سەرۆک بافڵ: دەستوور بنەمای بەڕێوەبردنی دەوڵەتە
کوردستان 04:36 PM - 2024-09-05کۆبونەوەی سەرۆک بافڵ و کونسوڵی گشتی ئەمریکا
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە ستیڤ بيتنهر، کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان کرد و لەدیدارێکدا دۆخی هەرێمی کوردستان و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن گفتوگۆیان لەبارەوەکرا و جەخت لە رەخساندنی زەمینەیەکی لەبار کرایەوە تاوەکو هاوڵاتییان سەربەستانە بەشداریی پرۆسەکە بکەن و ببێتە مایەی بەرەوپێشچوونی رەوتی دیموکراسی لە ناوچەکە.
لەدرێژەی دیدارەکەدا چارەسەرکردنی کێشەکان و پرسەکانی پەیوەست بە ژیانی خەڵک تاوتوێکران و سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بەوەکرد، تێکەڵکردنی ژیان و گوزەرانی خەڵک بە ململانێ سیاسییەکان و بەکارهێنانی مووچە کە مافێکی سەرەتایی هاوڵاتییانە بۆ بەرژەوەندیی حزبی، کارێکی ناڕەوا بوو، بەخۆشحاڵییەوە توانیمان رێگریی لێبکەین و نەهڵێین جارێکیتر ژیان و گوزەرانی خەڵکەکەمان بکەوێتە مەترسییەوە.
لەبارەی سەرخستنی پرۆسەی سیاسی لە عیراق و سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری لە ناوچەکە سەرۆک بافڵ وتی، پشتگیریی تەواوی بڕیارەکانی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عیراق دەکەین کە دامەزراوەیەکی گرنگ و هەستیاری وڵاتە و رێزی دەگرین، وەکچۆن پێویستە هەموولایەنەکان رێزی لێبگرن و بەربەست لەبەردەم کارەکانیان دروستنەکەن، دەستوور بنەمای بەڕێوەبردنی دەوڵەت و چارەسەرکردنی کێشەکانە و لە رووەشەوە کارەکانی دامەزراوەکە لەپێناو بەرژەوەندیی سەرجەم نەتەوە و پێکهاتەکان بووە و لە هەوڵی بەدیهێنانی دادپەروەریدا بووە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ژمارهو ناوی كاندیدانی یهكێتی بۆ ههڵبژاردنی پهرلهمانی كوردستان
12:50 PM - 2024-09-25 -
ئاساییش بکوژی هاووڵاتیەک دەستگیر دەکات
08:51 PM - 2024-10-05 -
شێخ جەعفەر: مامۆستایان رۆڵی خۆیان لە گۆڕانکاریی هەرێمدا ببینن
06:13 PM - 2024-10-05 -
قوباد تاڵەبانی: تەنها یەکێتی توانای گۆڕینی شێوازی حکومڕانی هەیە
02:25 PM - 2024-10-05
ئەمانەش ببینە
هەژماری من لەبەرژوەندی بنەماڵەیەک و دژی مووچەخۆرانە
05:08 PM - 2024-10-05
سەرۆک بافڵ: (هەژماری من) هی مەسرورە
03:30 PM - 2024-10-05
سەرۆک بافڵ لە کەرنەڤاڵی لیستی ١٢٩ لە کۆیە دەبێت
11:57 AM - 2024-10-05
لیستی ١٢٩ی یەکێتی: بەپێی دەستور پرسی ناوچە دابڕێنراوەکان یەکلایی دەکەینەوە
09:06 AM - 2024-10-05
زۆرترین خوێنراو
-
هەژماری من لەبەرژوەندی بنەماڵەیەک و دژی مووچەخۆرانە
کوردستان 05:08 PM - 2024-10-05 -
سەرۆک بافڵ: (هەژماری من) هی مەسرورە
کوردستان 03:30 PM - 2024-10-05 -
قوباد تاڵەبانی: تەنها یەکێتی توانای گۆڕینی شێوازی حکومڕانی هەیە
کوردستان 02:25 PM - 2024-10-05 -
پەیامی هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆ خانەوادەی مەلا حەمەئەمین کەلاری
پرسەنامە 02:19 PM - 2024-10-05 -
سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران: سەرۆک مام جەلال پارێزەری یەکێتی خاکی عیراق بوو
کوردستان 12:44 PM - 2024-10-05 -
بکوژانی گەنجەکەی هەولێر دەستگیرنەکراون
کوردستان 12:20 PM - 2024-10-05 -
سەرۆک بافڵ لە کەرنەڤاڵی لیستی ١٢٩ لە کۆیە دەبێت
کوردستان 11:57 AM - 2024-10-05 -
لەژێر سێبەری حکومەت ٧٠٠ کەس لەهەولێر بێکاردەکرێت
کوردستان 11:49 AM - 2024-10-05