وتەبێژی یەکێتی: بە خزمەت وەڵامی نەیارەکانمان لە کەرکوک دەدەینەوە
کوردستان 12:29 PM - 2024-09-04کۆنگرەی رۆژنامەوانی وتەبێژی یەکێتی و پارێزگاری کەرکوک
ئەرکی یەکێتی و هەموو لایەن و پێکهاتەکانی کەرکوکە کە خزمەتی
خەڵکی شارەکە بکەن و داهاتوویەکی گەشتر بۆ نەوەکانی کەرکوک بونیاد بنێن، وتەبێژی
یەکیتیی نیشتمانیی کوردستانیش دەڵێت: "هەوڵی نانەوەی دووبەرەکی لەنێوان
پێکهاتەکانی کەرکوک دا جێی قبوڵ نییە و دەمانەوێت هەموومان پێکەوە خزمەت بکەین".
سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە کەرکوک رایگەیاند: "هەموو پێکهاتەکان پێکەوە
دەتوانین خزمەتی خەڵکی کەرکوک بکەین و ژینگەیەکی باشتر بۆ داهاتووی نەوەکانی
کەرکوک دابینبکەین، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش لەم ڕوانگەیەوە کە هێزی یەکەمی
شارەکەیە هەست بە بەرپرسیارێتی زیاتر دەکات و بەپشوودرێژی هەوڵی رێککەوتن لەگەڵ
پێکهاتەکان دەدات".
"ئەو لایەنانەی کە خۆیان وەک ناڕازی نیشانداوە و
بەشداری حکومەتی خۆجێیی کەرکوکیان نەکردووە، پێمان وایە بە خواستی خۆیان نییە و خۆیان
بڕیاردەر نین لەو پرسە، هەر لایەنێکیش هەوڵی نانەوەی دووبەرەکی بدات لە کەرکوک جێی
قبوڵ نییە، بەپێچەوانەوە ئێمە خوازیارین هەموو لایەن و پێکهاتەکان بەشداربن لە
حکومەتی خۆجێیی کەرکوک لەپێناو خزمەتی خەڵک کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەڕێی
پارێزگارەوە ئەو مەشخەڵەی هەڵگرتووە"، سەعدی ئەحمەد پیرە وای وت.
وتەبێژی یەکێتی ئاماژەی بەوەشدا: "پشتیوانی
پارێزگاری کەرکوک دەبین بۆ خزمەت و ئارامی و ئاشتی و پێکەوەژیان لە شارەکە و لەم
رووەوە دەتوانین وەڵامی نەیارەکانمان بدەینەوە، وەک چۆن لە رابردوودا یەکێتی خوێنی
بۆ کەرکوک رشتووە، لە ئێستاشدا بە هەمان ئامانج کە فاراهەمکردنی ئاشتی و ئارامی و
خزمەتگوزارییە بۆ شارەکە بەردەوام دەبین".
"دڵخۆشم کە یەکێک لە رۆڵە بەوەفاو دڵسۆزەکانی
کەرکوک بە هەڵبژاردنێکی دیموکراتی بوو بە پارێزگاری کەرکوک، کەرکوکییەکان باشترین
کەسیان بۆ پارێزگار هەڵبژارد، چونکە رێبوار تەها هیچ کاتێک کەرکوکی جێنەهێشتووە و
لە خۆشی و ناخۆشیدا لەگەڵ کەرکوک و کەرکوکییەکان بووە"، سەعدی ئەحمەد پیرە
وادەڵێت.
ئەم وتانەی سەعدی ئەحمەد پیرە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدابوو كە ئەمڕۆ چوار شەممە 4ـی 9ـی 2024 لە كەركوك، بۆ سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و رێبوار تەها پارێزگاری كەركوك رێكخرابوو، وێڕای پیرۆزبایی كردن لە رێبوار تەها بە بۆنەی دەستبەكاربوونی وەك پارێزگاری نوێی كەركوك، سەعدی ئەحمەد پاڵپشتی خۆیانی بۆ حكومەتی خۆجێیی كەركوك و ئیدارەكەی دەربڕی، هەروەها پاڵپشتی دووپاتكردەوە لە هەوڵەكان بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری و دانانی بناغەكانی پێكەوەژیان لەنێوان سەرجەم پێكهاتەكانی كەركوكدا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆککۆماری ئێران لەسلێمانی: پەیوەندییە سیاسییەکانمان لەگەڵ هەرێم پەرەپێدەدەین
03:02 PM - 2024-09-12 -
زاهیر شکور نوسەر و روناکبیر کۆچی دواییکرد
11:35 PM - 2024-09-11 -
سەركەوت زەكی: یەكێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
04:12 PM - 2024-09-11 -
سەرۆككۆماری عیراق و ئێران بەكوردی قسەیانكرد
04:06 PM - 2024-09-11
ئەمانەش ببینە
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی نزیکەی 9 ملیار دینارە
09:25 AM - 2024-09-13
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: هەولێر وەردەگرینەوە و جیاکاری ناهێڵین
09:03 PM - 2024-09-12
نوێنەری حکومەتی هەرێم لەتاران: پێگەی سلێمانی بۆ ئێران گرنگە
08:04 PM - 2024-09-12
سهرۆك بافڵ: سهردانی سهرۆككۆماری ئێران درێژكراوهی پهیوهندییه لهمێژینهكانمانه
06:58 PM - 2024-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
کۆمسیۆن کۆتا تاقیکردنەوەی پرۆسەی دەنگدانی ئەنجامدا
کوردستان 11:08 AM - 2024-09-13 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی نزیکەی 9 ملیار دینارە
کوردستان 09:25 AM - 2024-09-13 -
دەباشان و بەرگی سیاسی
بیروڕا 11:01 PM - 2024-09-12 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: هەولێر وەردەگرینەوە و جیاکاری ناهێڵین
کوردستان 09:03 PM - 2024-09-12 -
نوێنەری حکومەتی هەرێم لەتاران: پێگەی سلێمانی بۆ ئێران گرنگە
کوردستان 08:04 PM - 2024-09-12 -
سهرۆك بافڵ: سهردانی سهرۆككۆماری ئێران درێژكراوهی پهیوهندییه لهمێژینهكانمانه
کوردستان 06:58 PM - 2024-09-12