riklam

شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لەپاڵەوانانی دژ بە خیانەتی (٣١ی ئاب) دەکات

کوردستان 02:17 PM - 2024-08-30
کۆبونەوەی شاڵاو کۆسرەت لەگەڵ قارەمانانی ٣١ی ئاب PUKMEDIA

کۆبونەوەی شاڵاو کۆسرەت لەگەڵ قارەمانانی ٣١ی ئاب

لە شاری هەولێر، شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە ژمارەیەک لەو پێشمەرگەو پاڵەوانانە کرد کە لە رۆژی ٣١ی ئاب لەگەڵ کاک کۆسرەت بوون.

 

لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ ژمارەیەک وێنەی بڵاوکردۆتەوەو نووسیویەتی: (کۆبوونەوەو دانیشتن لەگەڵ بەشێک لەو پاڵەوانانەی لە رۆژی (٣١ی ئاب) پێ بەپێ لەگەڵ جەنابی کاک کۆسرەت بوون دژی داگیرکاری و هێرشی بەعس بۆ سەر هەولێری پایتەخت).

 

شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ نووسیویەتیشی: (گوێگرتن لە ئازایەتی و قارەمانێتی ئەو تێکۆشەرانە ورەمان پێ دەبەخشێ و سوورمان دەکات لەسەر خەباتی دیموکراسی و هەوڵدان بۆ گەیشتن بە ئاوات و ئامانجەکانمان).

 

PUKMEDIA

Riklam

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket