riklam

رەفعەت عەبدوڵڵا: راستكردنەوەی رێرەوی حوكمڕانی و گۆڕانكاریی گەورە بە یەكێتی دەكرێت

کوردستان 10:13 AM - 2024-09-05
رەفعەت عەبدوڵڵا ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA

رەفعەت عەبدوڵڵا ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

رەفعەت عەبدوڵڵا ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت: "راستكردنەوەی رێرەوی حوكمڕانی و گۆرانكاریی گەورە بە یەكێتی دەكرێت و حكومەتی ئێستا جیاكاری زۆر لەنێوان ناوچەكاندا دەكات و تەواوی سێكتەرەكانیشی بۆ لایەنێك قۆرغكردووە"، تەئكیدیشیكردەوە كە یەكێتی تەواوی ئامادەكارییكردوە بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان".

ئەم وتانەی رەفعەت عەبدوڵڵا لە میانی چەند كۆبوونەوەیەكی رێكخراوەییدا بوو لەگەڵ كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكان و ژمارەیەك بازنەی هەڵبژاردنی سنووری سلێمانیدا بوو، كە تێیدا دۆخی سیاسیی و حوكمڕانی و هەڵبژاردنی روونكردەوە و رایگەیاند: "یەكێتی ئامادەكارییەكانی بۆ هەڵبژاردن كردووە بۆ ئەوەی گۆڕانكاریی گەورە لەپێناوی پڕۆسەی حوكمڕانی و گوزرەانی خەڵكدا بكرێت" و دەڵێت: "حكومەتی ئێستا جیاكاری زۆر لەنێوان ناوچەكاندا دەكات و تەواوی سێكتەرەكانیشی بۆ لایەنێك قۆرغكردووە، بۆیە بە بەسەركەوتنی یەكێتی لەم هەڵبژاردنەدا گۆڕانكاریی دەكریت و دەیەوێت رێڕەوی حكومڕانی راستبكاتەوەو حكومەتێكی خزمەتگوزار پێك بهێنێت".

هەڤاڵ رەفعەت عەبدوڵڵا ئاماژەی بەو گرفتانەش كرد كەدەبنە هۆكاری دواكەوتنی مووچەو وتی: "لیستی مووچەی مووچەخۆران دەستكاری دەكرێت و یەكانگیر نییە لەگەڵ ئەو لیستانەی لای حكومەتی فیدڕاڵییە، بۆیە گرفت دروست دەبێت، ئەویش  هۆكارەكەی ئەو لایەنەیە كە دەستی بەسەر ئەم حكومەتەدا گرتووەو حكومەت لەبەرژەوەندی تەسكی حزبایەتی بەكاردەهێنێت و بۆتەحكومەتێكی خۆسەپێن و قۆرغكار" .

"بەیەك تیم پێكەوە بۆ سەركەوتنی یەكێتییەكەمان لەهەڵبژاردندا كاردەكەین، تادواجار ئەم دۆخە چاك بكەین چونكە ئامانجە سەرەكییەكەی یەكێتی كە راستكردنەوەی رێرەوی حكومڕانی و پێكهێنانی حكومەتێكی خزمەتگوزارو دادپەروەرە لە هەرێم" رەفعەت عەبدوڵڵا ئەندامەی مەكتەبی سیاسی وایوت.

PUKMEDIA

 

Riklam

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket