riklam

پەیامی مەكتەبی سیاسی دەگەیەنرێتە بزووتنەوەی دیموكراتی گەلی كوردستان

ی ن ک 03:08 PM - 2024-08-25
سالار سەرحەد خەلیفەو خدر رووسی PUKMEDIA

سالار سەرحەد خەلیفەو خدر رووسی

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

وەفدێكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بە سەرۆكایەتی سالار سەرحەد خەلیفە، ئەندامی سەركردایەتی و لێپرسراوی پەیوەندییە كوردستانییەكان و بە یاوەری هەڤاڵانی مەڵبەندی رێكخستنی٣-ی هەولێر، بەشداریانكرد لەساڵیادی دامەزراندنی بزووتنەوەی دیموكراتی گەلی كوردستان و لە لایەن خدر رووسی، سكرتێری بزووتنەكەوە پێشوازیان لێكرا. 

وەفدی یەكێتی پەیامی مەكتەبی سیاسیان گەیاندە سكرتێری بزووتنەوەی دیموكراتی گەلی كوردستان كە لەماوەی تەمەنی خەبات و تێكۆشانیدا، وەك هێزێكی سیاسی ئازادیخواز و یەكسانیخواز كاریگەری بەرچاوی لە فەراهەمكردنی بیری ئازادو پێگەیاندنی كۆمەڵایەتی لە كوردستان هەبووەو داكۆكیكارێكی سەرسەختی نەهێشتنی جیاوازی چینایەتی و بەرقەراركردنی یەكسانی بووە.

 وەفدەكەی یەكێتی جەختیكردووە، كە ئەوەی لەم قۆناغەی ئەمڕ‌ۆشمان گرنگە یەكڕیزی و تەبایی سەرجەم هێزو لایەنەكانی كوردستان و سەر لەنوێ‌ رێكخستنەوەی نێوماڵی كوردستانە بۆ بەدیهێنانی تەواوی مافەكانی گەلەكەمان و پاراستنی دەستكەوتەكانمانە.

هاوكات سكرتێری بزووتنەوەی دیموكراتی گەلی كوردستان رایگەیاند: "یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەسەرەتای دروستبوونییەوە بڕ‌وای تەواوی بەبەدیهێنانی دیموكراسی و ئاشتی و مافەكانی مرۆڤ هەبووە، لە خەباتكردن بۆ ئەو ئامانجانە جیاوازی لەنێوان رۆڵەكانی نیشتماندا نەكردوە، ئێستاش بە لەبەرچاوگرتنی رۆڵ و پێگە بەهێزەكەی و ئەزمون و خەباتی رابردووی، هاوشان لەگەڵ هیزە ئازادیخوازە نیشتمانییەكان دەبێت رژدتر درێژە بەخەبات بدات بۆ سەقامگیریی زیاتر و ئاوەدانی و چەسپاندنی دیموكراسی لە وڵات و دابینكردنی ژیانێكی شایستە و شكۆمەندانە بۆ هاووڵاتیان".

PUKMEDIA

Riklam

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket