سەرچاوەیەک لەیەکێتی: پشومان بەرامبەر باڵی شەڕانگێزی پارتی سنووری خۆی هەیە
کوردستان 08:57 PM - 2024-08-26لۆگۆی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
سەرچاوەیەک لەیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێک بڵاودەکاتەوەو تێیدا رایدەگەیەنێت: "سەرکەوتنە یەک لەدوای یەکەکانی یەکێتی و سەرۆکەکەی دیارە و پەلاماردان و تۆمەت هەڵبەستنی لایەنێک دورە لە ئاکاری میدیایی و سیاسی و کۆمەڵایەتی و پشوو درێژی ئێمەش سنوری هەیە، دوا پەیامیشمان ئەوەیە كە ئەوەی ماڵی لە شووشە بێت باشترە بەرد نەگرێتە قەڵایەكی پۆڵاین".
دەقی پەیامەکەی یەکێتی..
سەركەوتنە یەك لەدوای یەكەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە سەرۆكایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی لە ئاستی ناوخۆیی و عیراقی و هەرێمی و تەنانەت نێودەوڵەتیش، كە دواهەمین پرسی پارێزگای كەركوك بوو كە پاش حەوت ساڵ لە ئاستەنگ دروستكردن لەبەردەم دانانی پارێزگارێكی كوردا یەكلاییكردنەوەی ئەم پرسە لەبەرژەوەندی هەموو پێكهاتەكانی كەركوك و ئاساییكردنەوەی دۆخی ئەو شارە بە ئامانج گەیشت، لەدوای ئەم سەركەوتنەی یەكێتی وەك هەمیشە پەیامێكی راشكاوانەی بڵاوكردەوە و دەستی تەبایی و هەماهەنگی بۆ هەموو هێزەكان درێژكردەوە، تا ئەو سەركەوتنانە بكەین بە فاكتی بەهێزكردنی قەوارەی هەرێمی كوردستان و دوورخستنەوەی مەترسیەكان لەسەر كوردستان و ئاساییكردنەوەی ناوچە دابڕاوەكان و چارەسەركردنێكی ریشەییانەی كێشەكانی هەرێم و بەغداد و هەر پرسێكی دیكە.
كەچی بەداخەوە لە پێش هەڵبژاردن و دوای هەڵبژاردنیش بەهۆی رق و كینەی ئەستووری باڵێكی ناو پارتی كە مەسرور بارزانی سەرۆكایەتی دەكات، زەمینە نەڕەخسا كە كورد بە تەبایی و یەكڕیزی بەشدار بێت و بە یەك تیمیش دانووستان بكات، سەرەڕای ئەوانەش باڵی دەستڕۆیشتوو و خۆسەپێنی ناو پارتی، نەك پێشوازی لەم نیازپاكیەی یەكێتی نەكردوە، بەڵكو بە رق و كینەیەكی ئەستوورەوە لەرێگەی میدیای فەرمی و سێبەرەوە رۆژانە پەلاماری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەدات و كۆمەڵێك تۆمەتی نابەجێ و پڕ لە درۆ هەڵدەبەستێت و دەخاتە پاڵ یەكێتی، هەر بەوەش نەوەستان، بەڵكو لە دوێنێوە بابەتی جوڵەپێكردنی هێزێكی حەشدی شەعبی لە دەڤەری كوڵەجۆی گەرمیان كراوەتە كەرەستەیەكی دیكەی تۆمەت هەڵبەستن و ئەمجارە بە فەرمانی راستەوخۆی مەسرور بارزانی، میدیای ئەو باڵە خۆسەپێن و شكستخواردووە پەیامێكی چەواشەكارانە كە دوورە لە هەر ئاكارێكی میدیایی و سیاسی و كۆمەڵایەتی بڵاودەكەنەوە، كە گوایە ئەو هێزەی حەشد بە رێككەوتنی پێشوەختە لەگەڵ یەكێتی و بە ئاگاداری سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی هاتوون، هەرچەندە هەر زوو چەواشەكارییەكەیان بوو بە بڵقی سەر ئاو و ریسی درۆیان بوو بە خوری، چونكە هەر زوو یەكێتی پەیامێكی راشكاوانە و بەرپرسانەی بڵاوكردەوە و تێیدا رایگەیاند كە نە ئاگاداری هاتنی هێزەكەی حەشدین و نە قبوڵی دەكەین بمێَننەوە، پاشانیش بە هەوڵ و دیپلۆماسیەتی یەكێتی هێزەكە پاشەكشەی كرد، هەر زووش لێداونەكەی حەشدی شەعبی خۆیان، كە دوپاتیان كردەوە هاتنەكەیان پەیوەست بووە بە زانیارییەكی هەواڵگریی بۆ كێوماڵكردنی چەكدارانی تیرۆرستی داعش، تەنها مایەپوچی بۆ میدیای درۆی ئەم باڵە هێشتەوە.
ئەوەی لە هەمووی ناخۆشترە ئەوەیە كە هاوكات لەگەڵ ئەم چەواشەكارییانەی ئەوان لەسەر جوڵەی هێزێكی حەشدی شەعبی، ئاگرێكی بێ ئامان لە دەڤەری بەرواری باڵا لە بادینان تەڕ و ووشكی چوار گوندەكەی سوتاند و لە پاڵ كارەساتە ژینگەیی و سروشتیەكەی ناوچەكە خەریك بوو هاوڵاتیانی ئەو گوندانە هاوشێوەی رەز و باخیان ببنە قوربانی و كارەساتێكی مرۆییش رووبدات.
