سەرۆک بافڵ: یەکێتی رێگە بە جیاکاری و تاکڕەوی لە بەڕێوەبردندا نادات
کوردستان 06:50 PM - 2024-09-02کۆبونەوەی سەرۆک بافڵ لەگەڵ لێپرسراوی بازنەکانی سنووری پارێزگای هەولێر
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە هەولێر لەگەڵ لێپرسراوی بازنەکانی سنووری پارێزگای هەولێر کۆبووەوە.
لەکۆبوونەوەکەدا کە هەڤاڵان رەفعەت عەبدوڵا، دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، ئاسۆ مامەند و رێواز فایەق، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتی ئامادەبوون، سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی سوپاس و پێزانینی ئاڕاستەی هەولێرییە سەربەرزەکان کرد کە ماندوونەناسانە هەوڵ بۆ بەدیهێنانی گۆڕانکاری و راستکردنەوەی رێڕەوی چەوتی حوکمڕانی دەدەن. ئاماژەی بەوەشکرد، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وەک هەمیشە لەگەڵ هەولێرییە خۆڕاگرەکان دەمێنێتەوە و ئەمجارە پێکەوە لە هەولێری پایتەختەوە مژدەی بونیادنانی حوکمڕانییەک رادەگەیەنین کە خزمەتکاری هاوڵاتییان بێت نەک یاری بە ژیان و چارەنووسییانەوە بکات.
لەبارەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن و گۆڕانکاریی لە دەسەڵاتدا، سەرۆک بافڵ رایگەیاند، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان جارێکیتر و لەژێر هیچ ناوێکدا رێگە بە جیاکاری و تاکڕەوی لە بەڕێوەبردندا نادات، ئەوەی دەمانەوێت و هەر دەبێت رووبدات، هێنانەکایەی قۆناغێکی نوێی حوکمڕانییە کە وەڵامدەرەوەی خواست و داواکاریی هاوڵاتییان بێت و توانای چارەسەرکردنی کێشەی مووچە و قووتی خەڵکی هەبێت و ژیان و گوزەرانی خەڵکەکەی نەکاتە قوربانیی ململانێ سیاسی و ناڕەواکان. بۆیە هەڵبژاردنی ئەمجارە دەرفەتێکی گرنگ و چارەنووسسازە تاوەکو هەموومان پێکەوە بە رۆحێکی نیشتمانی و بەرپرسیارانەوە هەنگاو بۆ داهاتوویەکی سەقامگیرتر بنێین و داهاتوویەکی خۆشگوزەرانتر بۆ نەوەکانمان بونیادبنێین.
لەکۆتایی کۆبوونەوەکەشدا سەرۆکی یەکێتی رووی لە هەولێرییە سەربەرزەکان کرد و رایگەیاند، لە رابردوودا بە پشتیوانیی خوای گەورە و خەڵکە دڵسۆزەکەمان، هەنگاوی گەورە و کاریگەرمان ناوە، دڵنیام لە داهاتووشدا بە رۆحێکی کۆڵنەدەرانەی یەکێتییانە و کوردانەوە سەرکەوتنی گەورە تۆمار دەکەین. هەولێر خاکی پیرۆزی کوردستانە و موڵکی هەموو ئەوانەیە کە بە دڵ کوردستانیان خۆشدەوێت نەک ئەوانەی لەپێناو بەرژەوەندیی تەسکی حزبی و کەسیدا بەکاریدەهێنن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ژمارهو ناوی كاندیدانی یهكێتی بۆ ههڵبژاردنی پهرلهمانی كوردستان
12:50 PM - 2024-09-25 -
ئاساییش بکوژی هاووڵاتیەک دەستگیر دەکات
08:51 PM - 2024-10-05 -
شێخ جەعفەر: مامۆستایان رۆڵی خۆیان لە گۆڕانکاریی هەرێمدا ببینن
06:13 PM - 2024-10-05 -
قوباد تاڵەبانی: تەنها یەکێتی توانای گۆڕینی شێوازی حکومڕانی هەیە
02:25 PM - 2024-10-05
ئەمانەش ببینە
هەژماری من لەبەرژوەندی بنەماڵەیەک و دژی مووچەخۆرانە
05:08 PM - 2024-10-05
سەرۆک بافڵ: (هەژماری من) هی مەسرورە
03:30 PM - 2024-10-05
سەرۆک بافڵ لە کەرنەڤاڵی لیستی ١٢٩ لە کۆیە دەبێت
11:57 AM - 2024-10-05
لیستی ١٢٩ی یەکێتی: بەپێی دەستور پرسی ناوچە دابڕێنراوەکان یەکلایی دەکەینەوە
09:06 AM - 2024-10-05
زۆرترین خوێنراو
-
هەژماری من لەبەرژوەندی بنەماڵەیەک و دژی مووچەخۆرانە
کوردستان 05:08 PM - 2024-10-05 -
سەرۆک بافڵ: (هەژماری من) هی مەسرورە
کوردستان 03:30 PM - 2024-10-05 -
قوباد تاڵەبانی: تەنها یەکێتی توانای گۆڕینی شێوازی حکومڕانی هەیە
کوردستان 02:25 PM - 2024-10-05 -
پەیامی هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆ خانەوادەی مەلا حەمەئەمین کەلاری
پرسەنامە 02:19 PM - 2024-10-05 -
سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران: سەرۆک مام جەلال پارێزەری یەکێتی خاکی عیراق بوو
کوردستان 12:44 PM - 2024-10-05 -
بکوژانی گەنجەکەی هەولێر دەستگیرنەکراون
کوردستان 12:20 PM - 2024-10-05 -
سەرۆک بافڵ لە کەرنەڤاڵی لیستی ١٢٩ لە کۆیە دەبێت
کوردستان 11:57 AM - 2024-10-05 -
لەژێر سێبەری حکومەت ٧٠٠ کەس لەهەولێر بێکاردەکرێت
کوردستان 11:49 AM - 2024-10-05