riklam

قوباد تاڵەبانی: ئەرکمانە لە خزمەتی تێکۆشەراندا بین

ی ن ک 08:08 PM - 2024-08-26
قوباد تاڵەبانی و ئەندامانی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال PUKMEDIA

قوباد تاڵەبانی و ئەندامانی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال

قوباد تاڵەبانی لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال  لەگەڵ ئەندامانی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال کۆبووەوە .

 

لە کۆبوونەوەکەدا  کە ئەمڕۆ دووشەممە لە میوانخانەی سەرۆک مام جەلال لە دووکان بەڕێوەچوو، مەکتەبی سکرتارییەت لە راپۆرتێکدا کاروچالاکییەکانیان بەوردی خستەڕوو  لەژێر رۆشنایی بڕیارەکانی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی و هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی، هەروەها بەرنامەی نوێی کارەکانیان خستەڕوو و جەختیان لە زیاتر خزمەتکردنی تێکۆشەران و پێشمەرگەی دێرین و هەموو ئەو هەڤاڵانە کردەوە کە لەبوارە جیاجیاکاندا بەشداری شۆڕشی نوێ بوون و هاوکارو پشتیوانی  سەرخستنی خەباتی رزگاریخوازی گەلەکەمان بوون .

 

قوباد تاڵەبانی وێڕای دەستخۆشی لەهەڤاڵانی مەکتەبی سکرتارییەت کە لەماوەی رابردوودا دڵسۆزانە ئەرکەکانی سەرشانیان راپەڕاندووە جەختی کردەوە لەسەر گرنگی بەردەوامی هەوڵەکانیان بۆ بەسەرکردنەوەی هەڤاڵانی  یەکێتی کە لە وێستگە جیاجیاکانی بزووتنەوەی رزگاریخوازی کوردایەتی خزمەتیان کردووەو روونیکردەوە؛ ئەرکمانە هەموومان لە خزمەتی هەموو ئەو تێکۆشەرانە بین کە ژیان و تەمەنی خۆیان بە شۆڕشی نوێ و گەلەکەیان بەخشی.

 

هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی مەکتەبی سکرتارییەتیشی راسپارد بەهەمان گڕوتینی جارانەوە لە خزمەتی هەموو کۆمەڵانی خەڵک و تێکۆشەرانی شۆڕشی نوێ و کوردایەتی بن و دەرگایان بەرووی هەموواندا کراوەبێت و لەهەر شوێنێک هەڤاڵێکی یەکێتی پێویستیەکی هەبوو بە دەنگیەوە بچن و دەبێت مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال مەکتەبی هەموو چین و توێژەکان بێت و بەبێ جیاوازی خزمەتکاری خەڵک بن.

 

PUKMEDIA

Riklam

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket