riklam

قوباد تاڵه‌بانی: هاوپه‌یمانان له‌سه‌ر هه‌مان رێچكه‌ به‌رده‌وامبن

کوردستان 04:41 PM - 2024-08-22
قوباد تاڵەبانی و فەرماندەی نوێی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە عێراق  و سوریا PUKMEDIA

قوباد تاڵەبانی و فەرماندەی نوێی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە عێراق و سوریا

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران، پێشوازیکرد لە ژەنەراڵ کیڤن لیهی، فەرماندەی نوێی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە عێراق  و سوریا و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا چۆنییەتی بەرەنگاربوونەوەی مەترسییەکانی تیرۆر و پتەوترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و هێزەکانی هاوپەیمانان تاوتوێ کران.

 

لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی پێنج شەمە (٢٢ی ئابی ٢٠٢٤) لە هەولێر بە ئامادەبوونی هەر یەکە لە شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە و ستێڤ بیتنەر، کونسوڵی گشتیی ئەمریکا بەڕێوەچوو، جێگری سەرۆک وەزیران پیرۆزبایی لە ژەنەراڵ کیڤن لیهی کرد بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەک فەرماندەی نوێی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکەیدا.

 

لە هەمان کاتیشدا ستایشی ژەنەراڵ جۆوڵ ڤاوڵ، فەرماندەی پێشووی هاوپەیمانانی کرد کە رۆڵی گرنگی بینی لە بەهێزکردنی هەماهەنگی نێوان هاوپەیمانان و هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی دیکەی کوردستان. هیواشی خواست فەرماندەی نوێی هاوپەیمانان لەسەر هەمان رێچکە بەردەوام بێت.

 

لەلای خۆیەوە ژەنەراڵ کیڤن لیهی، جەختی کردەوە لەسەر هەماهەنگی و هاوکاری زیاتری نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و هاوپەیمانان لەپێناو پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری کوردستان و عێراق و ناوچەکە.

 

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستیی بەردەوامبوونی پرۆسەی چاکسازی لە هێزەکانی پێشمەرگە. جەختیشیان کردەوە لەسەر کاری هاوبەش لەپێناو عێراقێکی سەقامگیر و کوردستانێکی یەکگرتوو و بەهێزدا.

 

PUKMEDIA

Riklam

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket