riklam

په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی داوای ده‌سته‌به‌ری مافی فه‌رمانبه‌رانی عیراق لە هەرێم ده‌كات

کوردستان 10:02 AM - 2024-09-04
به‌دریه‌ حسێن ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق PUKMEDIA

به‌دریه‌ حسێن ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق

په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی لە ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق داوا له‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ده‌كات كه‌ مافی فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌تی فیدڕ‌اڵ كه‌ هاووڵاتی هه‌رێمی كوردستانن ده‌سته‌به‌ربكرێت و بڕ‌یاری پێدانی زه‌وی له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ ئه‌وانیش له‌و سنوره‌ی تێدا نیشته‌جێن بیانگرێته‌وه‌.

به‌دریه‌ حسێن ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌فراكسیۆنی یه‌كێتی به‌وێبسایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند: "نووسراوێكم ئاڕاسته‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق كردوه‌ به‌مه‌به‌ستی ده‌سته‌به‌ری مافی فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌تی فیدڕ‌اڵ كه‌ هاووڵاتی هه‌رێمی كوردستانن به‌پێدانی زه‌وی له‌سنووری ئه‌و شاره‌وانیانه‌ی كه‌تێدا نیشته‌جێن".

"پشتبه‌ست به‌ بڕ‌یارو ڕ‌ێنماییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ژماره‌ (242) له‌ به‌رواری 27-3 سه‌باره‌ت به‌ ته‌رخانكردنی زه‌وی بۆ فه‌رمانبه‌ران له‌ ڕ‌ێنمایی ژماره‌ (2)ی ساڵی (2024) له‌ بڕ‌گه‌ی ژماره‌ (15)، كه‌ دیاری ده‌كات ئه‌و فه‌رمانبه‌ر و كارمه‌ندانه‌ی له‌حكومه‌تی فیدراڵی كارده‌كه‌ن سوودمه‌ند نه‌بن له‌م بڕ‌یاره‌ ساڵانی خزمه‌تكردنیان بۆ هاوسه‌ره‌كانیان ناژمێردرێن، ئه‌مه‌ش نادادپه‌روه‌رییه‌كی گه‌وره‌یه‌ به‌رامبه‌ر به‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ ده‌كرێت و بێبه‌ش ده‌بن له‌وه‌رگرتنی زه‌وی"، به‌دریه‌ حسێن واده‌ڵێت.

په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی یه‌كێتی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق داوا له‌سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق كردوه‌ به‌نوسراوی ره‌سمی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ ئاگادار بكه‌نه‌وه‌ بۆ زیادكردنی بڕ‌گه‌یه‌ك له‌ ڕ‌ێنمایی ژماره‌ (٢) بۆ ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی كه‌ ڕ‌اژه‌یان سه‌ر به‌حكومه‌تی فیدراڵییه‌ به‌مه‌به‌ستی پێدانی پارچه‌ زه‌وییه‌ك له‌شاره‌وانییه‌كان و ئه‌مه‌ش له‌ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی وڵات و هاووڵاتیدایه‌.

به‌دریه‌ حسێن ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "له‌سه‌ر داواكه‌ی ئێمه‌ نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق به‌نوسراوێكی ره‌سمی ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ڕ‌اسپاردووه‌ بۆ ئه‌نجامدانی كاری پێویست و به‌دواداچوون".
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket