riklam

قوباد تاڵەبانی: ئامانجمانە لەبەكاربەرەوە ببینە بەرهەمهێن و هەناردەكار

کوردستان 12:14 PM - 2024-08-27
قوباد تاڵەبانی و وەزیری كشتوكاڵی ئوردن  نوسینگەی راگەیاندنی قوباد تاڵەبانی

قوباد تاڵەبانی و وەزیری كشتوكاڵی ئوردن

قوباد تاڵەبانی

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران لەگەڵ خالید موسا ئەلحنێفات، وەزیری كشتوكاڵی شانشینی ئوردن كۆبووەوە و لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆكرا لەبارەی چۆنییەتی برەودان بە پەیوەندیی كشتوكاڵی نێوان هەرێم و وڵاتی ئوردن.

لە تەوەری سەرەكی كۆبوونەوەكەدا كە رۆژی ٢٧ی ئابی ٢٠٢٤ بە ئامادەبوونی هەر یەكە لە بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم و فوئاد ئەلمەجالی، كونسوڵی گشتیی ئوردن لە هەرێم بەڕێوەچوو، تاوتوێی ئەو لێكتێگەیشتننامەیە كرا كە پێش چەند رۆژ لەنێوان هەردوولادا ئیمزا كراوە بۆ برەودان بە پەیوەندییەكان لە بواری كشتوكاڵدا و بە هەنگاوێكی پێویست دانرا بۆ بەهێزتركردنی پەیوەندیی كشتوكاڵی. لەمبارەیەوە جەخت كرایەوە لەسەر پێویستیی هەماهەنگی و پێكەوەكاركردنی زیاتر لەپێناو بەدیهێنانی ئامانجی هاوبەشی هەردوولادا.

هەر لەم چوارچێوەیەدا قوباد تاڵەبانی روونیكردەوە كە گەشەپێدانی كەرتی كشتوكاڵ، ئەولەوییەتی سەرەكی هەرێمی كوردستانە و ئامانجمانە لە وڵاتێكی بەكاربەرەوە ببینە وڵاتێكی بەرهەمهێنەر و دواتریش هەناردەكاری بەرهەمە كشتوكاڵییەكان. ئاماژەی بەوەشدا لە قۆناغی یەكەمدا ئەولەوییەتی هەرێم، پڕكردنەوەی پێویستییەكانی بازاڕی ناوخۆی هەرێم و ناوچەكانی دیكەی عێراقە.

لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا باس لە گرنگیدان بە پیشەسازی خۆراك كرا و لەمبارەیەوە قوباد تاڵەبانی، ئاماژەی بەوەدا لەم ساڵانەی دواییدا هەرێمی كوردستان لەمبارەیەوە هەنگاوی باشی ناوە و لە پلانیشدایە كە زیاتر هانی وەبەرهێنەرانی ناوخۆ و بیانی بدرێت لەم كەرتەدا وەبەرهێنان بكەن.

لە تەوەرێكی دیكەدا گفتوگۆكرا لەبارەی پڕۆژەی گەشتوكاڵ كە لەم چەند ساڵەی دواییدا لەلایەن جێگری سەرۆك وەزیرانەوە گرنگی پێ دەدرێت و ئامانجی پڕۆژەكە بەهێزتركردنی هەردوو كەرتی كشتوكاڵ و گەشتوگوزارە.

PUKMEDIA

Riklam

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket