riklam

داوادەکرێت شوێنی رێبوار تەها لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک پڕبکرێتەوە

کوردستان 08:30 PM - 2024-08-20
عەبدوڵڵا میروەیس و رێبوار تەها PUKMEDIA

عەبدوڵڵا میروەیس و رێبوار تەها

سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک داوادەکات عەبدوڵڵا میروەیس شوێنی رێبوار تەها بگرێتەوە و بەشداری کاروبارەکانی ئەنجومەنەکە بکات.

محەمەد ئیبراهیم حافز سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، بەپێی نووسراوێک کە کۆپییەکەی دەست PUKMEDIA کەوتووە، داوای لە دادگای تێهەڵچوونەوەی کەرکوک کردووە کە عەبدوڵڵا میروەیس لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک شوێنی رێبوار تەها بگرێتەوە.

پەپێی نووسراوەکە، داواکراوە کە دادگا کاروبارەکان خێراتر بکات بۆ ئەوەی عەبدوڵڵا میروەیس سوێندی یاسایی بخوات و بەشداری کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنەکە بکات.

PUKMEDIA زانیویەتی، به‌پێی یاساو پره‌نسیپی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان ناكرێت كه‌سێك ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن بێت و له‌هه‌مانكاتیشدا پۆستی پارێزگاری هه‌بێت، بۆیه‌ عه‌بدوڵڵا میروه‌یس كاندیدی ژماره‌ 9 له‌هاوپه‌یمانی كه‌ركوك هێزو ئیراده‌مانه‌ به‌پێی ریزبه‌ندی ده‌نگه‌كان كه‌ خاوه‌نی 4789 ده‌نگه‌ ده‌چێته‌ شوێنی رێبوار ته‌ها و ده‌بێته‌ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك.

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، له‌كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی 10ـی ئابی 2024ـی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك كه‌ له‌به‌غدا به‌ڕێوه‌چوو، تێیدا رێبوار ته‌ها وه‌ك پارێزگاری كه‌ركوك له‌پشكی كورد هه‌ڵبژێردراو هه‌روه‌ها محه‌مه‌د حافز له‌پشكی عه‌ره‌ب به‌ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك هه‌ڵبژێردرا.
PUKMEDIA

دەقی نووسراوەکەی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک

Riklam

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket