riklam

دەرباز كۆسرەت رەسوڵ و كونسوڵی ئەمەریكا: كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هاوكاربێت لەبەڕێوەچوونی هەڵبژاردن

ی ن ک 11:14 PM - 2024-08-28
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ و ستێڤ بیتنەر PUKMEDIA

دەرباز كۆسرەت رەسوڵ و ستێڤ بیتنەر

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

دەرباز كۆسرەت رەسوڵ لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندییەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئێوارەی ٢٨-٨-٢٠٢٤ لە هەولێر پێشوازی كرد لە ستێڤ بیتنەر، كونسوڵی گشتی نوێی ئەمەریكاو هیوای خواست كە لەو ئەركە نوێیەدا هاوكار و پشتیوانی هەرێمی كوردستان و كۆمەڵگەی مەدەنی بێت بۆ بەهێزكردنی پەیوەندییە دیبلۆماسییەكان و مافەكانی مرۆڤ و هاریكاری زیاتری هێزی پێشمەرگە.  

لەدرێژەی دیدارەكەدا، باسیان لە دۆخی سیاسی ناوخۆی هەرێم و پەیوەندییەكان لەگەڵ بەغداو وڵاتانی دراوسێ كرد، بە پێویستیان زانی كە لەم قۆناغەدا كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و نێردەی دیبلۆماسی وڵاتان لە هەرێمی كوردستان هاوكار و چاودێربن لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد كە رەنگدانەوەی خواست و داواكاری هاووڵاتیان بێت.

PUKMEDIA

Riklam

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket