riklam

عەبدوڵڵا میروەیس وەک ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک سوێندی یاسایی خوارد

کوردستان 10:52 AM - 2024-08-21
سوێندخواردنی عەبدوڵڵا میروەیس ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک

سوێندخواردنی عەبدوڵڵا میروەیس

کاندیدێکی هاوپەیمانی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە دوای دەستبەکاربوونی ڕێبوار تەها وەک پارێزگاری کەرکوک لەجێی ئەو لە دادگای تێهەڵچوونەوەی کەرکوک سوێندنی یاسایی خوارد و بووە ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک.

لەپاش سوێنخواردنەکەش عەبدوڵڵا میروەیس لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "بە هەموو توانامەوە هەوڵی پتەوکردنی برایەتی نێوان کورد و عەرەب و تورکمان و پێکهاتەکانی دیکەی کەرکوک دەدەم و داوا لە پێکهاتەکانی دیکە دەکەم بەشداری کۆبوونەوەکانی ئەنجومەن بکەن لەپێناو خزمەتکردنی خەڵک".

"ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک نوێنەری راستەقینەی خەڵکن و  ئەرکە لەسەرمان بە یەک رۆحیەت و وەک یەک تیم هەموو هەوڵەکانمان لەپێناو خزمەتکردنی هاووڵاتیانی شارەکە و پێکەوەژیان و تەبایی و ئاشتی و ئارامی بێت"، عەبدوڵڵا میروەیس وای وت.

بەپێی زانیارییەکانی PUKMEDIA ، یاسا رێگا نادات لە یەک کاتدا کەسێک پۆستی پارێزگاری هەبێت و ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگاش بێت، بۆیه‌ عه‌بدوڵڵا میروه‌یس كاندیدی ژماره‌ 9 له‌هاوپه‌یمانی كه‌ركوك هێزو ئیراده‌مانه‌ به‌پێی ریزبه‌ندی ده‌نگه‌كان كه‌ خاوه‌نی 4789 ده‌نگه‌ ده‌چێته‌ شوێنی رێبوار ته‌ها و ده‌بێته‌ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك.

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، له‌كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی 10ـی ئابی 2024ـی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك كه‌ له‌به‌غدا به‌ڕێوه‌چوو، تێیدا رێبوار ته‌ها وه‌ك پارێزگاری كه‌ركوك له‌پشكی كورد هه‌ڵبژێردراو هه‌روه‌ها محه‌مه‌د حافز له‌پشكی عه‌ره‌ب به‌ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك هه‌ڵبژێردرا.

PUKMEDIA

Riklam

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket