riklam

سەرکەوت زەکی: کار بۆ وەرگرتنەوەی پۆستی سەرۆکی حکومەت دەکەین

کوردستان 07:26 PM - 2024-08-27
کۆبوونەوەی ژمارەیەك لە كادرانی ئۆرگانەکانی یەکێتی PUKMEDIA

کۆبوونەوەی ژمارەیەك لە كادرانی ئۆرگانەکانی یەکێتی

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

رەفعەت عەبدوڵڵا ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت: "سیاسەتی یەکێتی گەڕانەوەیە بۆ خانووە قوڕەکان" و لێپرسراوی مەکتەبی رێکخستنیش دەڵێت: "یەكێتی ئێستا بەهێزترینە و  كاردەكەین، بۆ ئەوەی پۆستی سەرۆكی حكومەت وەربگرێتەوە تا  باشترین خزمەت بەكۆمەڵانی خەڵك بكات".

نیوەڕۆی رۆژی 27/08/2024 هەڤاڵ رەفعەت عەبدوڵڵا ئەندامی مەكتەبی سیاسی بەهاوڕێیەتی هەڤاڵ سەركەوت زەكی لێپرسراوی مەكتەبی رێكخستن لەگەڵ ژمارەیەك لە كادرانی ئۆرگانەکانی یەکێتی کۆبوەوە تێیدا باس لە قۆناغ و ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردن کرا و  رەفعەت عەبدوڵڵا رایگەیاند: "یەكێتی لەسەر هەمان سیاسەتی سەرۆك مام جەلال كاردەكات كە گەڕانەوەیە بۆ خانووەقوڕەكان".

 "وەك شانازییەك خاوەنی زۆرترین شەهیدی قارەمانین، بەئەركیشی دەزانین خزمەتی كەسوكارە سەربەرزەكەیان بكەین"، رەفعەت عەبدوڵڵا وادەڵێت.

هەر لەو کۆبونەوەیەدا سەركەوت زەکی لە وتەیەكدا رایگەیاند: "یەكێتی ئێستا بەهێزترینە و هەمووان پێكەوە بۆ یەك ئامانج كاردەكەن، بۆ ئەوەی دوای سەركەوتن لەهەڵبژارندا پۆستی سەرۆكی حكومەت وەربگرێتەوە و "تا باشترین خزمەت بەكۆمەڵانی خەڵك بكات" .

 

ئێوارەی هەمان رۆژ رەفعەت عەبدوڵڵا ئەندامی مەکتەبی سیاسی بەئامادەبونی هەڤاڵ ئاڤێستا شێخ محەمەد لەکۆبوونەوەیەکی دیکەی رێکخراوەییدا رایگەیاند: "یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بەبڕوایەکی بەهێزەوە دەیەوێت ڕێرەوی حوکمڕانی لەکوردستان ڕاستبکاتەوە و کۆتایی بەقۆرغکاری و خۆسەپێنی دەسەڵات لەکوردستان بهێنێت"


 "بەسەرۆکایەتی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی، کەبۆتە جێگەی ئومێدی خەڵکی کوردستان و هەموو چاوەکان لەسەر سەرکەوتنی یەکێتییە لەهەڵبژاردنەی پەرلەمانی کوردستاندا"، رەفعەت عەبدوڵا وایوت.
PUKMEDIA

Riklam

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket