riklam

نوێنەرێک: رێگری دەکرێت لەتەواوکردنی نەخۆشخانەی 291 قەرەوێڵەیی رانیە

کوردستان 05:51 PM - 2024-08-29
کۆنگرەی رۆژنامەوانی غەریب ئەحمەد  محەمەد رەسوڵ

کۆنگرەی رۆژنامەوانی غەریب ئەحمەد

حکومەتی هەرێم رەزامەند نەبوو نەخۆشخانەی 291 قەرەوێڵەیی رانییە لەلایەن حکومەتی عیراقەوە تەواو بکرێت، ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقیش لە فراکسیۆنی یەکێتی لەسەر پشکی راپەڕین دەڵێت: "حکومەتی هەرێم لەماوەی دوو ساڵی رابردوودا نەیتوانیوە پرۆژەکە تەواو بکات و رێگرییش دەکات لەتەواوبونی".

 

غەریب ئەحمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە پەیامنێری PUKMEDIA ئامادەی بوو رایگەیاند: " لەگەڵ ئەوەی چەندین جار داوامان لە حکومەتی عیراق کردووە بۆ تەواوکردنی نەخۆشخانەی 291 قەرەویڵەیی رانییە، داواکارییەکانمان هەنگاوی باشی بڕی، بەڵام لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە رەتکرایەوە کە حکومەتی عیراق پارە بۆ پرۆژەکە تەرخانبکات".

 

"لەداواکەماندا بۆ سەرۆکوەزیرانی عیراق رەزامەندی حکومەتی عیراقمان دەویست بۆ دابینکردنی بڕی 65 ملیار دینار بۆ تەواوکردنی نەخۆشخانەکە، لەو چوارچێوەیەشدا نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی عیراق نوێنەری حکومەتی هەرێمی لە عیراق، لەبارەی داواکەمان ئاگادار کردوەتەوە بەڵام لەوەڵامی حکومەتی هەرێمدا هاتووە کە پرۆژەکە لەسەر وەبەرهێنانی وەزارەتی تەندروستی تەواودەکرێت، ئەمەش وای کردووە پرۆژەکە رابگیرێت"، غەریب ئەحمەد وای وت.

 

ئەندامەکەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەوەش دەڵێت: "بەهۆی وەڵامەکەی حکومەتی هەرێمەوە بۆ نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی عیراق پرۆژەکە راگیراوەو حکومەتی هەرێمیش لەماوەی نزیکەی دوو ساڵی رابردوودا نەیتوانیوە نەخۆشخانەکە بخاتە خزمەت خەڵکی راپەڕین، لەکاتێکدا نەخۆشخانەیەکی لەو شێوەیە بۆ دەڤەرەکە زۆر گرنگە و داواکاری خەڵکە".

 

PUKMEDIA

Riklam

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket