێن دەڕوخێنێت
09:58 AM - 2024-10-04
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی نزیکەی 12 ملیار دینارە
09:15 AM - 2024-10-04
زۆرترین خوێنراو
-
لیستی ١٢٩ی یەکێتی: بەپێی دەستور پرسی ناوچە دابڕێنراوەکان یەکلایی دەکەینەوە
کوردستان 09:06 AM - 2024-10-05 -
کاندیدێکی لیستی ١٢٩: رووداوەکەی هەولێر شایەنی قبوڵکردن نییە
کوردستان 07:30 PM - 2024-10-04 -
سێهەمین كەرنەڤاڵی لیستی ١٢٩ لە کۆیە دەبێت
کوردستان 05:27 PM - 2024-10-04 -
بە هەوڵی قوباد تاڵەبانی لەڕووی وەبەرهێنانەوە سلێمانی یەکەمی عیراقە
کوردستان 02:45 PM - 2024-10-04 -
شێخ جەعفەر: یەکێتی بەپشتیوانی دەنگدەران هاوسەنگی هێز دەگۆڕێت
کوردستان 01:11 PM - 2024-10-04 -
سەرۆکی فراکسیۆنی DEM پارتی لە پەرلەمانی تورکیا: مام جەلال هۆکاری ئاشتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوو
کوردستان 11:37 AM - 2024-10-04 -
یەکێتی حکومەتی جیاکارو خۆسەپێن دەڕوخێنێت
کوردستان 09:58 AM - 2024-10-04 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی نزیکەی 12 ملیار دینارە
کوردستان 09:15 AM - 2024-10-04