riklam

قوباد تاڵەبانی بۆ باڵیۆزی تورکیا: کێشەکان لە رێگای گفتوگۆوە چارەسەربکرێن

کوردستان 08:19 PM - 2024-09-03
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران و ئەنیل بۆرا ئینان باڵیۆزی نوێی تورکیا لە عێراق نووسینگەی رۆژنامەوانی قوباد تاڵەبانی

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران و ئەنیل بۆرا ئینان باڵیۆزی نوێی تورکیا لە عێراق

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران پێشوازیکرد لە ئەنیل بۆرا ئینان، باڵیۆزی نوێی تورکیا لە عێراق و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و تورکیا گفتوگۆکرا.

لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی سێ شەمە(٣ی ئەیلولی ٢٠٢٤) لە هەولێر بەڕێوەچوو و تیایدا دابان شەدەڵە، جێگری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێم و ئەرمان تۆپجو، کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەرێم ئامادەی بوون، قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە باڵیۆزی نوێی تورکیا کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکەیدا.

لە تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان کرا. لەمبارەیەوە جێگری سەرۆک وەزیران ئاماژەیدا بە پێویستیی پتەوکردنی پەیوەندییەکان بەشێوەیەکی تەندروست لە بوارە جیاوازەکاندا و جەختیشی کردەوە لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکان و لەناویشیاندا کردنەوەی ئاسمانی تورکیا بەڕووی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لەڕێگەی گفتوگۆ و لێکتێگەیشتنەوە.

 

لەلایەکی دیکەوە، پراشانت پیسێ باڵیۆزی هیندستان لە عێراق بەبۆنەی کۆتایی هاتنی ئەرکەکەی و بۆ ماڵئاوایی سەردانی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی کرد، لایخۆشیەوە قوباد تاڵەبانی سوپاسی کرد کە لەماوەکانی رابردوودا لە پرسی ناردنی خوێندکاران و فێرخوازانی هەرێم بۆ وڵاتی هیندستان زۆر هاوکاریان بووە و هیوای سەرکەوتنیشی بۆ خواست لە ئەرکی داهاتوویدا.

قوباد تاڵەبانی راشیگەیاند: "پراشانت پیسێ باڵیۆزی هیندستان لە عێراق رۆڵێکی گرنگی بینی لە بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی هیندستان لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان".
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket