riklam

لوقمان وەردی: بەگرێبەستبوونی مامۆستایانی وانەبێژ باری لاری سەرۆکی حکومەت راستنابێتەوە

کوردستان 04:06 PM - 2024-08-27
لوقمان وەردی جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان PUKMEDIA

لوقمان وەردی جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان

ماوەی پێنج ساڵ زیاترە مامۆستایانی وانەبێژ داوای دامەزراندن دەکەن، بەڵام سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سەروبەندی هەڵبژاردندا بڕیاری بەگرێبەستبوونیان دەدات، جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستانیش دەڵێت: "دانەمەزراندن و بەگرێبەستبوونی مامۆستایانی وانەبێژ سەلمێنەری ئەو راستیەیە کە سەرۆکی حکومەت گوێی بە پرەنسیپی شەراکەتی حکومڕانی لە هەرێمی کوردستان نەداوەو بەم هەوڵەشی دەیەوێت باری لار و نالەباری خۆی راست بکاتەوە، بەڵام بەم هەوڵەش باری لاری سەرۆکی حکومەت راستنابێتەوە ".

مافی مامۆستایانی وانەبێژە دابمەزرێن

لوقمان وەردی جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان بە وێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "دوای ئەو هەموو داواکاری و خۆپیشاندان و بایکۆت و خەباتە مەدەنییەی وانەبێژان لە ساڵانی رابردوودا ئەنجامیانداوە، مافی خۆیانە دابمەزرێن نەک بکرێنە گرێبەست و وەک دەستکەوتی سەرۆکی حکومەت پێیان بفرۆشرێتەوە".

"لە پێنج ساڵی رابردوودا سەرۆکی حکومەت رێگربوو کە مامۆستایانی وانەبێژ دابمەزرێن، بڕیارە تاکڕەوییەکانی سەرۆکی حکومەتیش سەلمێنەری ئەو راستیەیە کە هەرگیز گوێی بە پرەنسیپی شەراکەتی حکومڕانی لە هەرێمی کوردستان نەداوەو بەم هەوڵەشی دەیەوێت باری لار و نالەباری خۆی راست بکاتەوە، بەڵام باری لاری راستنابێتەوە"، لوقمان وەردی وادەڵێت.

جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان دەشڵێت: "ماوەی پێنج ساڵە لەگەڵ ئەوەی بەشێکی زۆر لە پەرلەمانتاران لە خولی پێشوو پشتیوانی داواکاری مامۆستایانی وانەبێژ بوون کە دابمەزرێن، بەڵام بەهۆی ئیمزانەکردنی سەرۆکی حکومەتەوە داواکارییەکەیان پشتگوێخرا، لەئێستاشدا کە بڕیاری بەگرێبەستبوونیان خراوەتە بواری جێبەجێکردنەوە بە مەبەستی بەکارهێنانی دەسەڵاتە وەک کەرەستەی پێشوەختەی بانگەشەی هەڵبژاردن، لەکاتێکدا مامۆستایانی وانەبێژ مافەکانیان لێ زەوتکراوە".

سەرۆکی حکومەت ئامادەنەبوو ئیمزای دامەزراندن بۆ مامۆستایانی گرێبەست بکات

هەر لەوبارەیەوە د. رێواز فایەق سەرۆکی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان پێشتر لە پەیامێکدا ئاماژەی بەوەکردووە: "لە پێنج ساڵی رابردوودا مامۆستایانی وانەبێژ بۆ دامەزراندیان تەنها پێویستیان بە ئیمزایەکی سەرۆکی حکومەت هەبوو، کە ئامادە نەبوو بیکات" و ئاشکرایدەکات "ئێستاش ئەگەرچی بۆ هەڵمەتی هەڵبژاردنیش بێت گرنگ ئەوەیە کە کراوە و مامۆستایان لە دڵەڕاوکێ و نادیاری چارەنووسیان ڕزگاریان دەبێت".
 
"ئێمە لە دانیشتنی رەسمی پەرلەمان ڕامانگەیاند: (دامەزراندن لە دەسەڵاتەکانی سەرۆکی حکومەتە و دەبێت ئەوان بڕیاری لەبارەوە بدەن و لەبەرئەوەی یاسای بودجەی گشتی نەهاتووەتە پەرلەمان ئەگەر هەر ١١١ پەرلەمانتارەکەش دەنگ بدات بە دامەزراندنیان تەنانەت یەک کەسیش دانامەزرێت)"، د.رێواز لە پەیامەکەیدا وادەڵێت.

نزیکەی 38 هەزار مامۆستا چاوەڕێی یەک ئیمزای سەرۆکی حکومەت بوون

ماوەی پێنج ساڵ زیاترە نزیکەی 38 هەزار مامۆستای وانەبێژ لە هەرێمی کوردستان چاوەڕوانی یەک ئیمزای مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن بۆ دامەزراندنیان، بەڵام لە سەروبەندی هەڵبژاردندا سەرۆکی حکومەت بڕیاری بەگرێبەستبوونی بۆدەرکردن، لەکاتێکدا ئەگەر بڕیارەکەی سەرۆکی حکومەت بۆ دامەزراندنیان بووایە، تەنها نزیکەی 8 ملیار دینار جیاوازی دەبوو لەگەڵ ئەو پارەیەی بۆ مووچەی مانگانەیان وەک گرێبەست تەرخاندەکرێت.
PUKMEDIA

Riklam

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket