لە ئابدا خاچی سور داوای چارەسەركردنی پرسی بێسەروشوێنان دەكات
کوردستان 12:03 PM - 2024-08-31لۆگۆی خاچی سوری نێودەولەتی
لە ئابدا كۆمیتەی نێونەتەوەیی خاچی سور بەبۆنەی رۆژی جیهانی بێسەروشوێنان داوای چارەسەری پرسی بێسەروشوێنەكان دەكات و داوای شوناسكردن و مامەڵەی شكۆمەندانە لەگەڵ مردووان دەكات.
لەو بارەیەوە ئیختیار ئەسڵانۆڤ، بەرپرسی نێردەی كۆمیتەی نێونەتەوەیی خاچی سوور لە عیراق رایدەگەیەنێت: "بێ سەروشوێنبوونی كەسێكی ئازیز بۆشاییەكی قوڵ لەدوای خۆیدا جێدەهێڵێت كە كات ناتوانێت پڕی بكاتەوە،". هەروەها وتی "مەینەتییەكان لە نەوەیەكەوە بۆ نەوەیەكی دیكە دەگوازرێنەوە كاتێك خێزانەكان بەردەوامن لە گەڕان بەدوای وەڵامەكاندا. هەموو كەسێكی ونبوو گرنگە، خێزانەكانیان مافی خۆیانە بزانن ئازیزانیان چیان بەسەرهاتوە و گرنگە لایەنی دەسەڵاتدار بە گرنگیەوە سەیری ئەم بابەتە بكەن".
بەپێی ئامارێك كە خاچی سور بڵاوی كردوەتەوە، "تا كۆتایی ساڵی 2023 زیاتر لە 1,500 دۆسییەی نوێ كۆكرانەوەو وەك كەسی بێ سەروشوێن لەلایەن خێزانانیانەوە بۆ كۆمیتەی نێونەتەوەیی خاچی سوور نێردراون، هەر لەو ماوەیەدا، چارەنووسی 361 كەسی بێ سەروشوێن یەكلایی كرانەوە كە لەلایەن كۆمیتەی نێونەتەوەیی خاچی سوورەوە تۆماركرابوون".
ئەمڕۆ ساڵیادی خیانەتی 31ی ئابە كە تێیدا 236 پێشمەرگەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان تەنها لەهەولێر و دەوروبەری شەهیدبوون و زیاتر لە 700 پێشمەرگەی لەو خیانەتەدا برینداربوون، ئەمە جگە لەوەی ژمارەیەك ماڵی زۆری پێشمەرگەكانی یەكێتی لەلایەن تاڵانچییەكانی 31ی ئابەوە تاڵانكران و ماڵ و منداڵیان دەربەدەر كران و هاوكات لە هەولێر ژمارەیەكی زۆر هاووڵاتی كورد و عەرەب و نەتەوەكانی تر كەلەو دەمەدا نیشتەجێی هەولێر بوون لەو كارەساتەدا بیسەرووشوێن كران و تا ئێستا چارەنوسیان نادیارە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆککۆماری ئێران لەسلێمانی: پەیوەندییە سیاسییەکانمان لەگەڵ هەرێم پەرەپێدەدەین
03:02 PM - 2024-09-12 -
زاهیر شکور نوسەر و روناکبیر کۆچی دواییکرد
11:35 PM - 2024-09-11 -
سەركەوت زەكی: یەكێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
04:12 PM - 2024-09-11 -
سەرۆككۆماری عیراق و ئێران بەكوردی قسەیانكرد
04:06 PM - 2024-09-11
ئەمانەش ببینە
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی نزیکەی 9 ملیار دینارە
09:25 AM - 2024-09-13
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: هەولێر وەردەگرینەوە و جیاکاری ناهێڵین
09:03 PM - 2024-09-12
نوێنەری حکومەتی هەرێم لەتاران: پێگەی سلێمانی بۆ ئێران گرنگە
08:04 PM - 2024-09-12
سهرۆك بافڵ: سهردانی سهرۆككۆماری ئێران درێژكراوهی پهیوهندییه لهمێژینهكانمانه
06:58 PM - 2024-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
کۆمسیۆن کۆتا تاقیکردنەوەی پرۆسەی دەنگدانی ئەنجامدا
کوردستان 11:08 AM - 2024-09-13 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی نزیکەی 9 ملیار دینارە
کوردستان 09:25 AM - 2024-09-13 -
دەباشان و بەرگی سیاسی
بیروڕا 11:01 PM - 2024-09-12 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: هەولێر وەردەگرینەوە و جیاکاری ناهێڵین
کوردستان 09:03 PM - 2024-09-12 -
نوێنەری حکومەتی هەرێم لەتاران: پێگەی سلێمانی بۆ ئێران گرنگە
کوردستان 08:04 PM - 2024-09-12 -
سهرۆك بافڵ: سهردانی سهرۆككۆماری ئێران درێژكراوهی پهیوهندییه لهمێژینهكانمانه
کوردستان 06:58 PM - 2024-09-12