پیرۆزباییەکان بۆ ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵی کەرکوک
هەواڵ 11:07 AM - 2024-09-02لۆگۆی دەزگای میدیایی کەرکوک
لە 13 هەمین ساڵیادی دامەزراندنی كەناڵی ئاسمانی كەركوك دا، چەندین
پیرۆزبایی ئاڕاستەی بەرپرس و کارمەندانی کەناڵەکە دەکرێت و هیوای بەردەوامی و کاری
باشتریان بۆ دەخوازن.
دەقی پیرۆزباییەکان
پیرۆزبایی سەرۆک بافڵ
بەڕێزان لە دەزگای میدیایی کەرکوک و کەناڵی ئاسمانیی کەرکوک
لە یادی ١٣ ساڵەی دامەزراندنی كەناڵە ئازیزەكەتاندا، پیرۆزباییەكی گەرمتان لێدەكەم و هیوای سەركەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم.
بەڕێزان
دۆخی نوێی كەركوك و گۆڕانكارییە ئیدارییەكانی ئەمدواییە وادەخوازێت بە سیاسەت و ستراتیژێكی نوێوە كاربكەن و هەنگاوەكانتان لەپێناو قووڵكردنەوەی تەبایی و پێكەوەژیاندا بێت. هەروەها سەكۆیەكی كاریگەربن بۆ گەیاندنی دەنگ و رەنگی سەرجەم نەتەوە و پێكهاتەكانی كەركوك و ئامانجتان گەشەپێدانی كەركوكی خۆشەویستمان بێت و كەناڵەكەتان رەنگدانەوەی داواكارییەكانی هاوڵاتییان بێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسی
لەسیانزەیەمین ساڵەی دامەزراندنی كەناڵی ئاسمانی كەركوكدا پیرۆزباییەكی گەرم لە سەرپەرشتیار و بەرێوەبەر و سەرجەم كادران و كارمەندانی كەناڵی پێکەوە ژیان دەكەین و هیوای سەركەوتنیان بۆ دەخوازین .
كەناڵی ئاسمانی كەركوك لەماوەی ساڵانی كاركردنیدا توانیویەتی پیشەییانە بەرنامە و بڕگەكانی بکاتە پردی پەیوەندی دۆستانەی پێکهاتەکان و سەرەنجام ئەم خەڵاتە ناوازەی سەرۆک مام جەلال بۆ کەرکوک دەنگ و رەنگی گشتیان بێت
هیوادارین لەم هەلومەرجەی گەشانەوەی
سیاسیی و ئیداری شارەکە و نوێبوونەوەی كەناڵەکەش ئاراستەی كاركردنی زیاتر گەشە پێبدات و تواناکانی باشتر بخاتەگەڕ بۆ خزمەتكردنی
زیاتری پڕەنسیبی چەپکە گوڵەکە و پێکەوە ژیان.
دووبارە پیرۆزە
مەكتەبی سیاسی
یەكێتیی نیشتمانیی
كوردستان
پەیامی لێپرسراوی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری
هەفاڵانی بەرێوبەر و کادر و کارمەندانی تەلەفزیونی کەرکوکی خۆشەویست
دوای سڵاو...
پر بە دڵ پیرۆزبای یادی بەنرخی تەلەفزیونە نازدار و پر بەهاکەتان دەکەین...
هەر بژین بۆ خزمەتکردنی کەرکوکی ،شا دەماری دڵان و قودسی کوردستان...
هیوادارین جێی متمانەی کۆمەڵانی خەڵکی کەرکوک بەن بە گشت پێکهاتەکانیەوە
بە مەش روحی مام جەلال و گشت شەهیدانی کوردستان شاد دەکەن...
ئیتر هەر شاد و سەرکەوتوو بن
عیماد ئەحمەد
٢/٩/٢٠٢٤
پەیامی پیرۆزبایی رەفعەت عەبدوڵڵا...
هەڤاڵ ڕەفعەت عەبدوڵا: دەزگای میدیای کەرکوک دیاریەکی بەنرخی سەرۆک ما م جەلالە بۆهەموو کەرکوکیەکان
هەڤاڵان سەرپەرشتیار و بەڕێوەبەری کەناڵی ئاسمانی کەرکوک
میدیاکارانی دەزگای میدیایی کەرکوک
یادی سیانزە ساڵەی دامەزراندنی کەناڵی ئاسمانی کەرکوک و پێشکەوتنە بەردەوامەکانی لە کایەی میدیا و گەیاندنی پەیامی ڕاست و دروستی یەکێتیانە و کوردانە، لە ئێوەی ئازیز پیرۆز و لەڕێگەی ئێوەشەوە لەسەرجەم کارمەند و میدیاکاران پیرۆز بێت، هیوادارم لە ساڵیادی نوێی ئەرک و کاری میدیاییتان شێلگیرانە لەسەر هەمان فەرهەنگ و سیاسەت بەردەوام بن و لە گەشەکردن نەوەستن.
دەزگای میدیایی کەرکوک، بەرهەم و دیاریەکی سەرۆک مام جەلالە بۆ هەموو کەرکوکیەکان و ئێمەش وەک هەمیشە پشتیوانی مانەوە و بەردەوامی و پێشخستنتان دەکەین و لە پشتیوانیتان بەردەوام دەبین.
ڕەفعەت عەبدوڵڵا
پیرۆزبایی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی
پیرۆزبایی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی بەبۆنەی ١٣-هەمین ساڵیادی دامەزراندنی دەزگای میدیایی كەركوك-ەوە
بەڕێز/ كاك عیماد ناسیح، لێپرسراوی دەزگای میدیایی كەركوك
لە ١٣-هەمین ساڵیادی دامەزراندنی دەزگای میدیایی كەركوك لە ناخەوە گەرمترین جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێوەبەر و رۆژنامەنووس و تەواوی كارمەندانی ئەم كەناڵە جوانە دەكەین.
هەمووان شاهیدی ئەوەین دەزگای میدیایی كەركوك، لەماوەكانی رابردوودا و ئێستاش رۆڵی دیار و بەرچاوی گێڕاوە، بووەتە سەكۆی زیاتری پێكەوەژیان و تەبایی و ئاشتی لە نێو نەتەوە جیاوازەكانی شاری كەركوكدا و گەیەنەری دەنگ و رەنگی سەرجەم نەتەوە و پێكهاتەكانی ئەو شارەیە، بەرانبەر كۆی رووداوەكان بەرپرسانە مامەڵەدەكات، ئاگادارین ئێوە ئەركی قورستان لەسەر شانە كەناڵەكەتان (دەزگای میدیایی كەركوك) بە چەند زمان پەخشدەكات.
ئەم كەناڵە دەرخەری راستییەكان و پیشاندەری مێژووی جوانی یەكێتییە زیندوكەرەوەی شوێن پێی و هەڵگری و ریچكەی جەنابی سەرۆك مام جەلال_ە كە جێگەی شانازییە بۆ هەمووان.
ئێمە لە دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی بە هەموو توانایەكمانەوە پشتگیر و هاوكارتان دەبین، هیوادارین ئەم كەناڵە دەروازەی پیشاندانی جوانی و پێشكەوتنەكانی شاری كەركووك بێت و جێی متمانەی كۆمەڵانی خەڵكی ئەو شارە بێت.
دووبارە پیرۆزبایی ئەم یادەتان لێدەكەین، سەركەتنی زیاترتان بۆ دەخوازمین.
باڵیۆز د. محەمەد سابیر
سەرۆكی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی
٣ی ئەیلولی ٢٠٢٤
پیرۆزبایی ئاسۆ مامەند
پەیامی پیرۆزبایی هەڤاڵ ئاسۆ مامەند بەبۆنەی (١٣)یەمین ساڵیادی دامەزراندنی دەزگای میدیایی کەرکوک
بەڕێزان/ سەرپەرشتیار، و بەڕێوەبەری دەزگای میدیایی کەرکوک، میدیاکار و رۆژنامەنووس و کارمەندانیی ئازیز
سڵاوێکی گەرم..!
بەبۆنەی (١٣)یەمین ساڵیادی دامەزراندنی دەزگای میدیایی کەرکوک، جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرپەرشتیار و بەڕێوەبەر و میدیاکار و رۆژنامەنووس و تەواوی کارمەندانیی ئازیزی ئەو کەناڵە دەکەم.
دەزگای میدیایی کەرکوک، لە ماوەی کاریی میدیاییدا، رۆڵی بەرچاوی گێڕاوە لە قوڵکردنەوەی گیانیی پێکەوە ژیان و بەرجەستەکردنی ئاشتیی کۆمەڵایەتیی، هەروەک مینبەرێکیش بووە بۆ سەرجەم پێکهاتەکانیی کەرکوک و سەرجەم ناوچە جێناکۆکەکان بەبێ جیاوازیی.
ئەڵبەتە ئەو سیاسەتەیش لە بەر رۆشنایی راسپاردە و ئامۆژگارییەکانی رەوانشاد سەرۆک (مام جەلال)دا بەدیی هاتووە کە تیایدا جەختی لە سیاسەتی چەپکە گوڵەکە دەکردەوە کە دەبێت دەنگ و رەنگی هەموو پێکهاتەکان بێت، وەشاندنی پەخشەکانیشی بە چوار زمان دەرخەریی ئەو راستییەیە.
بەڕێزان.. دەزگای میدیایی کەرکوک دیاریی رەوانشاد سەرۆک (مام جەلال) و لەسەر راسپاردە و پێشنیازیی جەنابیان هاتووەتە دامەزراندن، لەم سۆنگەیەوە دەبێت هەموومان دەست بەو دیارییە بە نرخەی رەوانشاد سەرۆک مام جەلالەوە بگرین کە پێشکەشی کەرکوکییەکانیی کردووە. هەر لەو رووەوە ئەمساڵ لە یادی دامەزراندنیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بینای نوێی دەزگای میدیایی کەرکوک کرایەوە، ئەوەش هەنگاوێکی ئەرێنییە بە ئاراستەی بەرەوپێشبردنیی ئەو دەزگایە لە رووی تەکنەلۆژیای زانیارییەوە.
لەو سۆنگەیەوە بە ئەرکی هەموو لایەکی دەزانین کە بەشدار بێت لەسەرخستن و پەرەپێدانیی ئەم دەزگا میدیاییە، تاوەکو لەگەڵ پێشکەوتنەکانی سەردەم و خواست و داواکارییەکانی هاووڵاتییانیی کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان هەنگاو بنێ، و ببێتە دەنگ و رەنگی هەمیشەییان.
دووبارە پیرۆزبایی ئەم یادەتان لێدەکەم و هیوای پێشکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم.
ئاسۆ مامەند
سەرپەرشتیاری کەرکوک-سەڵاحەدینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
سەرکەوت زەکی : سەتەلایتی کەرکوک سیاسەتی چەپکەگوڵەلەی سەرۆک مام جەلال پەیڕەودەکات
لەیادی سیانزەهەمین ساڵیادی سەتەلاتیت کەرکوکدا لەدڵەوە پیرۆزبای لەسەرپەرشتیاروبەرێوەبەرو تەواوی ستافی ئەم کەناڵەئازیزە دەکەم وهیوای سەرکەوتنتان بۆدەخوازم سەتەلایتی کەرکوک کەناڵێکی هەمەرەنگی هەموو کەرکوکیەکانەبەبێ جیاواز، وتوانیویەتی زۆر بەرپرسیارانە ئەرکە میدیاییە کەی خۆی جێبەجێبکات. ئەم کەناڵە بەسەنگینیەکەی خۆی سیاسەتی چەپکەگوڵەکەی سەرۆک مام جەلال پەیڕەوئەکات ، هەربۆیە لای هەموو کەرکوکیەکان جێگەی متمانەی هەموویانە بەدەنگ ورەنگی خۆیانی دەزانن
شانازیەکی تری یەکێتی یەکەشمانە بۆیە هیوای سەرکەوتن وداهێنانی بەردەوامیان بۆدەخوازم
سەرکەوت زەکی
ئەندامی مەکتەبی سیاسی
پەیامی لێپرسراوی بۆردی راگەیاندن
پەیامی پیرۆزبایی
هەڤاڵ عیماد ناسیح لێپرسراوی دەزگای میدیایی کەرکوک .
هەڤاڵ سۆران داودی بەڕێوەبەری کەناڵی ئاسمانی کەرکوک .
هەڤاڵان کادیرو رۆژنامەوان و کارمەندانی کەناڵی ئاسمانی کەرکوک.
لە ١٣ یەمین ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵی زێڕینی کەرکوکیەکان و شاشەی
سەنگینی کەرکوک، پیرۆزبایی دامەزراندنی کەناڵەکەتان لێدەکەین و هیوای بەردەوامی و
سەرکەوتن و گەشانەوەی هەمیشەییتان بۆ دەکەین.
دەزگای میدیایی کەرکوک و کەناڵ و بەشە جیاوازەکانی، دیاریی و بەخششێکی سەرۆک مام جەلال بوو بۆ کەرکوکییەکان، تا لە ڕێگەی روماڵی بە سەنگی کەناڵەکەتانەوە نوێنەرایەتی
زمان و فەرهەنگی هەموو پێکهاتەکان بکات و ببێت بەسەرچاوەی قوڵکردنەوەی بەهای بەیەکەوە
ژیان و ئاشتی و ئارامی هەمیشەیی، هەروەک سەکۆیەک
بێت بۆ کۆکردنەوەی هەموو دەنگ و رەنگە جیاوازەکانی شارەکە، کە ڕاستیەکەشی لەبەجێگەیاندنی
ئەو ئەرکە سەرکەووتوو بوون و متمانەی کەرکوکیەکانتان بەدەست هێناوە.
ئێمە لە بۆردی ڕاگەیاندن، وێڕای پیرۆزبایی لە بەڕێزتان و لە ڕێگەی ئێوەشەوە
لە رۆنامەوانان و کادران و کارمەندانی کەناڵەکە، هیوادارین لە ساڵی نوێی
کارکردنتان لەسەر هەمان ڕێباز و فەرهەنگ بەردەوام بن و درێژە بەکاروان و فەرهەنگی
سەرۆک مام جەلال بدەن، کە شاشە زێڕینەکەتان بکەن بە شاشەی هەموو ناوچە دابڕێندراوەکان.
لطيف نێروەیی
لێپرسراوی
بۆردی ڕاگەیاندنی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
١/٩/٢٠٢٤
پەیامی وەستا رەسوڵ
پەیامی پیرۆزبایی وەستا ڕسوڵ, بەبۆنەی یادی دامەزراندنی تەلەفزیۆنی کەرکوک
ئازیزان و بەڕێزان، سەرپەرشتیارو ستافی کارامەی بەتوانای کەناڵی ئاسمانی سەتەلایتی کەرکوک
پیرۆزبایی سیانزەهەمین ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵی ئاسمانی کەرکوک لە ئێوەو سەرجەم کارمەندان و ستافی کەناڵەکەتان دەکەم و هیوادارم هەمیشە سەرکەوتووبن لە ئەرکە پیرۆزەکەتاندا، چۆن لە ڕابردو شانبەشانی برا پێشمەرگەکانتان لە بەرەکانی جەنگی دژ بە تـ.ـیرۆریستان خزمەتان دەکرد، ئومیدەوارم بەگروتینی باشترو زیاتر لە لوتکەی خزمەت و سەرکەتندا بتان بینمەوە بەردەوام بن.
دیارە کەناڵی ئاسمانی کەرکوک دیاری سەرۆک جەنابی "مام جەلال تاڵەبانی" و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بوو بۆ خەڵکی دڵسۆزو بەئەمەک و قارەمانی کەرکوک، لە ماوەی (13) ساڵی تەمەنی کارکردن وەک کەناڵێکی پیشەیی پڕۆفیشناڵ توانیویەتی خزمەتی سەرجەم پێکهاتەو نەتەوە جیاوازەکانی شارەکە بکات بەبێ جیاوازی دەنگ و رەنگی هەمووان بێت.
وێڕای دووبارە پیرۆزباییم، ئومێد دەکەم کەناڵەکەتان بەردەوام بێ لە خزمەتکردنی هێزی پێشمەرگەو شاری کەرکوک و سەرجەم ناوچە و پارچەکانی تری کوردستان و پیشەییانەو نەتەوەییانە کاربکەن بە ئامانجی گەیاندنی دەنگ و رەنگە جیاوازەکانی شارەکە بە هەمووان.
برای دڵسۆزتان ... وەستا ڕەسوڵ
ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و لێپرسراوی مەڵبەندی پێشمەرگە
2ی ئەیلوولی 2024
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆککۆماری ئێران لەسلێمانی: پەیوەندییە سیاسییەکانمان لەگەڵ هەرێم پەرەپێدەدەین
03:02 PM - 2024-09-12 -
زاهیر شکور نوسەر و روناکبیر کۆچی دواییکرد
11:35 PM - 2024-09-11 -
سەركەوت زەكی: یەكێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
04:12 PM - 2024-09-11 -
سەرۆككۆماری عیراق و ئێران بەكوردی قسەیانكرد
04:06 PM - 2024-09-11
ئەمانەش ببینە
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی نزیکەی 9 ملیار دینارە
09:25 AM - 2024-09-13
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: هەولێر وەردەگرینەوە و جیاکاری ناهێڵین
09:03 PM - 2024-09-12
نوێنەری حکومەتی هەرێم لەتاران: پێگەی سلێمانی بۆ ئێران گرنگە
08:04 PM - 2024-09-12
سهرۆك بافڵ: سهردانی سهرۆككۆماری ئێران درێژكراوهی پهیوهندییه لهمێژینهكانمانه
06:58 PM - 2024-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
کۆمسیۆن کۆتا تاقیکردنەوەی پرۆسەی دەنگدانی ئەنجامدا
کوردستان 11:08 AM - 2024-09-13 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی نزیکەی 9 ملیار دینارە
کوردستان 09:25 AM - 2024-09-13 -
دەباشان و بەرگی سیاسی
بیروڕا 11:01 PM - 2024-09-12 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: هەولێر وەردەگرینەوە و جیاکاری ناهێڵین
کوردستان 09:03 PM - 2024-09-12 -
نوێنەری حکومەتی هەرێم لەتاران: پێگەی سلێمانی بۆ ئێران گرنگە
کوردستان 08:04 PM - 2024-09-12