riklam

دامەزراوەی دارایی یەکێتی بارەگای چاودێر وەردەگرێتەوە

کوردستان 07:53 PM - 2024-09-05
لۆگۆی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA

لۆگۆی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بارەگای چاودێر لەلایەن دامەزراوەی دارایی یەکێتیەوە وەرگیرایەوە و بۆ ئەرکە رێکخراوەییەکان بەکاردەهێندرێت. 

 

لە راگەیەندراوێکی دامەزراوە داراییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کە ئەمڕۆ 5/9/2024 وێنەیەکی بۆ PUKMEDIA نێردراوە ئاشکرای دەکات:" بارەگای دامەزراوەی چاودێر کە موڵکی یەکێتییەو سەرجەم پێداویستییەکانی لەلایەن دامەزراوەی داراییەوە دابینکرابوو کە ئێستا لێپرسراوەکەی پەیوەندی بە یەکێتییەوە نەماوە،  وەرگیراوەتە". 

 

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە  لەمەودوا ئەو بارەگایە بەکاردەهێنرێت بۆ راپەڕاندی ئەرکە رێکخراوەییەکان و شوێنەکە تەرخاندەکرێت بۆ دامەزراوەیەکی تر کە خزمەت بە بەرژەوەندی  گشتی و گەشەپێدانی سلێمانی و خەڵکەکەی بکات".


PUKMEDIA

Riklam

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket