وەزارەتی دارایی لیستی مووچەی مانگی تەمووزی بڵاوکردەوە
کوردستان 02:22 PM - 2024-09-02مووچەی فەرمانبەران
وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم لیستی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی تەمووزی ٢٠٢٤ بڵاوکردەوە.
وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا کە کۆپییەکی بۆ وێبسایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA نێردراوە، رایگەیاندوە: "لە رۆژی سێ شەممە 3-9-2024 دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم بۆ مانگی تەمووزی 2024 دەستپێدەکات و لە ماوەی سێ رۆژدا سەرجەم وەزارەت و دەستەکان دابەشدەکرێت".
ئاماژە بەوەش کراوە، "لە سەرجەم وەزارەتەکان، هەموو ئەو فەرمانبەر و مووچەخۆرانەی لە ڕێی هەژماری منەوە مووچە وەردەگرن، ڕۆژی چوارشەممە ( ٢٠٢٤/٩/٤ ) ، مووچەکانیان دەخرێتە سەر هەژمارەکانیان و دەتوانن هەمان ڕۆژ مووچەکانیان ڕابکێشن".
هاوکات لە راگەیەندراوێکی تردا وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم ئاماژەی بەوەداوە: "لەسەر بڕیاری وەزیری دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان ، مووچەی مانگی تەمووزی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان، بەپێی یاسای خانەنشینی یەکگرتوو و بەهاوتاکراوی هاوشێوەی عێراق دابەش دەکرێت".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆککۆماری ئێران لەسلێمانی: پەیوەندییە سیاسییەکانمان لەگەڵ هەرێم پەرەپێدەدەین
03:02 PM - 2024-09-12 -
زاهیر شکور نوسەر و روناکبیر کۆچی دواییکرد
11:35 PM - 2024-09-11 -
سەركەوت زەكی: یەكێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
04:12 PM - 2024-09-11 -
سەرۆككۆماری عیراق و ئێران بەكوردی قسەیانكرد
04:06 PM - 2024-09-11
ئەمانەش ببینە
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی نزیکەی 9 ملیار دینارە
09:25 AM - 2024-09-13
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: هەولێر وەردەگرینەوە و جیاکاری ناهێڵین
09:03 PM - 2024-09-12
نوێنەری حکومەتی هەرێم لەتاران: پێگەی سلێمانی بۆ ئێران گرنگە
08:04 PM - 2024-09-12
سهرۆك بافڵ: سهردانی سهرۆككۆماری ئێران درێژكراوهی پهیوهندییه لهمێژینهكانمانه
06:58 PM - 2024-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
کۆمسیۆن کۆتا تاقیکردنەوەی پرۆسەی دەنگدانی ئەنجامدا
کوردستان 11:08 AM - 2024-09-13 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی نزیکەی 9 ملیار دینارە
کوردستان 09:25 AM - 2024-09-13 -
دەباشان و بەرگی سیاسی
بیروڕا 11:01 PM - 2024-09-12 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: هەولێر وەردەگرینەوە و جیاکاری ناهێڵین
کوردستان 09:03 PM - 2024-09-12 -
نوێنەری حکومەتی هەرێم لەتاران: پێگەی سلێمانی بۆ ئێران گرنگە
کوردستان 08:04 PM - 2024-09-12 -
سهرۆك بافڵ: سهردانی سهرۆككۆماری ئێران درێژكراوهی پهیوهندییه لهمێژینهكانمانه
کوردستان 06:58 PM - 2024-09-12