بۆیە ئەگەر راستە مەسرور بارزانی و میدیا چەواشەكارەكەی خەمی هاوڵاتیان و خاكی كوردستانیان هەیە، دەبوایە لە جیاتی پەیامی چەواشەكاریی و ئەو هات و هاوارە لەسەر كوڵەجۆی دەڤەری گەرمیان، پەیامێكی كورتیان هەبووایە و تێیدا داوای یارمەتی و بەهاناوەچوونی لە خەڵكی كوردستان كردبایە، بەتایبەتی خەڵكی دەڤەری بادینان كە بەهانای هاوڵاتیانی ئەو گوندانەوە بچن و ژیانیان لە مەترسی رزگار بكەن، ئەوكاتە بەدڵنیاییەوە دڵسۆزان و خێرخوازانی دەڤەری بادینان بە هانای خەڵكە لێقەوماوەكە دەچوون و ئەو زیانە زۆرە بەر گوندەكانیان نەدەكەوت و ئاوارەی شوێنەكانی دیكە نەدەبوون، كەچی لەسەر ئەم روداوە دڵتەزێنە مێش میوانیان نەبوو.
بۆیە ئێمە رایدەگەیەنین كە پشوو درێژیمان بەرامبەر رق و كینەو چەواشەكارییەكانی ئەم باڵە شەرەنگیزییەی ناو پارتی سنووری خۆی هەیە و لێرە بەدواوە بێدەنگی دەشكێنین نەك هەر وەڵامی چەواشەكارییەكانیان دەدەینەوە، بەڵكو هەموو ئەو راستیانە دەخەینەڕوو، كە مەسرور بارزانی هۆكاری تێكچوونی دۆخی سیاسی و ئەمنی و حكومڕانی هەرێمی كوردستان و ناوچە دابڕێنراوەكانە و لەو ساتەوەختەوەی دەسەڵاتی گرتۆتەدەست دەستكەوتەكانی هەرێمی كوردستان ساڵ بە ساڵ كەوتونەتە مەترسیەوە و تەنانەت شیرازەی ناوخۆیی پارتیشی تێكداوە، ئەنجامی هەڵبژاردنی ناوچە دابڕێنراوەكان هەر ئەوە دەیسەلمێنێت، كە بەهۆی سیاسەتی تاكڕەوانەی مەسرور بارزانیەوە حزبەكەیان خەریكە دەبێتە حزبێكی لۆكاڵی.
لەلایەكی دیكەوە ئەگەر مەرامێكی دیكەی باڵە خۆسەپێنەکەی ناو پارتی لە خوڵقاندنی كەشێكی ناسەقامگیری سیاسی و میدیای لە هەولێر بۆ ئەو مەرامە بێت، كە جارێكی دیكە بە خەیاڵی خۆی هەڵبژاردن دوابخرێت و لەسەر كورسی حوكم بمێنێتەوە، ئەوە ئێمە دژی دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانین و دەبێ تاڵاوی ئەو شكستە بچێژن زوو بێ یا درەنگ، دوا پەیامیشمان ئەوەیە كە ئەوەی ماڵی لەشووشە بێت باشترە بەرد نەگرێتە قەڵایەكی پۆڵاین.
سەرچاوەیێک لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
٢٦/٨/٢٠٢٤
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
پەیامەكان بۆ ساڵیادی شكۆی نەتەوەو نیشتمان
11:21 AM - 2024-10-03 -
ژمارهو ناوی كاندیدانی یهكێتی بۆ ههڵبژاردنی پهرلهمانی كوردستان
12:50 PM - 2024-09-25 -
کاندیدێکی لیستی ١٢٩: رووداوەکەی هەولێر شایەنی قبوڵکردن نییە
07:30 PM - 2024-10-04 -
شێخ جەعفەر: یەکێتی بەپشتیوانی دەنگدەران هاوسەنگی هێز دەگۆڕێت
01:11 PM - 2024-10-04
ئەمانەش ببینە
بە هەوڵی قوباد تاڵەبانی لەڕووی وەبەرهێنانەوە سلێمانی یەکەمی عیراقە
02:45 PM - 2024-10-04
یەکێتی حکومەتی جیاکارو خۆسەپێن دەڕوخێنێت
09:58 AM - 2024-10-04
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی نزیکەی 12 ملیار دینارە
09:15 AM - 2024-10-04
رێوڕەسمی حەوتەمین ساڵیادی کۆچی دوایی سەرۆک مام جەلال لەکەرکوک دەستیپێکرد
04:58 PM - 2024-10-03
زۆرترین خوێنراو
-
کاندیدێکی لیستی ١٢٩: رووداوەکەی هەولێر شایەنی قبوڵکردن نییە
کوردستان 07:30 PM - 2024-10-04 -
سێهەمین كەرنەڤاڵی لیستی ١٢٩ لە کۆیە دەبێت
کوردستان 05:27 PM - 2024-10-04 -
بە هەوڵی قوباد تاڵەبانی لەڕووی وەبەرهێنانەوە سلێمانی یەکەمی عیراقە
کوردستان 02:45 PM - 2024-10-04 -
شێخ جەعفەر: یەکێتی بەپشتیوانی دەنگدەران هاوسەنگی هێز دەگۆڕێت
کوردستان 01:11 PM - 2024-10-04 -
سەرۆکی فراکسیۆنی DEM پارتی لە پەرلەمانی تورکیا: مام جەلال هۆکاری ئاشتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوو
کوردستان 11:37 AM - 2024-10-04 -
یەکێتی حکومەتی جیاکارو خۆسەپێن دەڕوخێنێت
کوردستان 09:58 AM - 2024-10-04 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی نزیکەی 12 ملیار دینارە
کوردستان 09:15 AM - 2024-10-04