riklam

سەرۆک بافڵ: بەرەو گۆڕانکاری ڕیشەیی لەحکومڕانی هەرێم هەنگاو دەنێین

کوردستان 08:45 PM - 2024-09-02
سەرۆک بافڵ و شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ PUKMEDIA

سەرۆک بافڵ و شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە هەولێر لەگەڵ کاندیدەکانی یەکێتی لەسنووری پارێزگای هەولێر کۆبووەوە.


لە کۆبوونەوەکەدا کە هەڤاڵان رەفعەت عەبدوڵا، دەرباز کۆسرەت رەسوڵ و رێواز فایەق، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی ئامادەبوون، شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ، سەرۆکی لیستی یەکێتی لە هەولێر لە راپۆرتێکدا دوایین ئامادەکارییەکانی بۆ هەڵبژاردن خستەڕوو و دووپاتیکردەوە، هەولێر لەسەر رێڕەوی گۆڕانکارییە و پێکەوە لەگەڵ هەولێرییە سەربەرز و خۆشەویستەکان داهاتووییەکی گەشتر بونیاد دەنێین و هەولێر بۆ خەڵکەکەی وەردەگرینەوە.


سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی لەبارەی هەڵبژاردن و هەنگاوەکانی داهاتوو بۆ گۆڕانکاری لە پرۆسەی ‌حوکمڕانیدا رایگەیاند، بە یەکدەنگی و یەکگرتووییەوە هەنگاو بەرەو قۆناغێکی نوێی ‌حوکمڕانی لە هەرێمی کوردستان دەنێین، بە سیاسەت و ستراتیژێکی نیشتمانییەوە کار بۆ خزمەتکردنی خاک و خەڵکەکەمان دەکەین و دەمانەوێت حکومەتی داهاتوو خزمەتگوزار و دادپەروەر بێت و پارێزەری ژیانی هاوڵاتییان بێت نەک ژیان و گوزەرانیان بخاتە مەترسییەوە و ماف و مووچەکانیان تێکەڵی ناکۆکییە سیاسییەکان بکات.


سەرۆک بافڵ ئاماژەی بەوەشکرد، لە دوو ساڵی رابردوودا هەر بەڵێنێکمان دابێت، بە پشتیوانیی خوای گەورە و خەڵکەکەمان بەجێمانگەیاندووە، ئێستاش بە هەمان رۆحییەت و هەستکردن بە بەرپرسیارێتیمانەوە بەرامبەر کوردستان و ژیانی خەڵکەکەی، بەرەو گۆڕانکاریی ریشەیی لە پرۆسەی ‌حوکمڕانی و بەڕێوەبردنی هەرێمی کوردستان هەنگاودەنێین و دڵنیاشین ئەو خەڵکە خۆڕاگرەی ساڵانێکە گیرۆدەی جیاکاری و نادادپەروەرییە، چیتر رێگە نادەن ئازادییەکانیان سنووردار بکرێت و مافەکانیان پێشێل بکرێت، بەڵکو دەسەڵاتێک هەڵدەبژێرن کە لە ئازار و خەمەکانیانەوە هەڵقوڵابێت و بەرگریکاری راستەقینەی ژیان و گوزەرانیان بێت.

 

PUKMEDIA

Riklam

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket