riklam

لێپرسراوی پەیوەندییەكانی دەرەوەی یەكێتی: پەرلەمانێكی كارامان دەوێت

ی ن ک 02:29 PM - 2024-08-21
دارا خەیلانی و د.تۆركیلد بیگ  نوسینگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی یەكێتی

دارا خەیلانی و د.تۆركیلد بیگ

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

لێپرسراوی پەیوەندییەكانی دەرەوەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت: "دەمانەوێت لەداهاتوودا پەرلەمانێكی بەهێزمان هەبێت تاوەكو چاودێرێكی كارابێت بەسەر كارەكانی حكومەتەوە"، بەرپرسی نوسینگەی پەیوەندییەكانی یەكێتی ئەوروپاش لە هەولێر دەڵێت: "بەبایەخەوە دەڕوانینە هەڵبژاردن و خوازیاری سەركەوتنی پڕۆسەكەین".

رۆژی چوار شەممە ٢٠٢٤/٨/٢١ دارا خەیلانی ئەندامی سەركردایەتی و لێپرسراوی پەیوەندییەكانی دەرەوەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لە نوسینگەی خۆی لە بارەگای مەكتەبی سیاسی لە شاری هەولێر پێشوازی لە د.تۆركیلد بیگ بەرپرسی نوسینگەی پەیوەندییەكانی یەكێتی ئەوروپا لە هەولێر كرد.

پاش گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی سیاسی هەرێم و عیراق و ناوچەكە هەردوولا تیشكیان خستەسەر هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان كە بڕیارە لە ٢٠ی ئۆكتۆبەری ئەمساڵدا ئەنجام بدرێت.

دارا خەیلانی ئاماژەی بە گرنگی ئەو هەڵبژاردنە كرد كە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بە بەرنامەیەكی گشتگیر مەبەستیەتی پەرلەمانێكی بەهێز و كارا لەهەرێمی كوردستان هەبێت بۆ ئەوەی لە ئایندەدا ببێتە چاودێرێكی كارا بەسەر حكومەت و بەرنامەی كاری وەزارەتەكان بۆ ئەم مەبەستەش كاندیدی جۆراوجۆری لەسەرجەم بوارەكان ئامادەكردووە.

لەبەرامبەردا د.تۆركیلد بیگ بەرپرسی نوسینگەی پەیوەندییەكانی یەكێتی ئەوروپا لە هەولێر هیوای خواست كە هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن بە شێوەیەكی هێمن و ئارام بەڕێوەبچێت، هاوكات تیشكی خستە سەر گرنگی دیموكراسییەت لەكۆمەڵگەدا كە هەڵبژاردن و دەستاودەستكردنی دەسەڵات یەكێكە لەبنەماكانی دیموكراسی.

 وتیشی: "یەكێتی ئەوروپا بەبایەخەوە دەڕوانێتە ئەم هەڵبژاردنەو خوازیاری سەركەوتنی پڕۆسەكەیە".

PUKMEDIA

Riklam

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket