شێخ جەعفەر: یەکێتی کار بۆ پەرلەمانێک دەکات شوێنی شەڕە قسە نەبێت
کوردستان 05:55 PM - 2024-09-05شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت:" یەکێتی کار بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانێکی بەهێز دەکات کە ئەندامەکانی رەنگدانەوەی ئازارو مەینەتی و داواکارییەکانی خەڵک بن، نەک پەرلەمانێک کە ببێتە شوێنی شەڕە جنێو و سوکایەتیکردن بەیەکتر".
لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی یەكێتی لە میانی کۆبوونەوەیەکی جەماوەریدا لە گوندی "مچە کوێر"ی ناوچەی قەرەداغ رایگەیاند:"هەمیشە یەکێتی کاری بۆ یەکڕیزیی و تەبایی نێوان هێزو لایەنە سیاسییەکان کردووە، بەڵام لایەنی بەرانبەر وەکو پێویست بەدەم بانگەوازو هەوڵەکانی یەکێتییەوە نەدەهاتن، ئەوەش لاسەنگیی و دوورکەوتنەوەی لە رێبازی کوردایەتی دەهێنایەکایەوە".
" یەکێتی کار بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانێکی بەهێز دەکات کە ئەندامەکانی رەنگدانەوەی ئازارو مەینەتی و داواکارییەکانی خەڵک بن، نەک پەرلەمانێک کە ببێتە شوێنی شەڕە جنێو و سوکایەتیکردن بەیەکتر"، شێخ جەعفەر شێخ مستەفا وادەڵێت.
بەگوێرەی مەرسومی هەرێمی بڕیارە 20/10/2024 هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بکرێت کە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق بەڕێوەیدەبات.
لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی یەكێتی هانی ئامادەبووانی کۆبوونەوەی دا کە ژمارەیەکی زۆر لە کەسایەتی کۆمەڵایەتی و چین و توێژە جیاجیاکانی سنووری قەرەداخ و دەربەندیخان بوو، کە بەشداری کارای هەڵبژاردن بکەن و رایگەیاند: "یەکێتی کار بۆ پەرلەمانێک دەکات کە کاری سەرەکیی پێکهێنانی حکومەتێکی خزمەتگوزاری ئەوتۆ بێت کە ئاوەدانی و خۆشگوزەرانی بۆ خەڵک دەستبەر بکات و جەماوەری ناڕازی کوردستان ئاشت بکاتەوە".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
پەیامەكان بۆ ساڵیادی شكۆی نەتەوەو نیشتمان
11:21 AM - 2024-10-03 -
ژمارهو ناوی كاندیدانی یهكێتی بۆ ههڵبژاردنی پهرلهمانی كوردستان
12:50 PM - 2024-09-25 -
ئەدهەم بارزانی: کەلێنی کۆچی دوایی سەرۆک مام جەلال بڕنەبۆتەوە
11:07 PM - 2024-10-03 -
سەرۆک بافڵ: کاردەکەین لەسەر دیدگای سەرۆک مام جەلال بۆ کوردستانێکی یەکگرتوو ئاوەدان
09:10 PM - 2024-10-03
ئەمانەش ببینە
کوردستان 04:58 PM - 2024-10-03 رێوڕەسمی حەوتەمین ساڵیادی کۆچی دوایی سەرۆک مام جەلال لەکەرکوک دەستیپێکرد
سەركردە عیراقییەكان: مام جەلال هێزی دیالۆگ و چارەسەر بوو
01:39 PM - 2024-10-03
كۆمسیۆن: رێژەی ساختەكاری لەهەڵبژاردندا سفر دەبێت
12:15 PM - 2024-10-03
سودانی: خەباتی سەرۆك جەلال تاڵەبانی لەدژی ستەم و دیكتاتۆرییەت بوو
10:24 AM - 2024-10-03
ساڵیادی ژیانئاوایی سەرۆك مام جەلال لە بەسرەو كەركوك دەكرێتەوە
09:07 AM - 2024-10-03
زۆرترین خوێنراو
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بۆ وەرزشوانان:یەکێتیی پلانی بۆ بنیاتنانی ژێرخانی وەرزشی هەیە
ی ن ک 01:47 PM - 2024-10-03 -
سەركردە عیراقییەكان: مام جەلال هێزی دیالۆگ و چارەسەر بوو
کوردستان 01:39 PM - 2024-10-03 -
كۆمسیۆن: رێژەی ساختەكاری لەهەڵبژاردندا سفر دەبێت
کوردستان 12:15 PM - 2024-10-03 -
پەیامەكان بۆ ساڵیادی شكۆی نەتەوەو نیشتمان
کوردستان 11:21 AM - 2024-10-03 -
حەوت ساڵ بەبێ شكۆی نەتەوەو نیشتمان
کوردستان 10:44 AM - 2024-10-03 -
سودانی: خەباتی سەرۆك جەلال تاڵەبانی لەدژی ستەم و دیكتاتۆرییەت بوو
عیراق 10:24 AM - 2024-10-03 -
وتارەكەی بافڵ تاڵەبانی و ئاسۆ نوێیەكان
بیروڕا 09:35 AM - 2024-10-03 -
وەزارەتی دارایی كاتی دابەشكردنی مووچەی مانگی ئابی راگەیاند
کوردستان 09:30 AM - 2024-10-03