riklam

زیاتر لە 800 ئاوارەی دیكە لەهەولێرەوە گەڕانەوە زێدی خۆیان

کوردستان 05:49 PM - 2024-08-21
گەڕانەوەی ئاوارەكان راگەیاندنی وەزارەتی كۆچ

گەڕانەوەی ئاوارەكان

زیاتر لە 800 ئاوارە لە دوو كەمپی هەولێرەوە گەڕاونەتەوە بۆ زێدی خۆیان لە پارێزگای نەینەوا، وەزیری كۆچ و كۆچبەرانیش رایدەگەیەنێت: "لە رۆژانی داهاتووشدا ژمارەیەكی زیاتر لە ئاوارەكان دەگەڕێنەوە".

لە راگەیەندراوێكی رۆژنامەوانی وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عیراق كە وێنەیەكی بۆ وێسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA نێردراوە، ئاشكرای دەكات: "رۆژی 21-8-2024 لەكەمپەكانی هەرشەم و بەحركە، 803 ئاوارە لە هەولێرەوە گەڕاونەتەوە بۆ زێدی خۆیان لە نەینەوا".

بەپێی راگەیەندراوەكە، "ئەو ئاوارانەی لەو دوو كەمپەوە گەڕاونەتەوە هاوكاری دارایی و مرۆییان پێشكەش دەكرێت و چەندین پێداویستییان بۆ دابین دەكرێت، هەتا لە زێدی خۆیان سەقامگیر بن".

وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عیراق پلانێكی گشتگیری بۆ كۆتاییهێنان بە پرسی ئاوارەكان داڕشتووە و پێویستە سەرجەم ئاوارەكانی هەرێمی كوردستان بگەڕێنەوە بۆ زێدی خۆیان، وەك هاندانێك بۆ گەڕانەوەشیان، جگە لە ئاوەدانكردنەوەی ناوچەكانیان و دابینكردنی تێچووی گەڕانەوەیان بڕی 4 ملیۆن دینار و چەندین خزمەتگوزاریی دیكە بۆ هەر خێزانێك دابیندەكات.

ئەمەش لەكاتێكدایە، لەماوەی دوو هەفتەی رابردوودا زیاتر لە 2 هەزارو 300 ئاوارە لە كەمپەكانی خازر و حەسەن شام و هەرشەم و بەحركە لەپارێزگای هەولێر گەڕاونەتەوە بۆ زێدی خۆیان لەپارێزگاكانی نەینەواو ئەنبارو پڕۆسەكەش بەردەوام دەبێت.

PUKMEDIA


Riklam

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket