وتەبێژی یەکێتی: ئەو کەسانەی لە ٣١ی ئابدا هێنرابوون بۆ هەولێر بیانی بوون
کوردستان 08:27 PM - 2024-09-02سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
پاش کۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەهەولێر وتەبێژی یەکێتی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا دەڵێت: "ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەکۆبونەوەیدا باسی رەوشی هەرێم و قۆناغەکانی پێش هەڵبژاردن و چەندین پرسی گرنگی تر کرا".
سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "لەکۆبونەوەکەدا باروودۆخی هەرێمی کوردستان و قۆناغەکانی پێش هەڵبژاردن باسی لێکراوە و هاوکات تەوەرێکی گرنگی تری کۆبونەوەکە دواکەوتنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بوو، داواکرا تیمی یەکێتی لە حکومەت لەبەغدا کاربکەن بۆ چارەسەرکردنی، چونکە لەهەندێک شوێنەوە هەوڵدەدرێت کێشە بۆ مووچە دروستبکەن و تێکەڵ بە ململانێ سیاسییەکانی دەکەن، پێویستە بۆ پرسی مووچە هەرێم و بەغدا پابەندی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی بن".
"بەداخەوە وەک بینیمان ئەو کەسانەی لە یادی کارەساتی ٣١ی ئابدا هێنرابون بۆ خۆپیشاندان لە هەولێر، بیانیی بون و رونیشە هەندێ لەو رۆژنامانەی لەهەولێر دەردەچن پێشوەخت بڕیار لەسەر بابەتەکانیان دراوە"، سەعدی پیرە وای وت.
وتەبێژی یەکێتی ئەوەش دەڵێت: "ئێمە وەک یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پشتگیری هەر هەوڵێک دەکەین کە بۆچارەسەری کێشەکان بێت و داواش دەکەین بانگەشە و بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردن هێمنانە بێت و هاووڵاتیان بتوانن لە رێگای دەنگەکانیانەوە داوای مافی خۆیان بکەن".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ژمارهو ناوی كاندیدانی یهكێتی بۆ ههڵبژاردنی پهرلهمانی كوردستان
12:50 PM - 2024-09-25 -
ئاساییش بکوژی هاووڵاتیەک دەستگیر دەکات
08:51 PM - 2024-10-05 -
شێخ جەعفەر: مامۆستایان رۆڵی خۆیان لە گۆڕانکاریی هەرێمدا ببینن
06:13 PM - 2024-10-05 -
قوباد تاڵەبانی: تەنها یەکێتی توانای گۆڕینی شێوازی حکومڕانی هەیە
02:25 PM - 2024-10-05
ئەمانەش ببینە
هەژماری من لەبەرژوەندی بنەماڵەیەک و دژی مووچەخۆرانە
05:08 PM - 2024-10-05
سەرۆک بافڵ: (هەژماری من) هی مەسرورە
03:30 PM - 2024-10-05
سەرۆک بافڵ لە کەرنەڤاڵی لیستی ١٢٩ لە کۆیە دەبێت
11:57 AM - 2024-10-05
لیستی ١٢٩ی یەکێتی: بەپێی دەستور پرسی ناوچە دابڕێنراوەکان یەکلایی دەکەینەوە
09:06 AM - 2024-10-05
زۆرترین خوێنراو
-
هەژماری من لەبەرژوەندی بنەماڵەیەک و دژی مووچەخۆرانە
کوردستان 05:08 PM - 2024-10-05 -
سەرۆک بافڵ: (هەژماری من) هی مەسرورە
کوردستان 03:30 PM - 2024-10-05 -
قوباد تاڵەبانی: تەنها یەکێتی توانای گۆڕینی شێوازی حکومڕانی هەیە
کوردستان 02:25 PM - 2024-10-05 -
پەیامی هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆ خانەوادەی مەلا حەمەئەمین کەلاری
پرسەنامە 02:19 PM - 2024-10-05 -
سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران: سەرۆک مام جەلال پارێزەری یەکێتی خاکی عیراق بوو
کوردستان 12:44 PM - 2024-10-05 -
بکوژانی گەنجەکەی هەولێر دەستگیرنەکراون
کوردستان 12:20 PM - 2024-10-05 -
سەرۆک بافڵ لە کەرنەڤاڵی لیستی ١٢٩ لە کۆیە دەبێت
کوردستان 11:57 AM - 2024-10-05 -
لەژێر سێبەری حکومەت ٧٠٠ کەس لەهەولێر بێکاردەکرێت
کوردستان 11:49 AM - 2024-10-05