riklam

وتەبێژی یەكێتی: پەرۆشی دیموكراسین و هەڵبژاردن زۆر پێویستە

کوردستان 11:49 AM - 2024-08-22
سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA

سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت: "ئەوەندەی وڵاتانی دونیا و بەتایبەتیش زلھێزەكان پەرۆشی سەركەوتنی پڕۆسەی دیموكراسی كوردستانن، ئەوەندە سەركردایەتی هەندێك حزب لەسەر ئاستی ئەو پەرۆشییەدا نین "، دەشڵێت: "یەكێتی پەرۆشی دیموكراسییەو هەڵبژاردنیش لەم هەلومەرجە سەختەی نێودەوڵەتی و ئیقلیمییەدا زۆر پێویست و زەروورە".

سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەوتارێكدا كە لەبەشی بیروڕای PUKMEDIA بڵاوكراوەتەوە ئاماژە بۆ ئەوەدەكات: "ساڵانێك یەكێتی نیشتمانی و پارتی دیموكراتی كوردستان بە ئەركی خۆیان هەڵسان بۆ بەڕ‌ێوەبردنی حوكمڕ‌انی لەهەرێمی كوردستان، وەكو دوو هاوپەیمانی بێ ركابەرو بە سوود وەرگرتن لەپشتگییری وڵاتان تاڕ‌ادەیەك ئیدارەی كوردستانێكی هێمن و ئارامیان بەڕ‌ێوەبرد، كەلەگەڵ نەخۆشكەوتنی رابەری نەتەوەكەمان مام جەلال و دواتر وەفاتكردنی درزێكی گەورە كەوتە ناو هاوكێشە سیاسییەكەی كوردستان و زۆربەی كێشەو ململانێ و بریینە كۆنەكان جارێكیتر سەریان هەڵدایەوە بەمەش مەترسییەكی گەورە روبەڕ‌وی هەرێمەكەمان بووەوە، چونكە ئەم دوو حزبە كۆڵەگەی سەرەكی حوكمڕ‌انی كوردستانن" .

"ئێستا پشتگییرییەكی زۆر گەورەی وڵاتانی دونیا بۆ هەرێمی كوردستان هەیە كە خۆی لەدەیان كونسڵگەری و نوسینگەی وڵاتانی ئەوروپاو ئەمریكا دەبینێتەوە، ئەمە جگە لەوەی كە سەركردەكانی زۆربەی وڵاتانی دونیاش هاوسۆزییەكی زۆریان لەگەڵ كوردو دۆزەكەیدا هەیە، بەڵام ئایا سەركردایەتی كورد لەئاست ئەم بایەخپێدان وپیشتگییرییەی وڵاتاندایە؟" سەعدی ئەحمەد پیرە وادەڵێت.

وتەبێژی یەكێتی دەشڵێت: "یەكێك لەسیما هەرە جوانەكانی تەجرووبەی چەند ساڵەی حوكمڕ‌انی كوردستان پرۆسەی دیموكراسییەكەیەتی، بەڵام ئێستا خەریكە ئەویش لەكەدار دەبێت و هەوڵ دەدرێت فەرمانڕ‌ەوایی تاكڕ‌ەوی حزبێك جیگای پڕۆسە دیموكراسییەكە بگرێتەوە كە هەموومان چاومان لەگەشەكردنییەتی لەرێگەی دەستاودەستی دەسەڵات لەسەر بنەمای دیموكراسی، بۆیە بە ر‌اشكاوانە دەڵێم ئەوەندەی وڵاتانی دونیا و بەتایبەتیش زلھێزەكان پەرۆشی سەركەوتنی پڕۆسەی دیموكراسی كوردستانن، ئەوەندە سەركردایەتی هەندێ حزب لەسەر ئاستی ئەو پەرۆشییەدا نین ".

سەعدی ئەحمەد پیرە راشیگەیاند: "یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەسۆنگەی پەرۆشی بۆ پێشخستنی پڕۆسەی دیموكراسی، كە ئەمەش یەكێكە لەدروشمە سەرەكییەكانی یەكێتی، هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بە باشترین فرسەت دەزانێت بۆ ئەبدەیتكردنی حوكمڕ‌انی لەكوردستان، چونكە بەڕ‌استی هەڵبژاردن لەم هەڵومەرجە سەختەی نێودەوڵەتی و ئیقلیمیدا زۆر پێویست و زەروورە بۆ ئەوەی بۆ دونیای دەرەوە بسەلمێنین كە ئێمە میللەتێكی زیندو و حەزمان بە دیموكراسییەتە".

ئەوەشی خستەڕوو: "دەبێت ئێمەو پارتی پێش هەموو حزبەكانیتر كار بكەین بۆ سەرخستنی پڕۆسەكە ئەویش لەڕ‌ێگەی بەڕ‌ێوەبردنی بانگەشەیەكی هێمنانەو ئاشتییانەو دوور لەگرژی و دەمارگیری، دەبێت ئەوەمان لەبیر بێ وڵاتانی ئیقلیم لە بۆسەدان بۆ ئەزموونەكەمان، ئەوەتا هەر ئەوان بوون نەیانهێشت هەڵبژاردنێكی ئازادانە لەرۆژئاوای كوردستان بەڕ‌ێوەبچێت.

دەقی وتارەكە لەم لینكەوە بخوێنەرەوە ...

PUKMEDIA

Riklam

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket